سەرەتا / وتار و بیروڕا / ژانی لە دایکبوونی کابینەی نۆیەم

ژانی لە دایکبوونی کابینەی نۆیەم

بورھان شێخ ڕەئوف
ئەگەرچی سیستمی حوکمڕانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دیموکراسیە و پەرلەمانیەو لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە یەکەم ھەڵبژاردن کراوەو ئەوکات ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان پێکھێنر او دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ پەرلەمانی کوردستان و یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرا و لە عێراقیش لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە و دواتریش دوای نووسینی دەستووری عێراق و ڕاپرسی خەڵک (٢٠٠٥ ) سیستمی دیموکراسی لە عێراق جێگیر کرا .
ئەوەی جێگەی تێبینی و ھەڵوەستە لە سەر کردنە ھەموو جار لە دوای ھەڵبژاردنەکان بە ئاسانی ھەرچەندە لە عێراقدا دەستووریش ھەیە بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەستوورمان نیە حکومەت و کابینەی وەزاری بە ئاسانی و لەوادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیدا نایەتە ڕاگەیاندن .
دەستوورو حکومەت
ڕاستە ساڵانێکە ڕەشنووسی دەستووری ھەرێم نووسراوە و بەڵام لە بەر چەند ھۆکارێک نەبوونی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەری ھەنگاوە یاسایی و دەستووریەکانی خۆی نەبڕیوو تاوەکو ببێتە دەستوری فەرمی ھەرێم و زۆر بۆشایی پڕ بکاتەوە کە پێدەچێت بەربەسستی گەورەی بەردەم پێکنەھێنانی کابینەی وەزاری ئەم دەستوورە بێت کە لایەنە سیاسیەکان ناچار بکات لە وادەی یاسایی خۆیدا ڕێکبکەون و کابینە ڕابگەینن و بواری مانۆڕو سەپاندنی ھەژموون و بەرژەوەندی حزبێک نەھێڵێت بەسەر لایەن و حزبەکانی تردا ئەوەی ئێستا دەبینرێت ھێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی خوولی ی نوێ ی پەرلەمان بە کراوەیی بە بێ دیاریکردنی ماوەیەکی دیاریکرا و ھیچ مانا و پاساوێکی یاسای وسیاسی تەنانەت نیشتمانیشی نیە لە کاتێکدا کوردستان و عێراق و ناوچەکە لە بارو دۆخێکی ھەستیار و تەمومژاوی و ڕوو لە گرژیە .
ئەگەرچی کۆبوونەوەی ھەردوو ھێزی یەکەم و دووەم و سێ یەمیش کراوە و بڕیاری کۆبوونەوەی تر و پێکھێنانی لیژنە دراوە بۆ وتوێژو دان وسان بۆ بەشکردنی پۆستەکان و وەزارەتەکان لە ھەرێم بەڵام ھەنگاوەکان خاوو لە ئاست پێداویستی و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخەکەدا نین بە گشتی .
ئەوەی گرنگە ئەمجارە ھەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆر دەربازی بووە پەیوەندییەکان لە گەڵ بەغداد بەرەو ئاساییبوونەوەدا دەچن نرخی نەوت لەجاران زۆر بەرزترە بۆیە خەڵکی ھەرێم چاوەڕوانی حکومەتێکە بە ڕووخساری نوێ و کارئەکتەری نوێ و بیری نوێ و خواست و ئیرادەی پۆڵایین بۆ دەربازکردنی ھەرێم لە قەیران و کێشە بەردەوامەکانی و نەبوونی خزمەتگوزاری و مووچەو کاراکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بنیاتنانی بەنداو پرۆژەی گەورەی کارەبا نەوەکو کڕینی کارەبا لە دراوسێکان تاوەکو بازاڕەکان جموجووڵ و زیندوویەتی بۆ بگەڕێتەوە .
لەوانەش گرنگتر بە گژاچوونەوەی پەتای گەندەڵی و ڕیشەکێشکردنی چونکە گەندەڵی لە تیرۆر سامناکترە .

دەربارەی Burhan Shex Reuf

هەروەها ببینە

با تێبكۆشین له‌ پێناو ده‌ركردنی توركیای داگیركه‌ر

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب چه‌ندان ساڵه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خاكی باشوری كوردستانیان داگیركردووه‌و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون و رۆژانه‌ …