سەرەتا / CHRA.TV (page 2)

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ ڕۆمانی منداڵ و پێڵاوەکان

سەدیق سەعید ڕواندزی کۆمەڵناس و زانای ناوداری عێڕاقی (عەلی وەردی) لە کتێبی وانەکانی ژیانمدا، کە بیرەوەرییەکانی خۆیەتی و تیایدا باسی کۆمەَلگەی عێڕاقی لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەکات، ھەروەھا لە گەلێک لە کتێبەکانی دیکەشی، باسی کەسییەتی تاکی عێراقی دەکات و ڕەھەندە کۆمەڵایەتییەکانی دەردەخات. بە بڕوای ئەو کۆمەڵناسە، تاکی عێڕاقی تاکێکی دووفاقییە …

زیاتر بخوێنەوە

فیدراڵیە یان مەزهەبی نەتەوەییە

خوێنەری بەڕێز ئەم بابەتە پارێزگاری کردن نیە لەو دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەئەبا بەڵکو هەستێکی کوردبوونە بەرامبەر خاک و نیشتمان و نەتەوە، ئەگەرنا هیچ شوێنێکا دەسەڵاتدارێکی ترم نەبینیوە هێندەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕوون بێت لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی نیشتمانی، هێندە گەندەڵی بەڕوونی ئەکەن کە تەنانەت خودی خۆشیان ناتوانن بڵێن وانیە، …

زیاتر بخوێنەوە

سەلاح ماندوو، شاعیرێکی ئاشق و ئاشقێکی ماندوو

یاسین برایم ماندوو کێیە؟ سەڵاح ڕەفیق بەکر ڕواندزییە، لە بنەماڵەی زێڕینگرەکانی ئەو شارەیە، لە ١٢/٩/١٩٤٢ لە ڕواندز لەدایکبووە. تا پۆلی دووەمی سەرەتایی لە ڕواندز دەخوێنێت، دواتر ماڵیان دێتە ھەولێر. لە ھەولێر خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٦٣ لە پارێزگای ھەولێر (متێرفیە اربیل) دەبێتە فەرمانبەر. لە ساڵی ١٩٧١ دەگوازرێتەوە قەزای چۆمان. لە ساڵی …

زیاتر بخوێنەوە

دووری

دڵكەش قادر چەند دوور بێ هێشتا لە بەر پەنجەرەی ڕووەو ڕۆژهەڵات ڕووخسارت وەک تابلۆیەکی نەنەخشێندراو سەما دەکات. چەند نزیکم بیت هێشتا بڵێسەی زێترم زێترم پێویستە لە دوانزەی نۆڤەمبەردا لە بەردەم دەرگای ڕەشەباکانی باشووردا گوڵێکی مۆرم چاند. وەرەوە هەڵیکرد ڕەشەبای جەنگ جەنگی نێوان چاو و دەست. #دڵکەش_قادر

زیاتر بخوێنەوە

چـیرۆک بۆ منـداڵان .. سێ پەپـوولە

و. رەزا شـوان سێ پەپـوولەی بچکـۆلە و جـوان و رەنگ جیـاواز، سوور و سـپی و سـەوز، بـوون بە هـاوڕێ. دڵسۆزی یەکتری. لە وەرزی بەهاردا، هەموو رۆژێک، لە گوڵزارێکی گەورەی گـوڵ هـەمـەڕەنگـدا، بە یەکـتری دەگەیشـتن. لەبـەر هـەتـاوی گەرمـدا لەسـەر ئـەم گـوڵ و ئەو گـوڵـدا دەنیشـتنەوە، تێـر شـیلەی هـەڵاڵـەیـان دەمـژی. ئینجـا دەستـیان …

زیاتر بخوێنەوە

ژاڵە

بەشی یەکەم -1- لەچێشتخانەی شەقامە سەرەکییەکەی شار بەداڵغەوە نانی دەخوارد، نزیکەی نیوەی لەبەر مابۆوە،دەستیکی بۆ شاگردی چێشتخانەکە بڵندکردو بەشەرمێکەوە وتی:- بەئەرك نەبێ ئەوەی ماوەتەوە بۆم بپێچەرەوە، بەشەقامەکەدا شۆڕبوەوە، خستییە بەردەمی پیرێژنێکی دەروازەکەر. لەبەرخۆیەوە بڵماندی، زۆر بەدایکم دەچیت. -2- چێژفرۆشان کات لەلایان  زۆر بەنرخە، ئەوان بەتایم  لەگەڵ ئەو پیاوانەدا دەڕۆن کەتامزرۆی …

زیاتر بخوێنەوە

پارسەنگیری یان سەرۆک

گرنگی سەرۆک کۆمار: ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆمار گرنگی نیە ئەی لەپای چی شەڕی لەسەر ئەکەن؟ خۆ ئەگەر گرنگیشە شایانی تێکدانی یەکڕیزی نێوماڵی کوردە کەواتە بۆچی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی خودی خۆی، خۆی کاندید ناکات بۆ ئەو پۆستە، یان کەسی یەکەمی ئێستای یەکێتی؟ پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە نەک …

زیاتر بخوێنەوە

دایکە حەلیمە، ڕەنگدانەوەی لە دوو کاری ئەدەبییدا

یاسین برایم ئەگەر ژیاننامەی ئەدیب و شاعیرانی وڵات بخوێنینەوە، زۆرن ئەوانەی زوو ھەتیوو بوون، یان یەکێ لە دایک و باوکیان یان ھەردووکیان مردوون. لە ژیانێکی ھەژار و دوور لە سۆز و خۆشەویستی ئەو دوو مرۆڤە ژیاون. کەم تا زۆر ئەم بێ دایکییە، کە مەبەستی سەرەکی ئێمەیە، لە بەرھەم و شیعرەکانیان …

زیاتر بخوێنەوە

کورد دوژمنی خۆی دۆستی دوژمن

شەڕی گەرمی براکوژی ساڵی ١٩٩٦ کۆتای هات و ڕاستەوخۆ شەڕی سارد دەستی پێکرد کە تا ئێستاش نازانرێ ئەم شەڕە ساردەی نێوان کورد بەتایبەتی پارتی و یەکێتی کەی کۆتای یەت؟ بەهۆی شەڕی ساردی نێوان پارتی و یەکێتیەوە جار لەدوای جار کورد خاک، سامان، دەسەڵات، هەیبەت، شکۆ…هتد لەدەست ئەیات، هەر بەهۆی شەڕی …

زیاتر بخوێنەوە

پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بە خۆشەویستی بۆ کوردستان..

رەزا شـوان کوردستان لە ئەوپەڕی باکووریەوە بۆ ئەوپەڕی باشووری، لە ئەوپەڕی رۆژھـەڵاتیەوە بۆ ئەوپەڕی رۆژئاوای، بە زەوی و ئاسمانیەوە، بە شاخ و گـرد و دۆڵ و دەشتیەوە، بە ئاو و رووبار و ھەوا و سامانیەوە، بە دارستان و بـاخ و چـەم و گـوڵ و گـوڵـزاریەوە، بە دیھـات و شـارانیـەوە.. نیشـتمانی …

زیاتر بخوێنەوە

دەنگەکانی نێو بیرەوەرییەکانی موسا عەنتەر

نووسینی: یوسف عزەدین (دەنگی ئەقڵ؛ هێمن و خامۆشە) “زیگمۆند فرۆید” چ سەیرە گەورە بیرمەندو فەیلەسوفێکی بەنامێی وەک ئەڕستۆ، خوڵقێنەری پرسیارە پڕ ئیشکال و ورووژێنەری پارادۆکسە مەعریفییەکان، زۆر ڕاشکاوانەو بەزوبانێکی بێ گرێ و گۆڵ بڵێت؛ کۆیلەداری و بەکۆیلەکردنی ئەوانی دیکە لەپێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانەو حەتمەن پاساوی بۆ ئەمەش لەو دۆگمایەوە سەرچاوە دەگرێت کەپێی …

زیاتر بخوێنەوە

خەڵکی تورکیا لەسەر جلە فـڕێدراوەکانی ناو زبڵگاکان شەڕیانە..

رەزا شـوان لە ئەمـڕۆدا، لە تورکیای ئەردۆگـانی دا، تورکیای زینـدانیستان، لە سـایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشستیدا، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تـورکیا بەدەست بێکاری و هەژاری و بـرسێتی و کوێـرەوەرییـەوە دەنـاڵـێنن و بـژێـوی رۆژانـەیـان پێ دابـین نـاکـرێـت. زبڵگاکان و سەر زبڵخـانەکان دەپشنن و بە دوای بەرمـاوەی فـڕێـدراوی دەسەڵاتدارانی پارتەکەی ئەردۆگـان (نـاداد و …

زیاتر بخوێنەوە

ئیران ترسناکـترین ئێمپریالـیزمە و عـێراقی داگـیرکردووە..

و: رەزا شـوان ئێـران لە رێی هـزر و رۆشـنبیری و مەزهـەبییەوە عـێراقی داگـیرکردووە. داگـیرکردنی عـێراق لە لایەن ئیمپریالـیزمی ئێرانییەوە، داگیرکردنێکی ماوە درێـژ دەبێت، شوێنەوار و زیـانەکـانی، لە هەموو شـێوە ئیمـپریالـیزمە نـوێ و کۆنـەکان زیاتـرە. کێشەی گەورەی گەلان، لە رووبەڕووبوونەوەی داگیرکردنی ناسەربازی دایە. عـێراق لەژێـر بەزەیی ئیمپریالیزمدا، بە دەسـتێکەڵی و چاوپۆشینی …

زیاتر بخوێنەوە

فەرھاد شاکر: پەروەردەکارێکی بە ئەزموون و شاعیرێکی کوردپەروەر

یاسین برایم فەرھاد کێیە؟ فەرھاد شاکر عەبدولعەزیز مجروم لە ساڵی ١٩٣٦ لە چەمچەماڵ لە دایکبووە، چونکە باوکی ئەوکات کاتبی دادگای بەرایی چەمچەماڵ بووە. لە شاری ڕواندز خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٥٧ خانەی مامۆستایانی بەعقوبە تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی دەرگەڵە دەبێتە مامۆستا. لە ساڵی ١٩٥٣ …

زیاتر بخوێنەوە

ساڵی نوێ

دڵكەش قادر لە ساڵی نوێ دەرگاكانی ھاتن قفڵ مەكە لە گۆشەیەكی دیكەوە  لە پەنجەرەیەكی دیكەوە ناتوانم سەیری ڕووناكی كەم ناتوانم لە ڕوو لە تیشكێكی دیكە كەم كاتێ سەراسیمای تۆمە. لە ساڵی نوێدا ناتوانم خەون بە تۆوە نەبینم من لە ھەمووجێما تۆ تۆ لە ھەموو جێتا من قفڵكراوم. ساڵێكی دیكەش بڕوا  من ھەر لە خەیاڵی تۆدا یارییەكی منداڵانە دەكەم. دەلاقەكانی ھاتن دامەخە من سەر بە تەریقەتی عیشقم لە بەرقاپی خانەقای مەولا سەرەتاتكێی بینینی دوا تابلۆی نیگای تۆم شوێن تا ئەوجی بیركردنەوە كڵۆڵ تاكشانی ئێوارە سێبەری سنەوبەرێكی تەڕ. لە ساڵی نوێدا  من تاسووخێكی نایابم بە دیار وێنەكەتەوە دانیشتووم تا ڕژانی خەیاڵ كات بە كەڵكی بێدەنگی نایەت من بڵێسەم دێ لە قسە و ھاژەم دێ لە ڕژانی جوانی ئەگریجەم لە تابلۆیەكت بئاخنە و بۆ تێپەڕینی ترپەیەك لە ساڵی نوێدا سڵاوێك بنێرە. سلێمانیی دڵكەش قادر

زیاتر بخوێنەوە