سەرەتا / Sadiq Rwandze

Sadiq Rwandze

خوێندنەوەیەک بۆکتێبی دەربارەی پەروەردەکردن

سەدیق سەعید ڕواندزی پەروەردەکردنی منداڵ،یەکێکە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گەورەکانی خێزان.کە دەبێتە بنەمای پێگەیاندنی مرۆڤێکی سەرکەوتوو لە داھاتوودا.ئەو پەروەردەکردنەی منداڵ لە کۆمەڵگاکاندا بەمێتۆد و ڕێسای کۆمەڵایەتی جیاوازە. بەو مانایەی پەروەردەکردنی منداڵ لە ڕۆژھەڵات جیایە لە ڕۆژئاوا و لە کۆمەڵگایەکی ئایینی و نەریتخوازدا جیایە لە کۆمەڵگایەکی لیبراڵ و سەربەخۆ.بەڵام نابێ ئەوەمان …

زیاتر بخوێنەوە

کەسیەتی پاڵەوان لەڕۆمانی دێوبەھمەن دا

سەدیق سەعید ڕواندزی کارەکتەر،بەیەکێک لەڕەگەزە سەرەکییەکانی بینای ھونەری دەقی ڕۆمان دادەنرێت. کەڕۆڵێکی بنەڕەتی دەبینێت لەوازیکردنی ڕووداوەکاندا.کارەکتەر چ وەک گێڕەڕەوی ڕووداوەکان، واتە لەیەک کاتدا ھەم پاڵەوانی ڕووداوەکان و ھەمیش گێڕەڕەوەی ڕووداوەکان وەک کەسی یەکەمی تاک، یاخود تەنھا بەڕۆڵبینینی بێت لە ڕووداوەکان و ڕۆماننووس بگێڕەوە بێت، لەھەردووکاتدا بایەخی خۆی ھەیە. ھیچ دەقێکی …

زیاتر بخوێنەوە

خەونە بچووکەکانی ژنێک لە کۆمەڵە شیعری _نەسیم_ دا

سەدیق سەعید ڕواندزی :  لە کۆمەلگای کوردیدا، کە کۆمەلگایەکی پەتریاکییە و ڕوانینی پیاو تیایدا باڵادەستە،پاشخانێکی فەرھەنگی و ئایینی لەلایەن بەشێکی زۆری ڕەگەزی نێر ھەیە ئەویش ئەوەیە، کە ھەموو نەھامەتییەکانی بوون لە ژندا دەبینێتەوە. چونکە ئەوبووە ھۆکاری خواردنی بەری دارەکە لە بەھەشت و فڕێدانی ئادەم بۆ سەر زەوی.بێگومان نابێ ئەوەمان لە …

زیاتر بخوێنەوە

کتێبی _ناسیۆنالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا

ڕانانی/سەدیق سەعید ڕواندزی ناسیۆناڵیزمی کوردی، دەرەنجامی فۆرمۆڵەبوونێکی سیاسی و ھزری نەبووە کە تیایدا لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی سیاسی و ھزری بنەماکانی سەرھەڵبدەن. بەڵکو تا حزبی سیاسی وەک ئۆرگانێکی ڕێخراوەیی و ھزری دروست نەبوو، شتێک نەبوو بەناوی خەباتکردن بۆ ناسیۆنالیزم. ھەموو شۆڕشەکانی کوردیش بنەمای خەبات و تێکۆشانیان لە سەر ھزری نەتەوەیی و …

زیاتر بخوێنەوە

قەدی بامبۆ قەدێک کەڕەگی لەھیچ خاکێک دانییە

سەدیق سەعید ڕواندزی ھیچ ژانرێکی ئەدەبی وەکو ڕۆمان، ناتوانێت ببێتە ئاوێنەیەک بۆ ناسین و ڕەنگدانەوەی ژیانی گەلان. ڕۆمانگەلێک ھەن، تەنھا بەخوێنەوەیان ئێمە دەزانین ژیانی ئەونەتەوەیە چۆنەو چ نەھامەتییەکییان بینیوە کەڕەنگە ڕۆمانەکانی خالد حوسێنی نموونەیەکی دیاری ئەوناساندنە بێت. بەو پێیەی باسی وڵاتەکەی دەکات. گەلێک جار لەدووتوێی دەقێکی ڕۆماندا، مێژووی نەتەوەیەک، یاخود …

زیاتر بخوێنەوە

لاندای شیعرو ژیانی ژنانی پەشتون

ڕانانی/ سەدیق سەعید ڕواندزی بەشێکی زۆر لە خوێنەرانی کورد، ئاشنایەتییەکی باشیان لەبارەی ئەدەبی نەتەوەی ئەفعان ھەیە،بە تایبەتیش لە ڕێگەی خوێنەوەی ڕۆمانەکانی خالید حوسێنی وڕۆماننووسەکانی تر. کە ھەمیشە لە ڕۆمانەکانیاندا، ئازارو مەینەتی ئەو گەلە و ئەونیشتمانە دەخەنە ڕوو، کە شەڕو ئاشووب و خوێن، بەشێکن لە مێژووەکەی.وەلێ ئەمجارەیان لە ڕێگەی شیعرەوە ئازاری …

زیاتر بخوێنەوە

کروزانەوەو نوزانەوە لە شیعری کوردیدا..کۆمەڵە شیعری چۆڕاوی تریفە بەنموونە

سەدیق سەعید ڕواندزی بە شێوەیەکی گشتی لە ئێستادا،دابڕانێکی گەورە لە نێوان شیعرو خوێنەری شیعردا ھەیە. بەشێکی گەورە و سەرەکی ئەم دابڕان و تۆرانە لەشیعر، پەیوەندی بەوەوە ھەیە کە ڕووبەرێکی گەورە لە ئەزموونی ئێستای شیعری کوردیدا، خاڵییە لە چێژی شیعری و مانای شیعری. لەئەدەبی کوردیدا، لەقۆناغی کلاسیکەوە بۆ ڕیالیزم و بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

وەڵامێک بۆ نووسینە چەواشەکارییەکەی عەبدولڕەحمان فەرھادی!..

سەدیق سەعید رواندزی ماوەیەکە لەمەو بەر، وتارێکم لە بارەی کتێبێکی نووسەرێکەوە نووسی و چەند ڕەخنەیەکم لە کتێبەکەی گرت و لە ڕۆژنامەی ھەولێردا بڵاومکردەوە. کەچی دواتر عەبدولڕەحمان فەرھادی کە خۆی پێ ئەراگۆنی کوردییە!! بەبێ ئەوەی ھیچ پەیوەندی بە کتێبەکەوە یاخود نووسینەکەی منەوە ھەبێت، بە داخەوە لە فەیسبووکی خۆی ئەو ڵاپەڕەیەی کە …

زیاتر بخوێنەوە

تارمایی دیکتاتۆر لەچیڕۆکی پەیکەرەکانی سەلاح زەنگەنەدا

سەدیق سەعید ڕواندزی یەکێک لەو سیما سیاسییانەی لە سەردەمی دیکتاتۆردا لە عێراقدا بوونی ھەبوو، ئەو پەیکەرانەی خودی سەدام بوون کە ھەموو شارو لە شارەکانیشدا، زۆربەی شەقامەکانی تەنیبوو. بە ڕادەیەک مرۆڤ بۆھەر لایەک ڕووانیبای ئەوا پەیکەرێکی دیکتاتۆری دەکەوتە بەرچاو.بوونی ئەو ژمارە زۆرانە لەپەیکەرەکان، گەرچی بەقەبارەو شێوە و شوێنی نماییشکردنیان جیاوازبوون لە …

زیاتر بخوێنەوە

خوێندنەوەی ڕۆمان یان کۆپیکردنەوەی وتاری نووسەرانی تر؟

سەدیق سەعید ڕواندزی یەکێک لەسیمادیارەکانی دەقی ئەدەبی بەگشتی و ڕۆمانیش وەک ژانرێکی ئەدەبی بەتایبەتی،ئەوەیە کەدەکرێ لە کڵاوەڕۆژنەی جیاوازەوەوھەرخوێنەرێک بەپێی دنیابینی و ئاستی چێژوەرگرتنی لە دەقەکە، بیخوێنێتەوە.بەتایبەتیش کەھەندێک ڕۆمان بە ئەندازەیەکی زۆرلای خوێنەران جێگەی چێژوخوێنەوەن.بێگومان تائێرەئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییەو دەبێ ڕەخنە بکرێت و ڕەتبکرێتەوە ئەوەیە، کەسانێک کاوێژی نووسینی نووسەرانی تر …

زیاتر بخوێنەوە

داتاشینی وشەو شێواندنی زمان لەپەراوێزی گەیاندنی مانادا

سەدیق سەعید ڕواندزی بەھۆی نەبوونی زمانێکی ستانداری یەکگرتووی کوردی کەلەنووسیندا پەیڕەو بکرێت،شێوەکانی نووسین و ڕێنووس بەشێوازی جیا لەبڵاوکراوەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەونە بەرچاو.تائەو ڕادەیەی ڕێنووسی وشەیەک بەچەندین شێوەلەھەربڵاوکراوەیەک دەنووسرێت. لەکاتێکدا وشەکە ھەرھەمان وشەیە.کتێبێکم خوێندەوە،ڕێنووسی یەک وشە بەچوار جۆرنووسرابووکەئەویش:(حکومەت_ حکوومەت_ حوکوومەت_حوکمەت)بوو.لەھەموو دنیادا، زمان وەک زانستێک ڕێکخستن و یەکخستنی ئەرکی نێوەندە زانستی …

زیاتر بخوێنەوە

شیعری کوردی و ستەمی سیاسی!

سەدیق سەعید ڕواندزی بەدرێژایی مێژوو، کورد وەک نەتەوەیەک ھەمیشە لەپاڵ داگیرکاری سیاسی وجینۆسایدی نەتەوەیی، ڕووبەڕووی داگیرکاری فەرھەنگی و کلتووریش بۆتەوە. لەوسۆنگەیەشەوەھەمیشە دوژمنانی ئێمەھەوڵی لەنێوبردن، یاخود بێ بەھاکردن، یانیش توانەوەی فەرھەنگی کوردییان داوە لەبۆتەی فەرھەنگی ناسیۆنالیزمییانەی خۆیان. ناونانی کوردبەتورکە کێوییەکان، بەئاگرپەرست، ناساندن ونیشاندانی زمانی کوردی بەزمانی فارسی وعەرەبی، وێناکردنی شیعری کلاسیکی …

زیاتر بخوێنەوە

کتێبی ھەموو شەوێک وەرە بۆ لام

ڕانانی/ سەدیق سەعید ڕواندزی شیعری جیھانی بەبەراورد لەگەلڕ ژانرەکانی دیکەی ئەدەب وەک چیڕۆک وڕۆمان، کەمتروەرگێڕدراوەتە سەرزمانی کوردی. ڕەنگە ئەمە بەشێکی پەیوەست بێت بەوەی کەوەرگێڕانی شیعربەبەراورد لەگەڵ ژانرەکانی دیکە، کارێکی قوڕستر بێت. بەوپێیەی شیعر لەوێنەی ھونەری وڕیتم و شعریەت پێکھاتووە. جیاوازلەڕۆمان وچیڕۆک کە ڕەگەزی گێڕانەوە بینای سەرەکی دەقەکە پێکدەھێنن. بێگومان گێڕانەوەش …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاستکردنەوەی مێژووێکی ناتەواو

سەرنجێک لەبارەی کتێبی ڕواندز مێژوو وبیرەوەری سەدیق سەعید ڕواندزی یەکێک لەوبوارەگرنگانەی پێویستی بەقوڵبوونەوە و وردەکاری و ساغکردنەوەھەیە، بواری مێژووە. نووسین و توێژینەوەلەبواری مێژوودا، ئەرک وبەرپرسیاریەتییەکی ئاکاری وکۆمەڵایەتی گەورەیە.

زیاتر بخوێنەوە

ئستاتیکای وشە لەشیعری نەوەی دوێنێ و نەوەی ئەمڕۆدا

سەدیق سەعید ڕواندزی مالارمێی شاعیری فەڕەنسی وجیھانی دەڵێت: (شیعرتەنھازمانە)ئەم بۆچوونەلەلایەن زۆرلەنووسەرانء ئەدیبانی دنیا،جەختی لێکراوەتەوە.ئەوەش وەک ئاماژەیەک کەزمان توخمێکی سەرەکی دەقی ئەدەبی بەگشتیءدەقی شیعریشەبەتایبەتی. بەومانایەی ئەگەرلە ژانرەکانی دیکەی ئەدەبدا وەک چیڕۆکءڕۆمان،جگەلەزمان توخمەکانی دیکەش لەشێوەی کاتءڕووداووکارەکتەر،بینای ھونەری دەق پێکبھێنن، ئەوالەشیعردا بینای ھونەری دەق تەنھا زمانە وزمان لەدەقی شیعریدا لەیەک کاتدا ئستاتیکای دەربرینء …

زیاتر بخوێنەوە