سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / “ئورده‌ک لی” له‌ ده‌رهێنانی غه‌ریب پوور له‌ فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان نمایشکرا

“ئورده‌ک لی” له‌ ده‌رهێنانی غه‌ریب پوور له‌ فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان نمایشکرا

مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی “ئورده‌ک لی” له‌ ده‌رهێنانی “بێهرووز غه‌ریب پوور” له‌ له سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان نمایشکرا.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوه‌کانی فیلم گه‌لی بڵیندی سینه‌مایی ئێرانی وه‌رگیراو له‌ سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان راگه‌یه‌ندراو و فیلمی سینه‌مایی “ئورده‌ک لی” له‌ ده‌رهێنانی “بێهرووز غه‌ریب پوور” نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی کوردستان له‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشکرا.

 

فیلم گه‌لی بڵیندی سینه‌مایی ئێرانی به‌شی “کێبڕکێی سینه‌مای ئێران” له‌ سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئسفه‌هان، به‌ رێژه‌ی 11 فیلمی بڵیندی سینه‌مایی له‌م رووداوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا، نمایشکران که‌ بریتین له‌؛

 

1 ـ “ئورده‌ک لی” له‌ ده‌رهێنانی “بێهرووز غه‌ریب پوور” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی “عه‌لی حه‌زره‌تی”

2 ـ “ئاسکی نێوچاو سپی 2” له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “سه‌ید جه‌واد هاشمی”

3 ـ “له‌به‌ر ده‌رزییه‌کی ناقابیل” له‌ ده‌رهێنانی “عه‌لیڕه‌زا مه‌حموودزاده‌” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی “داریووش ئاقابابائیان”

4 ـ “پاستاریۆنی” له‌ ده‌رهێنانی “سوهه‌یل موه‌فه‌ق” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی “بیتا مه‌نسووری”

5 ـ “تۆپۆلی” له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “حوسێن قه‌ناعه‌ت”

6 ـ “دوچ” له‌ ده‌رهێنانی “ئه‌میر مه‌شهه‌دی عه‌باس” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی بنکه‌ی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران

7 ـ “سێهه‌م که‌سی غایب” له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “وه‌حید نیکخواه ئازاد”

8 ـ “سیمین” له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی “مورته‌زا ئاته‌ش زه‌مزه‌م”

9 ـ “زه‌ربه‌ فه‌نی” له‌ ده‌رهێنانی “غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی بنکه‌ی هزریی

بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران

10 ـ “لای لایه‌ بکه‌” له‌ ده‌رهێنانی “موسته‌فا قوربان پوور” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی “حه‌سه‌ن که‌لامی”

11 ـ “لوکنه‌ت” له‌ ده‌رهێنانی “محه‌مه‌دڕه‌زا حاجی غوڵامی” و له‌ به‌رهه‌مهێنانی “مه‌حموود فتووحی شاه ئابادی”.

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

کچانی شیناوێ میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هانن

مه‌نووچێهر جیهانی ـ “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” ده‌بیر و به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی …