سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌شی بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی بۆ یه‌که‌مین جار له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، به‌شی بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ دووهه‌مین رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا‌ ده‌ست به‌ کاره‌کانی ده‌کات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 6ی ئێواره‌ میوانداریی ئه‌و خوازیاران و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ که‌ پێشتر له‌ ماڵپه‌ڕی فێستیڤاڵه‌که‌دا ناونووسیان کردووه‌.

به‌شی بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی، بۆ یه‌که‌مین جار له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران چالاکی خۆی ده‌ست پێده‌کات. چالاکانی کورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیا له‌م به‌شه‌دا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌گوزاران و نوێنه‌ره‌کانی فێستیڤاڵه‌ جۆراجۆره‌کانی بیانی و به‌شکۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان په‌یوه‌ندی بگرن و بۆ فرۆشتن یا ئاماده‌بوونی به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له‌ فیستیڤاڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پرس و راوێژی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ مه‌به‌ستی ئاشنابوون و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی کورته‌ فیلم له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌روه‌ها سازکردنی رکابه‌ریی کاریگه‌ر له‌ نێوان سینه‌ماکاران و به‌ نمایش کردنی 154 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 30 وڵاتی جیهان له‌وانه‌؛ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریکا، میسر، هیندوستان، چین، هۆڵه‌ندا، که‌نه‌دا، قیبرس، ئیرله‌ندا، کۆڵۆمبیا، ئوستڕاڵیا، ئیسپانیا، سویسڕا، رووسیا، ئه‌ستۆنی، ئه‌ڵمانیا، هۆنگ کۆنگ، فیلیپین، کۆریای باشوور، تونێس، ژاپۆن، فینلاند، مه‌کزیک، به‌لژیک، کۆماری چیک، پۆرتوگاڵ به‌ڕازیل، یوونان و ئێران و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانی دیار و گرینگ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه‌؛ پۆڵه‌ندا، نه‌مسا، لاتۆیا، نه‌رویژ، ئیرله‌ندا و ئێران له‌ چه‌ندین به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێکهاتوو له‌ کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، به‌ڵگه‌یی، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 18 تا 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 9 تا 13ی نۆڤێمبری 2018ی زایینی

له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی میلله‌ت له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

به‌ره‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن

کام جۆره‌ ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک … ؟ له‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستپێ بکه‌یین؟ پار……… دوێنێ…. سبه‌ینێ…. ؟ ئه‌ی که‌ی … …