سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / به‌ره‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن

به‌ره‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن

کام جۆرهڕهسهنایهتییهک؟ لهکهیهوهدهستپێ بکهیین؟ پار……… دوێنێ…. سبهینێ…. ؟ ئهی کهی؟

زۆر گهڕام و زۆر کهسانی لهبار و وشیارم دی، کاتێکی زۆرم لهگهڵ کۆمهڵ و کۆڕی گهنجان و پیران بهسهر برد، خولیای تهنها پرسیاڕێک بووم، ئهویشئایا مێژووی ئاواز و موسیقای کوردی لهکهیهوه دهست پێئهکات؟ ئهی کامهیهناسنامهی ئاواز و مۆسیقای کوردی؟

     ئایا ڕاستهزمانی ساز و ئاواز دیاردهیهکی سروشتین و، پێش دروستبوونی ئادهمیزاد بههۆێ دیارده سروشتییهکانی وهک لهرینهوهی دارودرهخت و گڤهگڤی با و خوڕهی ئاوی چهم و ڕوبار و زهریاکان و دیارده سروشتییهکانی تری وهک ههورهتریشقهو دهیان دیاردهی تریش پهیدا بووه‌ … ؟

    دیارهئهمهدیاردهکانی دروستبوونی دهنگهسروشتییهکانه‌. بهڵام ئهی دهنگهبهسۆزهکانی ئادهمیزاد کهی دروست بوون؟ یان ئایا لای میللهتی کوردیش ههر وهکوو میللهتانی تری سهر ڕووی زهمین پابهندی پهیدابوونی یهکهم مرۆڤی کورد بووه؟

    زۆرم بیست، بهڵام لهههموویان ئاشناتر بهگوێم وتهبهنرخهکهی مامۆستای گهوره‌ (محهمهدی حهمهباقی) بوو، کهتا ئیستاش لهگوێمدا ئهزرنگێتهوه‌. لهو دانیشتنهماندا فهرموی: بهگوێرهی ئهوهیلهکتێبی (ئههلی حهق)دایه، هونهری سازو ئاواز لهدێر زهمانهوهلهناو پهیڕهوانی ئهم ئاینهدا برهوی ههبووه، لهنامهی سهرئهنجام له ‌(سرووتی یارسان) دا وا هاتووه‌: (ئهو کاتهی یهزدان ویستی ئادهم یان مشییهی کورد بخولقێنێت، رۆح بهبهر ئادهمی کورددا نهچوو، بۆیهدوای (٤٠) ڕۆژ یهزدان به‌ (بنیامین)ی سهردهستهی فریشتهکانی فهرماندا کهگیان بهبهر ئادهمدا بکات، بنیامینیش ئاوازی  بۆ گیان ژهند، بهو جۆرهگیان چووهبهری ئادهمی کوردهوه‌).

      من لێرهدا مهبهستم ئهوهیه،گهر سهرچاوهی زمانی ساز و ئاواز وهکوو لای ههموو میللهتانی سهر ڕوویزهمین دین و ئاین بێت، ئهوا لای میللهتی کوردیش ههروا بووه‌. ئاشکرایهههر لهدێر زهمانهوهلای ههموو میللهتانی سهر ڕووی زهمین، کوردیش لهگهڵیاندا چهندین گۆڕانکاری بهسهر باری ئاینی و بیروباوهڕیاندا هاتووه‌.

     وشهی کورد وشهیهکی سۆمهرییه، بهمانای گرد و بهرزایی دێت، سۆمهرییهکان واژهی گرداكا یان کرداکایان بهکارهێناوه، سۆمهرییهکان لهناوهند و خواروی عێراق ژیاون. گهر بهرهو سهرهوهبڕۆین ههر بهرهو بهرزایی ئهچین. یۆنانییهکان وشهی کاردۆخیان بهکارهێناوه، لهکتێبهکهی گهزنهفۆنیشدا ههر وا ناوبراوه‌. کاردۆخییهکان کێن؟ بریتین لهو کوردانهکهلهڕۆژئاوای زێی گهورهژیاون. کهواتهکورد یان نیشتمانی کورد لهدوو بهش پێکهاتووه، بهشی یهکهمی میدییهکانهو بهشی دووهمیش ناوچهی کاردۆخییهکانه‌. ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن دوو میللهتن و بوونهتهنهتهوهیهک، چونکهئاشکرایهنهتهوهلهئهنجامی یهکگرتنی دوو یان زیاتری دوو میللهت دروست ئهبێت و، میللهتیش لهئهنجامی دوو یان زیاتری دوو خێڵ دروست ئهبێت.

      بۆیهبهچاکم زانی، کهئهو گفتوگۆیهیلهنێوان من و برای ئازیز دکتۆر (ئهکرهمی میهرداد)دا ڕوویدا ههندێکی بخهمهپێش چاو.

      دکتۆر ئهکرهمی میهرداد (ئهکرهم محهممهد کهریم) شارهزای ڕووناکبیریی و فهرههنگیی لهئهنجومهنی وهزیرانی حکومهتی ههڕێمی کوردستان لهسلێمانی له‌ (٢٠٠٥)ی زایینی وتی: وشهی دین وشهیهکی کۆنی ئاڤێستایییه،کهلهوشهی دهئینا (Religion) وهرگیراوه‌. وشهی ئاینیش ههر وشهیهکی کۆنی ئاڤێستایییه، کهبهمانای یاسا، پهیڕهو یان مهزههب هاتووه، کهواتهئهتوانین بڵێین دینی زهرتووشتی، بهڵام ئاینی کاکهیی (ئههلی حهق) یان ئاینی یهزدی یان ئاینی عهلهوی.

      لهسهرهتادا با پێناسهیهکی وشهی ئاری بکهین، ههندێ سهرچاوهههیهبهتایبهتی ئاڤێستا، کهوشهی ئاری بهوشهی نهجیبزادهلێک ئهداتهوه‌. لهههندێ جێگهی تری ئاڤێستاشدا، بهمانای نیشتهجێ هاتووه‌. ئهو سهردهمهنیشتهجێبوون ڕهوشی گرنگی خێڵهکان بووه،لهبهرامبهر خێڵهکۆچهرهکانی بیابانی سارد، کهلهناوچهی تۆرانهوههاتوون و خێڵهکانی خوار خۆیان و ئهم ناوچانهیان داگیر و تاڵان کردووه. شارهزاکان دهڵێن: مێژووی دین و قۆناغهسهرهکییهکانی پهیامی دین (بیروباوهڕ) لهوڵاتی کوردان یان وڵاتی ئارییهکان له‌‌ سێ قۆناغ پێکهاتووه، دهڵێ ئهو سهرچاوانهی کهپشتم پێ بهستوون کتێبهکهی میهردادی یهزیدییهو، ههروهها کتێبهکهی (دکتۆر رهشاد میران) وچهند سهرچاوهیهکی فارسیش کهتیایدا دهڵێن:

    قۆناغی یهکهم:-

بریتییهلهقۆناغی چهند خواوهندیی، بهواتای پتر لهخواوهندێک پهرستراوه ‌(تعدد الالهه‌) یان پۆلیسیزم. ئهم قوناغههاوکاتهلهگهڵ قۆناغی خێڵایهتی، بهواتای ڕێخستنی ئابووری و سیاسی و کۆمهڵایهتی و فهرههنگی ڕێخستنی خێڵ بووه‌. لهم سهردهمهدا پێنج (5) خواوهندی سهرهکی لهناوچهجیاجیاکانی کوردستاندا پهرستراون،ناوهکانیان ئهمانهن ئهگهر لهباکوری کوردستانهوهدهست پێ بکهین: یهکهمین خواوهند پێی ئهوتڕێت (بابهئاسمان)، کهلهههندێ سهرچاوهکاندا پێی ئهوتڕێ (دیاوس پیتر) وشهی پیتهر لهپدهری فارسییهوهو، لهوشهی فادهری ئینگلیزیشهوهنزیکه‌. ئهم خواوهنده‌ (بابهئاسمان) لهناوچهکانی خۆی و سهڵماس و شنۆ و نهغهدهپهرستراوه‌ . خواوهندی دووهم خواوهندی (دایهزهوی)یهکهلهناوچهکانی سلهیمانی و موکریان و کهرکوک پهرستراوه،ناوێکی تریشی ههبووهکهناوی ئافرهتیشی پێوتراوه، وشهی ئافرهتیش بهمانای خولقێنهر، تا ئێستاش گهر کهسێک کاڕێکی باش بکات پێی دهڵێین ئافهرین، تا ئێستاش بهبههره (ئیبداع) دهڵێین ئهفراندن، نهفی (پێچهوانهی) ئافرهت نهفرهته، ههردووک بهههردوو واتای (ئهڕێئافرهت و نهڕێنهفرهت) هاتووه‌. شوێنهوارناسهکانیش خواوهند (بت)ی دایکیان لهناوچهکانی سلهیمانی دهوروبهرهکانی دۆزیوهتهوه‌. خواوهندی سێیهم بهناوی (کهلئاهورا)یهکهلهناوچهی کهلهوڕهکان پهرستراوهو، بهناوی خواوهندی تیشک (الهة النور) یان (الهة الحکمه‌) دێت. کهڵهوڕهکان لهناوچهکانی ئیلام و کرماشان ئهژین و ناوی خێڵهکهشیان ههر لهناوی خواوهندهکهیانهوههاتووه‌. خواوهندی چوارهم کهلهوپهڕی باکوری کوردستان پهرستراوه، ئهویش خواوهندی (ئازهر یان ئاتهر)هو بهمانای خواوهندی ئاگر دێت. لهبهر ئهوهی ئهم خێڵانهی کورد لهناوچهزۆر ساردهکانی کوردستاندا ژیاون و پێویستییهکی زۆریان بهئاگر بووهو ئاگر بهشێک بووهلهژیانیان، بۆیهوهک خواوهندێک سهیریان کردووه‌. ههندێ لهلێکۆڵهرهوان دهڵێن ناوی ئاریاکان ههروهها وشهی ئێرانیش ههر لهوشهی ئارهوههاتووه، گهر تهماشا بکهین ئهبینین، لهنێوان گهلێ کورد و فارسدا ههر بۆ ئهم واژهیهلهیهکچووی لهوانهواژهی ئاگر، ئاور، ئاههر، ئایر، ئاتهش، ئار و ئازهریش ههیه‌. خواوهندی پێنجهم خواوهندی (هوما)یه، کهخواوهندێکی ئهفسانهیییه، بریتییهلهباڵندهیهک کهلهشهکهی باڵندهیهو سهری مرۆڤه، تائێستاش هێمای ناسێنهرهوهی دینی زهرتووشت ئهم باڵنده‌ (هوما)یهیه‌. وهک فارسهکان دهڵێن نمادێکی ڕهسهنی دینی زهرتووشتهو بهفرۆههر (مرۆڤ یان گیانی ڕهوان) ناوی هاتووه، کهههندێ لهشارهزایان دهڵێن ناوی خێڵی ههمهوهند لهم ناوهوههاتووه‌. وهک زانایان دهڵێن ئهم قۆناغهله‌ (10،000 تا2000)ساڵ پێش زایینی خایاندووه، ههرچهندهبهسهردهمێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا نهناسراوهو، زیاتر وهکوو ( هیگـــــڵ) دهڵێت: بهسهردهمێکی ونبوو ناو ئهبڕێت. لهبهر ئهوهی زۆربهی مێژووهکهی ون بووه‌. ههروهها ناوی ئهم سهردهمهبهناوی چهند خواوهندییهوهناوبراوه، لهبهر ئهوهی سهردهمی ڕێکخستنی خێڵهجیا جیاکانهو ههر خێڵێک بهجیا لهخێڵهکانی تر ژیاوهو، خواوهندێکی بهپێی ویست و خواستی خۆی پهرستووه‌.

     قۆناغی دووهم:-

قۆناغی میهرپهرستی له٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین تا ٧٠٠ ساڵ پێش زایین ئهخایهنێت، میهر بهمانای زانایی، بهزهیی، دڵسۆزی یان ڕووناکی دێت. میهر کوڕی ئاناهیتایهو ئاناهیتا بهبێ باوک میهری بووه‌. وهک سهرچاوهکان ئهیگێڕنهوه، میهر حهز لهئاناهیتا ئهکات. {کهلهزانستی سایکۆلۆجیدا گهر کوڕێک حهز لهدایکی خۆی بکات، پێی دهڵێن گڕێی ئۆدێب ( ئهم ڕووداوهزۆر پێش شانۆگهرییهکهی ئۆدێبپاشای سۆفۆکلیس)ه، ههروهها  گهر کچێکیش حهز لهباوکی بکات پێی دهڵێن گڕێی ئهلیکترا}. ئاناهیتاش کهخواوهندی دایکهیان خواوهندی ئافرهتهو خۆی ( دایهزهوی)یه، ئاناهیتایهکی تری بۆ دروست ئهکات، کهناوی (ناهید)ه، ناهیدیش بهمانای سنگی بهرز یان مهمک قوت دێت، بۆیهزۆربهی زۆری ئافرهتهکانی ئێران ناویان ناهیدهو، ناوی یهکێ لهئهستێرهکانیش (ئهستێرهی زوهره‌) لای ئێرانییهکان ناوی ناهیده‌. ههندێك لهسهرچاوهکان دهڵێن: قۆناغی میهر هاوکاتهلهگهڵ قۆناغی ئیبراهیملهدینی سامییهکاندا. وهک دهڵێن، ئیبراهیم بهنیشانهخوای دۆزییهوه، جاڕێک ئهیوت رووناکی خوایه، جاڕێکی تر ئهیوت خۆر خوایه،جاڕێکی تر ئهیوت مانگ و جاڕێکی تریش ئهیوت باران خوایه‌. بهڵام لهکۆتایدا وتی ئهوهی ههموو ئهمانهی دروستکردوهئهوهخوایه‌. ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن میهر و ئیبراهیم ههر یهکن. بهگێڕانهوهی جیاواز سامییهکان بهئیبراهیم ناوی ئهبهن و، ئارییهکان بهمیهـــــــر. زانایان ههموویان لهسهر ئهوهیهکن کهههردووکیان لهباکوری کوردستان پهیدا بوون و، سهردهمهکهشیان ههر یهکه‌. بهم قۆناغهدهڵێن قۆناغی پهڕێنهوه‌ (هینۆسیزم)، بهواتای پهڕینهوهلهقۆناغی چهند خواوهندییهوهبۆ قۆناغی یهکتاپهرستی، ههرچهندهنهگهیشتۆتهئاکامیش، بهواتای بهتهواوی بهیهک خواپهرستن نهگهیشتوون.

    قۆناغی سێیهم:-

قۆناغی یهکتاپهرستی (یهک خواپهرستی)، کههاوکاتهلهگهڵ قۆناغی دینی زهرتووشتی و دهوڵهتی میدیا یان میللهتی میدیا. سهردهمی یهکهمیسهردهمی دهسهڵاتی خێڵه‌. سهردهمی دووهمسهردهمی یهکگرتنی خێڵهکانهیان سهردهمی دهسهڵاتی میللهته‌. واژهی میللهت واژهیهکی ئاڤێستاییه، بهواتای بههێز یان یهکگرتنیی بۆ بههێزبوون دێت. یهکهمین میللهت که بههۆی یهکگرتنی حهوت خێڵی جیاوازلهوڵاتی ئاریایهکاندا دروست بووه، پێی دهڵێن میللهتی (مــــاد) یان میللهتی (مانا) یان میللهتی (ماگـــا) یان میللهتی (مادا)، کهناوی بههێزترینی ئهو حهوت خێڵهیهکگرتووهبووه‌. سهرچاوهکان ئهم ناوانهبهکار ئههێنن، کهیۆنانیهکان کردوویانهته‌ (میدیـــــــا)، کهلهسهرهتادا بۆ ناونان لهم میللهتهبهکاریان هێناوه‌. ئهم میللهتهبۆ یهکهم جار خۆیان شاڕێکیان دروست کردووهبهناوی ههگمهتانا (ههمهدان). ئهم واژهیهش لهواژهی (ههمهدانا)وهیان (ههمهزانا)وهنزیکه‌. شاری ههمهدان شاڕێکی ڕامیاری بووهو، لهیهکگرتنی ئهو حهوت خێڵهمیللهتهکهی دروست بووه‌. مارکس دهڵێ: یهکگرتنی بهرژهوهندی لهسهر زهوی پێوستی بهیهکگرتنی بهرژهوهندی بیروباوهڕی ئاسمانیش ههیه‌. جا یان لهترسی یهکتر یان لهبهرژهوهندی دوولایهنهیه‌. دیارهیهکگرتنی ئهم حهوت خێڵهههردوو بهرژهوهندییهکهی تیا بوو.

یهکهمیان بۆ ئهوهی بهرژهوهندی خۆیان بکهن بهیهک و دوهمیش بۆ ئهوهی هێزی خۆیان بکهنهیهک تا دهرهقهتی ئاشورییهکان بێن. ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن: ئهم سهردهمهسهردهمی دروستکردنی دهوڵهتی شاره، چونکهپێشتر دهوڵهت یان دهسهڵات دهسهڵاتی لادێ یان خێڵ بووه، لێرهدا پێویستهزانیاری زیاتر دهربارهی دینی ئاڤێستایی بزانین و، تایبهتمهندییهکانی کهلهدینهکانی تر جیای ئهکاتهوهچییه؟چونکهدینی زهرتووشتی دهربڕینێکی ئایدۆلۆجی خاوهن دهستور و یاسا و پهیڕهو (ئاین)هو، بۆ ئهم زانیارییهش پێویستهلهواژهی (وشهی) ههرهگرنگهوهدهست پێ بکهین، کهئهویش وشهی (خوا)یه‌. زهرتووشتییهکان بهخوا دهڵێن (ئاهورامهزدا)، کهبهواتای سهروهری زانا یان ڕووناکی سهروهر دێت.

بهم جۆرهباسی لێ ئهکڕێت:

١کاتێ کهزانایی ئهبێتهسهروهر، ئهشێ ئێمهش ههموومان زانا بین یان زاناییهکهی ناو ههموومان ئهبێتهگشت. هیگــــــــڵ لهکتێبی (العالم الشرقیة) دهڵێت: دروست بوونی ئهم دینهسهرهتای دروست بوونی دهسهڵاتی وشیاری و مێژوو و ڕووناکی و زاناییه‌. چونکهقۆناغهکانی پێش زهرتووشت، سروشت یان باوک یان دهسهڵات گشت بووه‌. پرسیاڕێکئێمهههموومان بهشێکین لهزانایی، بهڵام هێز و دهسهڵاتی سروشتمان نییه.‌ بهڵام ههموومان زاناییمان ههیهیان ههموومان باوک نین بهڵام ههموومان کوڕ یان نهوهین. ههموومان دهسهڵات نین بهڵام ههموومان خهڵکین. زاناییش ئهو شتهیهکهئهکڕێت ههموومان لێی بههرهمهند بین. کاتێك کهوشیاریی (وهعی) ئهکڕێتهدهسهڵات یان سهروهر، زانایی ئهکڕێتهسهروهر، بۆیههیگڵ دهڵێت: دروستبوونی ئهم ئاینهبهسهرهتای دروستبوونی وشیاریی ناو ئهبڕێت یان سهرهتای مێژوویهکی وشیاریییه‌.

٢کاتێك کهڕووناکی ئهبێتهسهروهر، گهر سهیرکهین کاتێ کهڕووناکی ههڵدێت لهههموو شوێنێک ئهدات، لهبهرزایی و نزمایی و کهسی بههێز و کهسی بێهێزیش ئهدات، لهچاک و خراپ ئهدات. بۆیهڕووناکیش وهک زانیاری ئهکڕێتهگشت، چۆن زانیارییهک ئهتوانڕێ گشت لێی بههرهمهند بێت، ڕووناکیش ئهتوانڕێ گشت لێی بههرهمهند بێت. بۆیهههڵبژاردنی واژهی ئاهورامهزدا کهههردوو مانای زانایی گهورهو ڕووناکی گهورهئهبهخشێت. بۆیهئهم دینهدوو هێمای زۆر گرنگی لهخۆ گرتووه‌. ئهوانیش ڕووناکیی و زانایییه،کهههردووکیان هێمای وشیارین لهپهیڕهوی ئهم دینهدا. تایبهتمهندییهکی تریش ئهوهیه، كهلهم دینهدا (ئافریده‌) مرۆڤ (فرۆههر) پهرستگهر (عبد) نییه، بهڵکوو بهشێکهلهدامودهسگای ئاهورامهزدا، کهدهڵێت گهر خوا بهباوک ناوبنێین ئهوا فرۆههریش نهوهیه‌‌، ئهوا باوک بێشک حهزئهکات نهوهکهی لهخۆی باشتر بێت. بۆیهدهڵێت خوا ئافهرینکهرهو فرۆههریش ئافهرینکراو و یهکێکهلهدهسگاکانی ئاهورامهزدا، وهکوو چۆن ئهیزهدهکان (فریشتهکان) ههر وان و ئهمشاسپهنتان (سهرۆکی فریشتهکان) ههروهها بهشێکن لهدامودهزگاکانی ئاهورامهزدا، کهواتهلهم دینهدا لهپیرۆزترین شتدا کهبهخوداییبوونهبهشی مرۆڤی داوه‌. خوداییبوونیش ئهوهیهکهمرۆڤ خوا نییه،بهڵام بهشێکهلهخوا. وهک چۆن دهڵێن کهسێکی خهڵکی کهرکوک، کهرکوک نییهبهڵام کهرکوکیییه‌. یهکێ لهتایبهتمهندییهکانی تر ئهوهیه، کهئاهورامهزدا توانای خۆی بهههموو شتێ نازانێ، بهڵکوو داوای یارمهتی لهفرۆههر ئهکات، بۆ شهڕی دژی (ئههریمرن). کهواتهفرۆههر لهم دینهدا یارمهتیدهری خوایه‌. بۆیهوهکوو دهڵێن: خوا داوای له‌ (یهعقوب) کرد، کهناوی خۆی بگۆڕی بهئیسرائیل (یارمهتیدهری خوا) بهپێچهوانهی ههندێ دینی تر، کهخوا تیایدا ههر فهرمانکهرهو مرۆڤیش ههرئهبێت پهسهندی بکات. بهڵام لهدینی زهرتووشتدا مرۆڤ خوداییهو یارمهتیدهری خوداشه‌.

     تایبهتمهندییهکی تری ئهم دینه، ئاهورامهزدا هیچ پهیوهندییهکی بهدروست بوونی (ئههریمهن)وهنییه، ئههریمهن شتهناشیرین و خراپهکانی ناو ناخی مرۆڤ و ناو سروشته، بۆیهلهدینی زهردوشتدا خو بهزهبروزهوتکهر و دهسهڵاتی ههرهگهورهنییه، بهڵکوو خوا زانایه،خوا دانایه،خوا بهخشندهیهو میهرهبانهو ئهیهوێ فرۆههریش ههر وابێت. بهپێچهوانهی دینهکانی ترهوه،کهئههریمهن (شهیتان) یهکێکهلهههڵگهڕاوهکانی خوا و کهسێکی نهمرهو خوا هیچ دهسهڵاتێکی بهسهردا نییه‌. ئهو چی بوێ بهههوهسی خوی ئهیکات. بهپێچهوانهوهکهلای زهرتووشت ئههریمهن بریتییهلهشتهخراپهکانی ناو ناخی مرۆڤ و سروشت، کهمرۆڤ خۆشی دهسهڵاتی بهسهریدا ههیه‌.

     گرنگترین تایبهتمهندیهکانی دینی زهرتووشت کهلهسهر زمانی زهرتووشت لهئاڤێستادا دهڵێ: ئاهورامهزدا بۆ پهیڕهوکردن لهچاکهو خێر، مهرج نییهلهڕێی ئاهورامهزداوهبێت، ئهشێ مرۆڤ ڕێگهیهکی تر بۆ پهیڕهوکردنی چاکهو خێر بدۆزێتهوه‌. مهرجیش نییهئهگهر مرۆڤ ئاهورامهزدایی نهبێت ئههریمهنی بێت. کهواتهلهم دینهدا مرۆڤ ئاڕاستهکراو نییهو خۆی سهرپشکهلهههڵسوکهوتیدا. بهو واتایهی گهر مرۆڤ خودایی نهبێت مهرج نییهئههریمهنیش بێت. وهکوو لهزانستی نوێدا (Postmodernism) ههڵبژاردهیهکی تریش ههیه،کهپێی دهڵێن ههڵبژاردهی سێیهم، چونکهبیری فهلسهفیی لهسهر بنهمای بهرامبهریی شهو و ڕۆژ و، چاکهو خراپهو، ڕهش و سپـی و، ژن و پیاو و، ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا بنیات نراوه‌. بهڵام بیری فهلسهفی نوێ(Postmodernism) ههڵبژاردهی سێیهمیش لهدووانهکهی تر بهکهمتر نازانێ. بۆیه (فریدریک نیتشه) لهکتێبهکهیدا بهناوی (ماوراء الخیر والشر) دهڵێت: جگهلهدوو بهرامبهریی (پهسهند و ناپهسهند یان چاکهو خراپه‌) ههڵبژاردهیهکی تریش ههیه‌. وه  لهکتێبهکهی تریدا (زهرتووشت ئاوا ئهدوێت) ئهڵی: من ئهم بیرۆکهیهم لهئاڤێستای زهرتووشتهوهوهرگرتووه‌.

     گرنگترین تایبهتمهندی دینی زهرتووشت ڕواڵهتی ئاهورامهزدا و ئههریمهنهکهناوی ئاهورامهزدا به‌ (سپهنتهمهینهڤا) بهمانای سپی، پاک، بێگهرد دێت و، بهئههریمهنیش دهڵێ (ئهنگرهمهینهڤا) بهمانای پهست، توڕه و ناشیرین دێت. گهر سهرنج بدهینهوشهی مهینهڤا ئهبینین لهوشهیMeanin) )‌ی ئینگلیزییهوهنزیکهو، ئێمهی کوردیش ئهتوانین بهکاری بهێنین چونکهزۆر لهوشهی (معنی) عهرهبی کۆنترهوهسهرچاوهکهشی ههر دینێکی کوردییهکهدینی زهرتووشته‌. دیسان وشهی ئهنگرهمهینهڤا کهوشهیهکی ئاڤێستایییه، گهر سهرنج بدهینهوشهی ئهنگرهئهبینین لهوشهی (Angry) ئینگلیزییهوهنزیکه، کهبهمانای توڕهیان پهست و دزێو یان ناشرین بهکار هاتووه‌.

دینی زهرتووشت لهو زنجیرهدهسهڵاتانهی کهلهکوردستاندا یهک لهدوای یهک بهدروستبوونی دهوڵهتی مادهكان‌ (میدیا)کان و، پاشان ههخامهنشینهکان و پاشان ئهشکانیهکان و دواتریش ساسانییهکان بووه،دینێکی سهرهکی لهناو دینی زهرتووشتیدا ئهو کهسانهی بهگهورهپیاوانی ئاینی ناسرابوون (ماگا)کان بوون، كهعهرهبهکان پێیان دهڵێن (موغ) کهئهمهبهعهرهبکراوی وشهی ماگـــــایه‌. یونانییهکان کردوویانهته‌ (ماگوش). عهرهبهکان ههر وشهیۆنانییهکهیان وهرگرتۆتهوهو کردوویانهته‌ (مجوس). ئهمیل پهنهڤیست لهکتێبهباوهڕپێکراوهکهیدا بهناوی (دینی ئێرانی بهرپای مهتنههای موعتهبهری یۆنانی) دهڵێ: تهنانهت وشهی (Magic) ی ئهوروپی، کهبهمانای سیحر دێت، له‌ (ماگا)ی ئاڤێستاییهوهوهرگیراوه، وهک چۆن وشهی (ئهفرۆدێت) لهوشهی ئافرهتهوهوهرگیراوه‌. زۆرترینی سهرچاوهئهوروپاییهکانی وهک سترابۆ، ئهرستۆ، فیثاغۆرس، هێرۆدۆت و ئهفلاطونیش ئهوهئهسهلمـێنن کهزۆر لهزانستییهکانی یۆنانی لهزانستییهکانی زهرتووشتی و ناو ئاڤێستاوهوهرگیراون.

بهپێاوانی ئاینی لهدینی زهرتووشتدا (ماگهکان) وتراوهگۆره، پاشان بۆ کۆیان پیتهکانی (ا، ن)ی خراوهتهسهر، بۆ بهکۆکردنی بۆتهوشهی (گۆران). ئهمانهفێرکردنی دینی زهرتووشتیان بهجۆری ئاوازئامێزهوهبهخهڵک وتووه، بۆیهبهم جۆرهفێرکردنهیان وتووهگۆرانی. ههرچهندهلهههندێ سهرچاوهی عهرهبیدا وشهی (گهبر)ی بۆ بهکار ئههێنن، کهگوایا ئهو کهسهنهگۆڕاوانهئهگڕێتهوه، کهنهبوونهتهئیسلام، پاشان ئهم وشهیهبۆتهوشهی (گاور)، کهبهمانای نهگۆڕ دێت. بۆ زانیاری زیاتر تا ئێستاش لهناوچهکانی (لهک و کهڵهوڕ و لوڕ و باجهلان ) بهوشهی گهورهدهڵێن (گۆره‌). ماگهکان سهرهڕای ئهوهش کهزانستی دینهکهیان بهئاوازهوهبهخهڵک وتووه، جۆرهبهرگێکی تایبهتیشیان لهبهردا بووه، کهجیاواز بوون لهگهڵ خهلکی ئاساییتردا. ئهو وهختهشهرواڵی فش لهگهڵ کهوای شۆڕ، کهدراوهتهوهبهسهر شهرواڵهکهدا لهبهر كراوه، ماگهکان هاتوون شهرواڵهکهیان تۆزێك تهسکتر کردۆتهوه،با بڵێین بهدهستوری مهابادییهکان یان ههولێرییهکانی ئێستا، مراخانی یان چۆغهکهشیان خستۆتهناو شهرواڵهکهوهو، پشتێنی سێ گڕێشیان بهستووه‌. کهئهو سێ گڕێیهش بهواتای (بیری باش، وتهی باش و کردهوهی باش) دێت، کهسێ پهیامهسهرهکییهکهی دینی زهرتووشته‌. ههروهها جامانهی ڕهشیشیان لهسهر ناوه، بۆیهبهمانهیان وتووه‌ (سیاو جامانه‌)، بهواتای ئهو کهسانهی کهجامانهی ڕهشیان لهسهر ناوهوپاشان بهو ئاوازانهی کهوتویانهپێیان وتووهسیاوجهمانه‌ (سیاچهمانه‌).

ئهم دینهبهردهوام ئهبێت تا سهردهمی ساسانیهکان، دوو جۆر ئاینی لێ دروست ئهبێت، یهکێکیان مانی و ئهوی تریش مهزدهک. ئاینی مانی لهناوی کهسێکی خاوهن بههرهی وێنهکێش و مۆسیقازان و فهیلهسوفهوهکهوتۆتهوه، کهئاینهکهی ههر زهرتووشتییه، بهڵام کاریگهری دینی مهسیحی لهسهر بووه، ئهو کاریگهرییهتیهش تهنها لهڕووی ڕهوشتهوه بووه، لهبهر ئهوهی دینی مهسیحی دینێکی ڕهوشتیییهزیاتر لهو ڕێگهیهوهههوڵی چارهسهرکردنی کۆمهڵگا ئهدات. ئهیه‌‌وێت باری گوزهرانی کۆمهڵگا و یهکسانی لهنێوانیاندا چاک بکات. ئاینی مهزدهکیش ههر بهو جۆرهی ئاینی مایی بووه، مهزدهک یهکێکهلهناوهکانی خوا یان بچوککراوهی مهزدایه‌. ئهم ئاینانهبهردهوام ئهبن تا هاتنی لهشکر و داگیرکهرانی دینی ئیسلام. ئهوهبوو لهساڵی 219ی کۆچی ئاینێک لهو پهڕی باشووری کوردستان لهناوچهکانی مهندهلی و خانهقین و قهسری شیرین و ئهو دهوروبهره، بهناوی ئاینی ئههلی حهق (کهسانی خوا) دروست بوو، کهههر دینی زهرتووشتییهو دیسان بهخۆشیان وتووهیارسان (یاری مهزن یان یاری یهزدان). واژهی سان ههر وشهئهوروپییهکهیهکهبهمانای مهزن دێت. ئهم ئاینهههوڵدان بوو بۆ زیندووکردنهوهی دینی زهرتووشت. دهڵێن سهرههنگی دهودان کهیهکێکهلهپهیڕهوکهرانی باڵوڵی ماهی (باڵوڵی مایی یان باڵوڵی مادی) ههوڵی برهوپێدانی ئهم ئاینهی داوه، کهههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن لهسهردرهمی ئهمدا برهو بهئاینی کاکهیی دراوه‌. ههندێک دهڵێن کهلهسهردهمی ئهمدا ئاینی ئههلی حهق دروست بووه‌. باشترین سهرچاوهش بۆ ئهمهشیعر و هۆنراوهکانی کاکهیی خۆیانهکهدهڵێن:

سهرههنگی دهودان سهرههنـــــــــــــگی دهودان

ئــهز کـهنـام مـهن سـهرهـهنـــــــــگـی دهودان

چـــهنـێ ئـێـرمـانـان مـهگـێـڵــــــــین هــهردان

تــــازیـــنـدو کــهرۆ ئـــایــنـی کــــــــــــوردان

ئهم هۆنراوهیهبهزمانی ماچۆیه‌.

    باشترین نووسراوی کاکهییهکان (سهرئهنجام)ه،کهزۆربهی زۆری مێژووی کۆمهڵایهتی و ڕامیارییانی تیا نووسراوهتهوهو، زیندوکهرهوهو پهیڕهوکهری دینی زهرتووشتن. بهپێی ئاینی کاکهیی دنیا حهوت سهدهیه‌ (سهردهم _عصر)ه‌.

١سهردهمی پهروهردگار (خوا):- پهروهردگاریش چوار (بابا) بهرجهستهکاری ههیه، کهبریتین لهجوبرائیل و ئیسرائیل و میکائیل و عزازئیله‌. لهئاینی کاکهییدا ههردهم یهکێ لهبهرجهستهکارهکانی خوا ئافرهته،کهپێی دهڵێن دۆنی خوا یان دۆنی دایک، ئهم ئاینهتاکهئاینێکهکهئافرهت گهیشتۆتهپلهی خوایی. بۆیهلهو سهردهمهدا زیاتر لهچهند شاعیڕێکی ئافرهت لهناو ئاینی کاکهیدا ههڵکهوتوون.

٢سهردهمی (مهعریفهت) زانیاری:- کههاوکاتهلهگهڵ سهردهمی عهلی کوڕی ئهبی طالب. کاکهییهکان بهعهلـــــــی دهڵێن مهولا، کهئهمیش دۆنی خوایهو چوار بهرجهستهکاری ههیهکهئهمانهن محهمهد، قهنبهر، سهلمان و نصیره‌. ئهمیش دۆنێکی ههیهکهفاتمهی کچی ئهسهدهئهمێش دۆنی دایکی خوایه، کهدایکی سولطان ئیسحاقهیان دایکی شاخۆشێنه‌.

٣سهردهمی سێیهم (عصر)ی شاخۆشین:- کهبهسهردهمی تهریقهت بهناوبانگه‌. شاخۆشین کوڕی مامهجهلالهالدینی لوڕستانیییه، مامهجهلالهالدینی لوڕستانی بهبێ باوک شاخۆشینی بووه، باوکی مامهجلالهالدین نهزری کردووه‌ (کاکهییهکان کهخواردن ئهخۆن نهزر ئهکهن). لهو نهزرهدا ههناریان خواردووه،لهو ههنار خواردنهدا دهنکێ ههنار بهجێ ئهمێنێت، مامهجلالهالدین ئهو دهنکهههنارهئهخوات و بهو دهنکهههنارهسکی پڕ ئهبێت، کهمامهجلالهالدین سکی پڕ ئهبێت، خهڵکی ئهکهونهقسه‌. باوکی مامهجهلالهدهڵێ: ئهوهستین تا مناڵهکهی ئهبێت، کهمناڵهکهی بوو ئهیخهینهئاگرهوه‌. گهر مناڵهکهسووتا دیارهئهم کچهزینای کردووه، گهر نهسووتا ئهوا کهسێکی پیرۆزه‌. گهر سووتاش ئهوا دهر ئهکهوێ کهمامهجلالهالدین کهسێکی ناپاکه‌. کاتێك كه‌‌ مناڵهکهئهبێت، ئهیخهنهئاگرهوهو مناڵهکههیچی بهسهرنایهت. بۆیهبهکهسێکی پیرۆز سهیر ئهکڕێت و بهرجهستهکارهکانی ئهمانهن: بابهبزورگ و بابهتایهری ههمهدانییو بابهشاسوار و بابهیادگاره‌. شاخوشین بۆ خۆی دۆنی میهرهو مامهجهلالهالدینیش دۆنی ئاناهیتایه‌.

٤سهردهمی چوارهم:- سهردهمی سوڵتان سوحاکه‌. سوڵتان ئیسحاق کوڕی شێخ عیسای بهرزنجییه،شێخ عیسای بهرزنجی کوڕی بابهعهلی ههمهدانییه، بابهعهلی ههمهدانیی زاوای بابهتاهیری ههمهدانییه‌. سهردهمی سوڵتان سوحاک بهسهردهمی زێڕینی کاکهییهکان ئهبژێردڕێ. واژهی کاکهیی لهسهردهمی سوڵتان سوحاک پهیدا ئهبێت، چونکهسوڵتان سوحاک حهوت کوڕی ههبووهکهبهیهکیان وتووه‌ (کاکه‌) و ناوی کوڕهکانی ئهمانهبوون: سید محهمهدی گهورهسوار،شاه ابراهیم، میری سور، سید سادق، سید ابولوفا، سید شهاوهالدینهتد. نهوهکانی ئهم حهوت کوڕهی کاکهیی پێیان ئهوتری سهیدهکانی کاکهیی. لێرهبهدواوهواژهی سهیید پهیدا ئهبێت، پێش ئهوان واژهی بابا بهکارهاتووه‌. دهڵێن (شاه دوخت کهکچی ئاخر کیسرای ساسانییهکان) بوو، کهناوی یهزگورد (یهزدانگورد) بوو لهسهردهمی خهلیفهعومهری کوڕی خهطابدا ئهم کچهلهشهڕدا ئهگیڕێت. خهلیفهعومهر دهڵێت مارهی بکهن لهیهکێك لهشهڕکهرهکان. شاه دوختیش دهڵێ من کچی کیسرام، بمدهن بهیهکێ کهجۆرهپلهوپایهیهکی ههبێت، لهوێدا ئیمامی حسهین کوڕی عهلی لێ ئهبێت و دهڵێ من ئهیهێنم، بۆیهتا ئێستاش نهوهی ساسانییهکان دهڵێن ئیمامی حسهین شهرهفی ئێمهی کڕییهوه‌. گوایا سهیدهکانی ئێران و سهیدهکانی کاکهیییهکان نهوهی ئهم دووانهن (ئیمامی حسهین و شادوخت) ئهمهلهلایهک و، لهلایهکی تریشهوهگوایا لهسهردهمی خهلافهتی عهلــــیدا ڕێ بهههموو بیروباوهڕێک و پهرستنێک دراوهو وهکوو سهردهمهکانی پێشووش سهرانهو باج و خهرجییان لێ نهسهنراوه‌. چونکهلهسهردهمی عوسماندا ئهگهر ئاگری نهورۆز بکرایهتهوهئهبوایهباجی بدرایهیان ئهگهر جهژنی (میهرهگانپیرۆزکردنی میهر) ئهبوایهسهرانهبدرایه‌. بهواتایهکی تر لهسهردهمی ئیمامی عهلــــیدا داگیرکردن وهستێنرا، بۆیهعهلـی لهناو ههموو پهیڕهوانی سهرانسهری ئاینهکانی زهرتووشتی وهک کاکهیی و ئێزدی وئیسماعیلی و عهلهوییهکانیشدا پیرۆزه‌.

٥سهردهمی ئاتهشبهگ.

٦سهردهمی قرمزی.

٧سهردهمی سهید محهمهدی نوربهخش.

یهکێ لهشتهسهرنج ڕاکێشهکانی ئاینی کاکهیی، ئهو خهرمانهزۆرهی شیعر و گۆرانی و ئاوزهمۆسیقایانهیهکهخاوهنین. کهزۆربهیان بهزمانی ماچۆ نوسراوه، زمانی ماچۆش زمانێکی تێکهڵاوهلهدیالیکتی لوڕی و سۆرانی و ههورامی (گۆرانی). کێشی شیعرهکان ههموویان کێشی شیعری ئاڤێستایییه، ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن کهکێشی شیعرهکان کێشی شیعری پههلهوین، ناوچهی پههلهئهکهوێتهخۆرههڵاتی ناوچهی مهندهلـــــی و خانهقین، کهئێستاش کوردستانهو ئهوانیش ههر بهدیالێکتێکی ماچۆ ئهدوێن. ئێمهش بهدانیشتووی ئهو ناوچهیهدهڵێین (فهیلی)، کهههر وشهی پههلهوی بووهو عهرهبهکان کردوویانهتهفههلهوی تا بۆتهفهیلــــــی. ئاشکرایهکهدین و ئاینی کوردان لهم سهردهمانهدا خاوهنی گهنجینهیهکی پڕ سهروهری ئاواز و مۆسیقایه‌. کێشهزۆر و جۆراوجۆرهکانی هۆنراوهی یارسانهکان ئهگهڕێتهوهبۆ باری سروشتی جۆراوجۆری کوردستان. چونکــهوهک ئاشکرایههۆنراوهو گۆرانی دهربڕینی ناخی مرۆڤهو لهگهڵ کارتێکردنی سروشت، بۆیهههردهم جۆری زۆری گۆرانی وهک گۆرانی کـــار و ههموو جۆرهکانی وهک دروێنهو زهوی کــــێڵان و مهڵۆکردنهتد پهیدا بووه، بهزیاد بوونی پهیامی ڕوحی کهپهیامهدینی و ئاینییهکهیه، کهههردهم کاری گرنگی کردۆتهسهر نهشونماکردنی ئاواز و مۆسیقای کوردی بهتایبهتی. بۆیهگۆرانی و ئاوازی مۆسیقای لهم سهردهمهدا بۆتهبهشێک لهنهریت و بیرکردنهوهش. ئهمهش لای یارسانییهکان (کاکهییهکان) لهخۆڕا نهبووه، ئهکڕێ ئێمهبۆ لێکۆڵینهوهکهمان سهرهداوێک لای گۆرانییهکانهوهبهێنین، کهبهپێی ئامارهکهی (میهردادی یهزهدی) 15% کورد کاکهیین و بهشی ههرهزۆریان لهکــــرماشانن و دوای ئهوهههمهدانهو دوای ئهوهکـــهرکوکهو دوای ئهو سلهیمانیه‌. لهساڵی 1160ی ز بهدواوهلهناوچهی ههکاری ئاینێکیتر پهیدا ئهبێ بهناوی (ئێزدی) یان یهزدانی یان ئهیزهدی، کهوشهکان ئاڤێستایین و بهمانای فریشتههاتووهو، دیسان مانای (خوا)ش ئهگڕێتهوه‌. ئهم ئاینهش ههر ههمان ناوهڕۆکی ئاینی (کاکهیی) و دینی زهرتووشتییه،کهناوهڕۆکهکهیان ئهمانهن:

١بهرجهستهکردنی یهزدان (خوا): بهو واتایهی کهمرۆڤ بهشێکهلهخوا و بهرجهستهکانی خوایه‌.

٢یهکهی بوون: کهمانای یهکیی خوا ئهگهیهنێ و بوونی خوا لهههمووشتێکدا ڕهنگ ئهداتهوه، وهکوو هۆنراوهکهی بابا تاهیری ههمهدانی دهڵێت:

بـــهدهریـا بـنــگــهڕهم دهریـا تـهویـنم بـهسـهحـرا بنـگـهڕهم سـهحــرا تهوینم

بهههرچـا بنگهڕهم کوویی دهشـــتـودهر ســــیـمـایـی ڕوحــــی تــــــهویـــنــــم

٣دۆنای دۆن: کهبهواتای ودوبارهبوونهوهی (ڕۆح)ه، ئهوان ههموویان باوڕیان وایهکهڕۆح ههزار و یهک جار دووبارهئهبێتهوه، تا لهکۆتاییدا ئهو ڕۆحهئهچیتهوهناو خوا. مانای ئهوهئهگهیهنێت کهمرۆڤ ههردهم لهپاکتاویدایهبۆ ئهوهی زیاتر لهپلهی خوا نزیک ببێتهوه‌.

  ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن 5%ی کورد یهزیدین. کهئهمانیش ههندێ نهریتی تایبهتی خۆیان ههیهو کهتێکهڵاوهلهگهڵ زمانی مۆسیقا و ساز و ئاوازدا. باشترین نموونهش بۆ ئهمهلاوکی (کریڤ)ه، کهلای یهزیدییهکان بوونهکریڤ. بهواتای بوونهبرای ڕۆحــــــی، بهواتای کچی هیچ کامیان بهکوڕی ئهوی تریان ناشێ (ناگونجێ ببنههاوسهری یهکتر). جا لاوکی کریڤ باس لهو چهڵهمهیهئهکات، کهکوڕی پیاوێک حهز لهکچـــــــی کریڤهکهی ئهکات، ههندێ لهسهرچاوهکان دهڵێن: گوایهکهبۆ یهکهم جار لاوک لای یهزیدییهکان پهیدا بووه‌. ئهمهش ئهوهئهسهلمێنی کهگهر لاوکیش بۆ یهکهم جار لای ئهوانهوهدروستنهبووبێت بهلایهنی کهمهوهئهمانیش گرنگییان بهئاواز و مۆسیقا داوه. عهلهوییهکانیش ههر لهو دهوروبهرهدا پهیدا بوون و بنکهی یهکهمی دروستبوونیان شاری دهرسیمی باكووری کوردستانه‌‌،کهئێستا پێی دهڵێن پاڕێزگای (تونجهلی). وشهی (عهلهوی) بهم جۆرهباسی ئهکڕێت:

  کتێبهکهی دکتۆر جهمال نهبهز (کوردانی سهرگهردان و برا موسوڵمانهکانیان) دهڵێ: وشهکهلهوشهی تورکی (ئهلیڤی)یهوههاتووهو یهکێ لهماناکانیهاڵاوه، گوایههاڵاوی ئاگر بێت. کتێبی عهلهوییهکان ناوی (بیۆرک)ه، کهعهرهبهکان کردوویانهتهبیارق، کهبهمانای ئاڵا دێت. حاجی بهکتاش دروستکهری ئهم ئاینهیه‌. ئهو ئاڵایهش بریتییهلهوێنهیهکی عهلـــــــی کهلهژوور سهریهوهوێنهی ڕۆژێکه و لهخوارویشیهوهوێنهی ئاگڕێکه. هاوبهشی عهرهب تهنها وێنهکه‌‌ی (عهلی)یه، دوو وێنهکهی تر کهڕۆژ (‌ڕۆژ پهرستی وهکوو باسمان کرد میهر پهرستییه‌) و ئاگرن (‌ئاگر پهرستیش ههر میهر پهرستییه‌) ههردووکیان لهنیشانهکانی ئاینی کاکهیی و دینی زهرتووشته‌. عهلهوییهکان بڕوایان بهسێ شت ههیه‌:

اعهلـــــی بۆ عهلهوییهکان خوای باوکه‌.

ببۆ موسوڵمانهکان خوای رۆحه‌.

جعهلی ههر خۆی محهمهد و عیساشه‌.

      زمانی کوردی لهمێژوودا ئهم ناوانهی ههبووه، یهکهم جار پێی وتراوه‌ (ئێریهن ڤاج) بهمانای ئهو کهسانهی بهزمانی ئاری ئهدوێن، ئاری ناوی میللهتهکهیهو (ڤاج) بۆتهواژه، وشه، واته‌.

      لهدانشتنێکمدا لهگهڵ هاوڕێی خۆشهویست و پسپۆڕ لهبواری فهلسهفهی دینی زهرتووشتیدا کاک (جهلیلی عهباسی) وتی: ژیان لای زهرتووشت بریتییهلهخۆشگوزهرانی و لهشادی. خهم و پهژارهو لهخۆدان و گریان کهلهناوچهکانی ڕۆژههڵاتدا باوهلای زهرتووشت نییه‌. لای زهرتووشت زمانی ساز و ئاواز بۆ پهروهردهکردنی ڕۆحی مرۆڤ بهکارئههێنڕێ تا ببێتهمایهی خۆشگوزهرانی. بۆیهههردهم ههڵگرانی بیروباوهڕی زهرتووشت ئاخافتنیان لهگهڵ کهسانی ئاسایی و تهنانهت ئاهورامهزداشدا ههر بهزمانی ساز و ئاوازه‌.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌شی بازاری نێوده‌وڵه‌‌تی بۆ یه‌که‌مین جار له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی …