سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / به‌شداریی میوانانی رووسیا، ئازه‌ربایجان، قه‌زاقستان و ئه‌فغانستان له‌ فێستیڤاڵی “وارش”

به‌شداریی میوانانی رووسیا، ئازه‌ربایجان، قه‌زاقستان و ئه‌فغانستان له‌ فێستیڤاڵی “وارش”

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوان له‌ وڵاتانی رووسیا، ئازه‌ربایجان، قه‌زاقستان و ئه‌فغانستان؛ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، میوانداری هونه‌رمه‌ندانی به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی هاوبه‌ش و ده‌ریای کاسپیه‌ن بوون.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای کاسپیه‌ن و بوار و به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی هاوبه‌ش بۆ به‌شداری کردن له‌ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” میوانی پارێزگای مازه‌نده‌ران بوون.

“ئانتۆن لابچێنکۆ” ئاوازدانه‌ر و “ئایدا سۆبۆلۆوا” سینه‌ماکار، “ئیدوارد پیچۆگین” سه‌رۆکی لێنین فیلم و “مارینا تۆرۆپیگینا” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی فێستیڤاڵی نێنونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆسکۆ له‌ میوانانی رووسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” بوون.

هه‌روه‌ها “سێرگئی دورۆتسۆی” ، “وێرۆنیکا دورۆتسۆی” و “ولادیمیر تیۆلکین” سینه‌ماکارانی وڵاتی قه‌زاقستانن که‌ میوانی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” بوون.

هه‌روه‌ها “نۆفال محه‌مه‌دئۆف” ، “غوڵامڕه‌زا جه‌عفه‌ری” ، “غوڵام یه‌حیا جه‌عفه‌ری” و “گزه‌ل محه‌مه‌دوا” سینه‌ماکارانی خه‌ڵکی وڵاتی ئه‌فغانستان، “زه‌هرا میرره‌زازاده‌” ده‌رهێنه‌ر، “ئیحسان عه‌لی نوور” به‌رهه‌مهێنه‌ر، “ئیلشاد عه‌لی ئۆف” ، “شامیل عه‌لی ئۆف” و “مراد مرادۆف” سینه‌ماکارانی خه‌ڵکی وڵاتی کۆماری ئازه‌ربایجان له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که‌ له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران ئاماده بوو‌ن.

 

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی په‌یامنێرانی مێرمنداڵی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان

مەنووچێهر جیهانی ـ بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی په‌یامنێرانی مێرمنداڵی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان …