سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / خه‌ڵاته‌کانی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” پێشکه‌ش کرا

خه‌ڵاته‌کانی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” پێشکه‌ش کرا

مه‌نووچێهر جیهانی ـ براوه‌کانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” ناسێندران.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌”، رێوڕه‌سمی کۆتایی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌” به‌ ئاماده‌بوونی “مه‌لا به‌ختیار” به‌رپرسی به‌شی پشتیوانیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، “فوئاد جه‌لال” سه‌رۆکی کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌”، “محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی” سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی فیلمه‌ درێژه‌کانی به‌ڵگه‌یی، “بابه‌کر ده‌ره‌یی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و لاوانی پارێزگای سلێمانی، “کیانووش عه‌یاری” ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران، “فاتمه‌ موعته‌میدئاریا” ئه‌کته‌ری ناسراوی سینه‌ما، “بێهزاد فه‌راهانی” ئه‌کته‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران، “دانه‌ر عومه‌ر فارس” به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌”، “مه‌جید ره‌جه‌بی میعمار” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران، “کامبۆزیا په‌ڕته‌وی” ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌ما، “سیفوڵڵا سه‌مه‌دیان” ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری، “شوعله‌ شه‌ریعه‌تی” ناوبژیوانی به‌شی سیناریۆی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌”، “مێهرداد ئوسکویی” ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای ئێڕان، “مێهدی قوربان پوور” ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، “سه‌ید مالک هاشمی” راوێژکاری جێبه‌جێکاری کلتووریی کۆنسوولگه‌ریی ئێران له‌ سلێمانی، ناوبژیوانانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی فێستیڤاڵ، ده‌رهێنه‌ره‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، نوێنه‌ری فێستیڤاڵه‌کانی جیهانیی فیلم و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما، به‌ پێشکه‌ش کاریی خاتوو “لینا ره‌زا” له‌ ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو که‌ براوه‌کانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” ناسێندران و خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕینی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و له‌وحه‌ی رێزلێنان به‌وان پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی فیلمه‌ درێژه‌کانی “سینه‌مای جیهان”:

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌کانی “سینه‌مای جیهان”، پێکهاتوو له‌ به‌رهه‌م گه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” که‌ بریتی بوون له‌: “کارۆلین مه‌کدۆناڵد” Carolyn MacDonald ـ سه‌رۆکی لێژ‌نه‌ی ناوبژیوانان و ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، “غه‌سان عه‌بدوڵڵا” Ghassan Abdallah ده‌رهێنه‌ری سوریایی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا، “ریس گراهام” Rhys Graham سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی مالیزیا، “کازم ئۆز” Kazım Öz ده‌رهێنه‌ر له‌ کوردستانی تورکیا و هه‌روه‌ها “پریمێندرا مازومده‌ر” Premendra Mazumder ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری سینه‌مایی له‌ وڵاتی هیندوستان؛ براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ ناساند:

خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ فیلمی سینه‌مایی “دزه‌کانی دووکان” Shoplifters له‌ ده‌رهێنانی “هیرۆ کازۆ کورئیدا” Hirokazu Kore-eda له‌ وڵاتی ژاپۆن پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین فیلم:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ له‌ لایه‌ن “کیانووش

عه‌یاری” ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران به‌ فیلمی سینه‌مایی “سێ رۆخ” Three Faces له‌ ده‌رهێنانی “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” له‌ وڵاتی ئێران پێشکه‌ش کرا که‌ خاتوو “تاهیره‌ سه‌عیدی” هاوسه‌ری ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ به‌ڕێزیان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت.

 

باشترین ده‌رهێنان:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ فیلمی سینه‌مایی “ئه‌و به‌ری هه‌وره‌کان” Beyond The Clouds له‌ ده‌رهێنانی “مه‌جید مه‌جیدی” له‌ وڵاتی هیندوستان پێشکه‌ش کرا که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ به‌ڕیزیان، “سه‌یفوڵڵا سه‌مه‌دیان” ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم، وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری ناسراوی ئێرانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت.

 

باشترین ئه‌کته‌ری پیاو:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ “نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌” Navid Mohammadzadeh بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی سینه‌مایی “به‌بێ مێژوو، به‌بێ واژۆ” No Date, No Sign له‌ ده‌رهێنانی “وه‌حید جه‌لیلوه‌ند” له‌ وڵاتی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ئه‌کته‌ری ژن:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ “شونا ئیجما‌” Shuna Iijima بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی سینه‌مایی “به‌د پوکی تۆکیۆ” Bad Poetry Tokyo له‌ ده‌رهێنانی “ئانشول چوهان” Anshul Chauhan له‌ وڵاتی ژاپۆن پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین سیناریۆ:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ “مارێک لێسکاک” Marek Leščák و “مارتین شولیک” Martin Šulík بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی “وه‌رگێر” THE INTERPRETER له‌ ده‌رهێنانی “مارتین شولیک” به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسلۆڤاکی، کۆماری چیک و ئوستڕاڵیا پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین وێنه‌گرتنی فیلم:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ “ئالینا دوپلانتێر” Alain Duplantier بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی “خۆره‌تاو” THE SOWER له‌ ده‌رهێنانی “مارینه‌ فرانسین” Marine Francen له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی داهێنان:

خه‌ڵاتی تایبه‌تی داهێنان له‌ فیلمی سینه‌ماییدا به‌ فیلمی درێژی سینه‌مایی “گوڵ نیسا” له‌ ده‌رهێنانی “سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ” و به‌ سیناریۆی “ڤیدا ساڵحی” له‌ کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا. له‌ به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان”ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ “محه‌مه‌د فه‌کووری” به‌ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی “داری هه‌رمێی وه‌حشی” The Wild Pear Tree له‌ ده‌رهێنانی “نووری بیلگه‌ جه‌یلان” Nuri Bilge Ceylan له‌ وڵاتی تورکیا کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بوو. له‌م به‌شه‌دا هه‌روه‌ها، خه‌ڵاتی تایبه‌تی داهێنان له‌ فیلمی سینه‌ماییدا به‌ فیلمی درێژی “14ی جولای” (14ی تێرمه Tîrmeh‌) 14 July له‌ ده‌رهێنانی “هاشم ئایده‌میر” Hashim Aydemir له‌ کوردستانی تورکیا و به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وێنه‌گرتنی فیلمی “تووره‌ج ئه‌سڵانی” پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی رکابه‌ریی فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن:

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن و پوویانه‌مایی به‌شی کێبڕکێی سه‌ره‌کیی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” که‌ بریتی بوون له‌: “پاولا ئۆرلیک” Paola Orlić ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوان و به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ریی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “زاگرێب” له‌ وڵاتی کرۆڤاسی، “ره‌وانبه‌خش سادقی” ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێن له‌ وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها “جیم جێرمانۆک” Jim Jermanok ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا؛ براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ ناساند:

 

باشترین فیلم:

خه‌ڵاتی کاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ کورته‌ فیلمی “شه‌وی له‌ دایک بوون” Her Birthday Night له‌ ده‌رهێنانی “فه‌رشاد موحیتی” له‌ وڵاتی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی رکابه‌ریی کورته‌ فیلمه‌کانی “سینه‌مای کوردی”:

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی کورته‌ فیلمه‌کانی به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای کوردی” سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” که‌ بریتی بوون له‌: “جیۆتی میستری” Jyoti Mistry ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوان و لێکۆڵه‌ری سینه‌مایی و مامۆستای زانستگا له‌ وڵاتی ئه‌فریقیای باشوور، “نوسره‌ت ئیمرۆس تیشا” Nusrat Imrose ئه‌کته‌ر له‌ وڵاتی به‌نگڵادش و هه‌روه‌ها “چاد” Chad نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر؛ براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ ناساند:

 

خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ کورته‌ فیلمی “ده‌ریا شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌له‌رزێت” The Sea Swells له‌ ده‌رهێنانی “ئه‌میر غوڵامی” له‌ کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی سینه‌مای کوردی:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ کورته‌ فیلمی “بلۆق” Blister له‌ ده‌رهێنانی “موڕته‌زا شه‌مس” له‌ وڵاتی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمه‌کان:

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی کورته‌ فیلمه‌کانی به‌شی رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” که‌ بریتی بوون له‌: “لیندا جامپۆس ئۆلزویسکی” Linda Campos Olszewski ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوان، به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له‌ وڵاتی ئه‌مریکا، “ئاکۆ عه‌زیز میرزا” ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها “جان هیرنیاک” Jan Hryniak ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا؛ براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ ناساند:

 

خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ کورته‌ فیلمی “دایکانی لۆنا” Mothers of Luna له‌ ده‌رهێنانی “ئالیسیا ئاڵبارێس” Alicia Albares له‌ وڵاتی ئیسپانیا پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین کورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی:

خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ کورته‌ فیلمی “کوڕی وشتر” The Camel Boy له‌ ده‌رهێنانی “شه‌بنه‌م زه‌ریاب” Chabnahme Zariab سینه‌ماکاری ئه‌فغانیی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی رکابه‌ریی به‌ڵگه‌فیلمه‌کانی درێژی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی”:

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌ڵگه‌فیلمه‌کانی درێژی به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی” که‌ بریتی بوون له‌: “محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی” سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوان، مامۆستای زانستگا و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له‌ وڵاتی ئێران، “گوڵبارا تۆلۆموشۆڤا” Gulbara Tolomushova ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری سینه‌مایی له‌ وڵاتی قێرقیزستان و هه‌روه‌ها “فه‌رانه‌ک موعین” Frank Mooein ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلم و نووسه‌ر، براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌که‌یان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ ناساند:

 

باشترین به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای کوردی:

خه‌ڵاتی کاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنان له‌ لایه‌ن “محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سڵانی” سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی به‌ڵگه‌فیلمه‌کانی درێژی به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” به‌ به‌ڵگه‌فیلمی “داده‌ سه‌ڵته‌نه‌” له‌ ده‌رهێنانی “هادی ئه‌حمه‌دی” له‌ کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای جیهان:

خه‌ڵاتی کاجی زێڕین و له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ به‌ڵگه‌فیلمی “سێ کامێرای شاراوه‌” 3 Stolen Cameras به‌رهه‌می هاوبه‌شی رۆژئاوای مه‌غریب و وڵاتی سوید پێشکه‌ش کرا.

 

پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵات له‌ لایه‌ن فاتمه‌ موعته‌مید ئاریا

دیپلۆمای شانازیی به‌هره‌ی دره‌وشاوه‌، له‌ لایه‌ن “فاتمه‌ موعته‌میدئاریا” ئه‌کته‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران به‌ کورته‌ فیلمی “پێکه‌نین و بیرچوونه‌وه‌” Laughter & forgetting له‌ ده‌رهێنانی “هه‌وراز محه‌مه‌د” Hawraz Mohammed له‌ هه‌رێم کوردستان و کورته‌فیلمی “روخسار” Rumet له‌ ده‌رهێنانی “کامڕان به‌یتاسی” Kamiran Betasi له‌ هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش کرا.

 

نمایش کردنی 146 فیلم له‌ 52 وڵاتی جیهان

سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “سلێمانی‌” له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فوئاد جه‌لال” به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی‌، به‌ سه‌رۆکایه‌تی “مه‌لا به‌ختیار” به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی “دانه‌ر عومه‌ر فارس”، به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی فێستیڤاڵ خاتوو “لینا ره‌زا” و هه‌روه‌ها به‌ پشتگیری “نێچیروان بارزانی” سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی و ئیداره‌ی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و لاوانی پارێزگای سلێمانی و به‌ نمایش کردنی فیلمه‌کانی ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه‌؛ ئێران، ئه‌مریکا، هیندوستان، به‌لژیک، به‌ڕازیل، ئیتاڵیا، سویسڕا، پرۆ، ئیسپانیا، که‌نه‌دا، پۆرتوگال، کۆماری چیک، سوید، فیلیپین، ئه‌رژه‌نتین، فه‌ڕه‌نسا، دانیمارک، مۆڵداوی، بۆسنی و هێرزه‌گۆوین، فه‌له‌ستین، سلۆڤێنی، کۆریای باشوور، ژاپۆن، رووسیا، ئه‌ستۆنی، ئه‌ڵمانیا، کرۆڤاسی، نه‌مسا، ئه‌فغانستان، یونان، تورکیا، فینله‌ند، مه‌کزیک، عێراق، ئه‌نده‌نووزیا، ئوزبه‌کستان، لوبنان، قێرقیزستان، هۆڵه‌ندا، سێربستان، مالیزیا، میسر، گورجستان، بولگاریا، سه‌حرای مه‌راکیش، هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ له‌ دوو به‌شی کێبڕکێی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” و به‌شی رکابه‌ریی “سینه‌مای کوردی”، به‌شی “نمایش کردنی تایبه‌ت”، به‌شی “تایبه‌تی منداڵان” به‌ پشتیوانیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵانی “په‌ری جۆنس” له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌کادیمیک سه‌باره‌ت به‌ 10 فێستیڤاڵی سینه‌مای جیهان؛ له‌ رۆژانی 18 تا 24ی ره‌زبه‌ری 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 10 تا 16ی ئوکتۆبری 2018ی زایینی له‌ 5 هۆڵی “سیتی سینه‌ما”، “سینه‌ما سالم” و هه‌روه‌ها له‌ ته‌لاری “هونه‌ر”ی شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

 

فۆتۆکان: مه‌نسوور جیهانی

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

به‌ره‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن

کام جۆره‌ ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک … ؟ له‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستپێ بکه‌یین؟ پار……… دوێنێ…. سبه‌ینێ…. ؟ ئه‌ی که‌ی … …