سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / خۆشەوی ھیرانی «مەتەڵی عیشق» بڵاودەکاتەوە

خۆشەوی ھیرانی «مەتەڵی عیشق» بڵاودەکاتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆشەوی ھیرانی لەدواین کاری ھونەریدا ڕایگەیاند کەلەئێستادا سەرقاڵی بەرھێمێکی گۆرانیە بەناونیشانی مەتەڵی عیشق کە لە تێکستی «یوسفی حەمە ڕەشید» و ئاوازای خۆشەوی خۆیەتی و موزیک و ئەرێنجی «ئەحمەد حاجتمند» و لە ستۆدیۆ «لایف» لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کاری وێنەگرتنی بەرھەمە تازەکەی خۆشەوی ھیرانی لەلایەن «ناسڕی حەیدەری» وێنەی بۆ گیراوە کە لەچەند ڕۆژی داھاتوو وەک ڤیدیۆ کلیپ لەمێدیاکان بڵاودەبێتەوە.
شایانی باسە خۆشەوی ھیرانی لە ساڵی 2003 یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە و لە ێستادا خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانیە و لەمساڵیشدا چەند گۆرانیەکی بەشێوازی سینگڵ تڕاک بڵاوکردەوە کە لەلایەن گوێگرانی میوزیکی کوردی پێشوازیەکی باشی لێکرا خۆشەوی ھیرانی بۆکارەتازەکەی گوتی ئەم بەرھەمەم جیاواز لەگەڵ کارەکەنی پێشوم کارم تیاداکردوە و شێوازی گۆرانیەکە پۆپ میوزیکەو یەکێک دەبێت لەباشترین کارەکانم ..

 

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

ئه‌ندامانی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی چواره‌مین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ناسێندران

مەنسوور جیهانی ـ ناوه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی …