سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / دروشمی شیرینی “خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێڵاو که‌وتوو وه‌دی بێنین” جێگای رێزگرتنه‌

دروشمی شیرینی “خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێڵاو که‌وتوو وه‌دی بێنین” جێگای رێزگرتنه‌

په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان؛

“سه‌ید عه‌باس ساڵحی” به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م رووداوه‌ گرینگه‌ سینه‌ماییه‌ هیوای خواست.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، “سه‌ید عه‌باس ساڵحی” وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان ICFF له‌ چوارچێوه‌ی په‌یامێکدا هیوای شادی و دڵخۆشی رۆژ له‌ دوای رۆژی بۆ منداڵانی نیشتمان خواست و له‌ هه‌ڵبژاردنی دروشمی “خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێلاو که‌وتوو وه‌دی بێنین” بۆ ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌، رێزی گرت.

ده‌قی په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

به‌ ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

ئاڵوگۆڕه‌کانی خێرا و پڕتاوی جیهانی ئه‌مڕۆ، ژیانی مرۆڤی له‌ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ له‌وانه‌ بواری فه‌رهه‌نگ تووشی گۆڕانکاری کردووه‌. له‌م نێوه‌‌نده‌دا منداڵان و مێرمنداڵان، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ته‌کنه‌لۆژیای نوێ، بیچم گرتنی نه‌وه‌یه‌کی تێگه‌یشتوو، که‌ پرسیاری هه‌یه‌ و گۆڕانخوازه‌، مزگێنی ده‌دات.

سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان به‌ تێگه‌یشتن له‌م راستییه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌، چه‌ندین هه‌نگاوی نوێی له‌م رێگایه‌دا هه‌ڵێناوه‌ و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ شنه‌ی گۆڕانکارییه‌کان، هه‌وایه‌کی تازه‌ی‌ بۆ په‌پووله‌کانی فیستیڤاڵ وه‌کوو دیاری هێناوه‌.

گۆڕانکاری له‌ پێکهاته‌ی فیستیڤاڵ، دابین کردن به‌شی نوێ و به‌ڕۆژ و گۆڕینی تێڕوانین بۆ سینه‌ما له‌ دوورگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌شێک له‌ پیشه‌ساز‌ی وێنه‌، ده‌ربڕی تێبینی و بۆچوونی ورد و زیره‌کی و بیرتیژیی‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی سینه‌ماکارانی به‌رپرسیاری وڵاته‌که‌مانه‌ که‌ بێ گومان چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی پڕبایه‌خی بۆ منداڵانی ئه‌م نیشتمانه‌ و په‌یامێکی پڕته‌نینی له‌ جۆری ئاشتی و خۆشه‌ویستیی چین و توێژه‌کان و لایه‌نی مه‌عنه‌وی بۆ جیهان ده‌بێت.

له‌ بارودۆخێکدا که‌ زیاتر له‌ هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکی دیکه‌ پێویستمان به‌ یه‌کریزی و یه‌کگرتوویی هه‌یه‌، نمایش کردنی هاوکاتی فیلمه‌کانی فیستیڤاڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ و نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌ وه‌رگیراوه‌کانی‌ فیستیڤاڵ له‌ ناوچه‌کانی به‌ر سێڵاو که‌وتوو و منداڵانی زیان لێکه‌وتوو به‌ هۆی ئه‌م رووداوه‌ تاڵه‌، به‌ دروشمی شیرینی “خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێلاو که‌وتوو وه‌دی بێنین” جێگای رێزگرتنی یه‌کجاری زۆری هه‌یه‌.

 

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

ئه‌ندامانی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی چواره‌مین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ناسێندران

مەنسوور جیهانی ـ ناوه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی “سینه‌مای جیهان” (نێونه‌ته‌وه‌یی) چواره‌مین خولی …