سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / دوای ڕاگەیاندنی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک، ئەلیسا چی ووت ؟

دوای ڕاگەیاندنی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک، ئەلیسا چی ووت ؟

هونەرمەندی ناوداری عەرەب (ئەلیسا) سوپاسی هەوادارانی کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتییەی لێیان کرد دوای بەفەرمی ڕاگەیاندنی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک.

ئەلیسا لە چریوەکەیدا بۆ هەوادارانی لە کلیپێکی ڤیۆدیۆییدا لە ژێر ناونیشانی (بۆ ئەوانەی خۆشیاندەوێم) ووتی ‘ئێوەن هۆکاری ئەوەی منیان بە هێز و تەندروستییەکی باش هێشتەوە، ئێوەن هێزی من”.

هەروەها لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکرد کە کاتێکی زۆر دژواری بەڕێکرد لە نێوان چارەسەرییەکانی لە نەخۆشخانە و چوونی بۆ ستۆدیۆی هونەریی، کە نەخۆشییەکەی بە هیچ جۆرێک نەبووە هۆی وەستانی لە کارە هونەرەییەکانی.

هەروەها ئەلیسا لە کۆتایی کلیپەکەی ژنان هاندەدات بەوەی ڕوبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە لە ڕێگای پشکنینی پێشوەختە و دەڵێت “من ڕوبەڕووی نەخۆشییەکە بوومەوەو بەسەریا سەرکەوتم، تۆش فەرامۆشی مەکە، ڕوبەڕووی ببەرەوە”.

دەربارەی Azad Kurdi

لەساڵی ١٥/١/٢٠٠٤ سایتی چراتیڤی وەک یەکەم وێب تیڤی کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبردنی چراتیڤی لە ئەستۆیانە. دووجار فیستیڤاڵی چرا بە بەشداری دەیان هونەرمەند لەسەرجەم بوارەکان لە هۆڵەندا لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

هەروەها ببینە

به‌ره‌و هونه‌رێکی ڕه‌سه‌ن

کام جۆره‌ ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک … ؟ له‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستپێ بکه‌یین؟ پار……… دوێنێ…. سبه‌ینێ…. ؟ ئه‌ی که‌ی … …