سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”ی ئێران ده‌ستی پێکرد

نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”ی ئێران ده‌ستی پێکرد

مه‌نووچێهر جیهانی ـ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تداڕشتنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی خولی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” له‌ رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ رایگه‌یاند: بابول یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌نده‌کانی سینه‌مایی له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران و ئێرانه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” وه‌کوو رووداوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م شاره‌ ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیی زۆری بۆ وڵاته‌که‌مان هه‌بێت.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” له‌ سینه‌ما ئازادی بابول به‌ پێشکه‌شکردنی “شه‌هریار ره‌بانی” به‌ڕێوه‌چوو. “مێهدی قوربان پوور” ده‌بیری نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” وێڕای به‌خێرهاتن به‌ میوانانی ئێرانی و بیانی رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ شانازی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ کۆنترین هۆڵی سینه‌مای شاری بابول واته‌ سینه‌ما ئازادی که‌ ساڵی 1974ی زایینی رێکه‌وتی 1353ی هه‌تاوی له‌م شاره‌ دروست کراوه‌، به‌ڕێوه‌ببه‌ین. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” پێگه‌ی له‌ نێو خه‌ڵکیدا هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ ده‌مانویست هاوڕێی ئه‌وان بێت.

قوربان پوور ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ‌به‌ میوانانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌خێرهاتن ده‌ڵێم و دڵخۆشم له‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین. به‌و هیوایه‌ی فێستیڤاڵێکی باش له‌ ته‌نیشت یه‌کتر به‌ڕێوه‌ببه‌ین.

 

بابول یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌نده‌کانی سینه‌مایی له‌ ئێرانه‌

هه‌روه‌ها “مه‌حموود شالویی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای مازه‌نده‌ران رایگه‌یاند: هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماکار و میدیاکاران له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌ ته‌واوی ئاشنایه‌تییان هه‌یه‌. ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ پاڵپشتیی پیاوانێکی گه‌وره‌ له‌ ساڵه‌کانی رابردوودا ده‌ستی به‌ کار کردووه‌ و له‌م خوله‌یدا زیندوو بۆته‌وه‌. بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه‌ که‌سانێکی زۆر به‌شدارییان کرد. ئیمام جومعه‌ی به‌ڕێزی بابول و دوکتور نه‌جه‌فی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پشتگیرییه‌کی زۆریان نواند. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیار “نیاز ئازه‌ری” زه‌حمه‌تی کێشاوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندازیار وه‌لی زاده‌ پشتگیرییان له‌ ئێمه‌ کردووه‌.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تداڕشتنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” وه‌بیری هێنایه‌وه‌: هه‌روه‌ها به‌ڕێز قوربان پوور به‌ پێداگریی من ده‌بیریی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی دیسان گرته‌وه‌ ئه‌ستۆ و ئه‌مڕۆ چاوه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م رووداوه‌ین. پارێزگاری به‌ڕێز و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌ستیان دایه‌ ده‌ست یه‌کتر، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ چۆنایه‌تییه‌کی باشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆتایی مانگی مه‌ی رێکه‌وتی ره‌شه‌مه به‌رپرسان و نوێنه‌ره‌کانیان بۆ پاڵپشتی کردنی هه‌موو لایه‌نه‌ له‌ فێستیڤاڵ ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاند. وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی ئێران به‌ هه‌موو توانای خۆیان هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی چاوه‌ڕوانی لێده‌کرا، ئه‌م رووداوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێزی شاری بابول، میوانانی ئێرانی و بیانی و هتد هه‌موویان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی باشی ئه‌م رووداوه‌دا به‌شیان هه‌یه‌.

“مه‌حموود شالویی” له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بابول یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌نده‌کانی سینه‌مایی له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران و ئێرانه‌. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” وه‌کوو رووداوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیی زۆری بۆ وڵاته‌که‌مان هه‌بێت. زۆربه‌ی هه‌ڵبژێردراوانی فێستیڤاڵه‌کانی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی کاری خۆیان له‌م فێستیڤاڵه‌وه‌ ده‌ست پێکردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سینه‌ماکارانی لاوی ئه‌م خوله‌ش له‌ درێژه‌دا سه‌رکه‌وتنه‌کانی له‌م شێوه‌یه‌ دووپات بکه‌نه‌وه‌. هیوا ده‌خوازین ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ هه‌بوونی هه‌نگاوگه‌لی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌و کۆڕ و کۆمه‌ڵانه‌ی دامه‌زرێندراون، ئیدی له‌ چالاکی نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام چالاک و زیندوو به‌ کاری خۆی درێژه‌ بدات.

له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا کورته‌ فیلمی “لۆتوس” له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا وه‌ته‌ن دووست بۆ میوانان نمایش کرا.

پێشکه‌ش کردنی پارچه‌ مۆسیقای “به‌هاران” له‌ لایه‌ن گروپی وه‌زیری به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ بوو. “عه‌لی ئه‌سغه‌ر رۆسته‌می” گۆرانیبێژ، “مه‌حموود هه‌راسانی” ژه‌نیاری سه‌نتوور، “حوسێن نه‌ورۆزی” ژه‌نیاری نه‌ی، “مازیار مه‌نسووری” ژه‌نیاری که‌مانچه‌، “بورزوو به‌هرامی” ژه‌نیاری تونبه‌ک و ئامێره‌ ده‌هۆڵییه‌کان، “مه‌جید محه‌مه‌دی حاجی” سه‌رپه‌رشتیاری گروپ و ژه‌نیاری تار ئه‌ندامانی ئه‌م گروپی مۆسیقایه‌ پێک دێنن.

ئانتوان لابچێنکۆ، سێرگئی دورۆتسۆی، ئیدوارد پیچۆگین، “حوسێن نیاز ئازه‌ری” نوێنه‌ری خه‌ڵکی بابول و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی عه‌مران و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، “عه‌لی نه‌جه‌فی” نوێنه‌ری خه‌ڵکی بابول و وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، “قوربانعه‌لی وه‌لی زاده‌” جێگری پارێزگاری مازه‌نده‌ران، “مه‌حموود شالویی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای مازه‌نده‌ران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تداڕشتنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، “حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین باباییان” ئیمام جومعه‌ی شاری ئه‌میرکه‌لا، “مێهدی قوربان پوور” ده‌بیری نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، مێهرداد ئوسکوویی، بێهزاد فیرووزی، محه‌مه‌دڕه‌زا وه‌ته‌ن دووست، “ئاره‌زوو وه‌لی پوور” سه‌رۆکی کتێبخانه‌ گشتییه‌کانی بابول، کۆمه‌ڵێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شارستانی و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ له‌ زومره‌ی میوانانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ بوون.

هه‌روه‌ها “ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، “ناسر موحسینی” به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری و ماڵی، “حامید بارئی ته‌به‌ری” به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری، “مورته‌زا ره‌نجبه‌ران” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن، “عه‌باس ئه‌بولحه‌سه‌نی” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بۆنه‌ و رێوڕه‌سمه‌کان، “سه‌ید ره‌زا سائمی” به‌ڕێوه‌به‌ری وۆرکشۆپ و کارگه‌کانی فێرکاری و کۆبوونه‌وه‌کانی پسپۆڕانه‌، “مورته‌زا کازمی نیا” به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه و نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ، “میکائیل حه‌قانی” به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری خوازیاران، “ره‌زا ئه‌ڵماسی” به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنیکی و نمایش کردنی فیلمه‌کان، “جه‌واد ساحیبیان‌” به‌ڕێوه‌به‌ری بانگه‌شه‌ی فێستیڤاڵ‌، “حه‌سه‌ن ته‌نابی” به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنه‌لۆژیا و زانیاری له‌ رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” ئاماده‌بوون.

نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مێهدی

قوربان پوور” له‌ رۆژانی 29ی ئه‌پریل تا 3ی مه‌ی 2019 رێکه‌وتی رۆژانی 9 تا 13ی مانگی گوڵانی 1398ی هه‌تاوی له‌ شاری بابول و به‌ نمایش کردنی هاوکاتی فیلمه‌کان له‌ شاره‌کانی رامسه‌ر و ساری له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باکووری وڵاتی ئێران درێژه‌ی ده‌بێت.

 

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسیی وڵاتی ئازه‌ربایجان له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وارش نمایش ده‌کرێت

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی و هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی وڵاتانی به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای …