سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / ڕۆژ ئازاد پەیامێکی گرنگی پێیە

ڕۆژ ئازاد پەیامێکی گرنگی پێیە

(گیان، گیان) یەکەمین گۆرانی هونەرمەندی دەنگخۆش ڕۆژ ئازادە بڵاوکرایەوە. ئاواز و هۆنراوەی ئەم گۆرانییە فۆلکلۆرە و کاری میوزیک (ئەفشین شوکوری) و ماستەرینگ (عەلی شەریفزادە) بۆیکردووە و لە ستۆدیۆی میترۆنۆم تۆماریکردووە..

پەیامی ڕۆژ

لە زیندووکردنەوە و تازەکردنەوەی ئەم گۆرانییە خزمەتکردنە بە کلتورو فەرهەنگی هونەری کوردی چونکە ڕۆژ پێیوایە میوزیکی کوردی دەوڵەمەندە بە ئاوازی جوان و تازەکردنەوە و وتنەوەی ئەو گۆرانیانە هەم زیندووکردنەوە و قەدرگرتنی ڕەسەنایەتی و مێژووی کوردە و هەمیش نەوەی تازە ئاشنا دەبن بەو گۆرانیانە… ئەوەی پێباشترە لە خزمەتکردن بە فەرهەنگی گەلان بە وەرگرتنی ئاوازێکی بیانی و وتنەوەی کە ئێستا بەداخەوە ئەوە وەک مۆدێلێکی لێهاتووە و هونەر وەک کارێکی بازرگانی لێهاتووە و بۆ ناوبانگ دروستکردن پەنای بۆ دەبرێ..

یەکەم بەرهەمی

بەبێ کلیپ بڵاوکردەوە. ڕۆژ ئەیەوێ یەکەم جار خەڵک بە دەنگ و هونەرەکەی ئاشنابن، بۆ کاری ئایندە بیر لە کاری کلیپ دەکاتەوە.

بۆ ئاشنابوون بە هەواڵ و کارە هونەرییەکانی ڕۆژ ئازاد سەردانی پەیجی فەرمی هونەرمەند لە فەیسبووک بکە.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

ئاوازی کوردی لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا!!!

خۆشەوی ھیرانی کورد وەک نەتەوە خاوەن ھونەرێکی تایبەت بەخۆیەتی وەک ھەر نەتەوەکانی تر کە تەواو …