سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / توانا حەمە و مەستی فیلم ڕێککەوتن

توانا حەمە و مەستی فیلم ڕێککەوتن

فیلمێکی دۆکیومێنتاری موزیکی یەکەم گرێبەستی نێوان مەستی فیلم و نوسەر توانا حەمە واژۆ دەکرێت. لەمڕۆوە بەچڕی کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکرێت بە ئومێدی ئەوەن کارەکانی بۆ ساڵی ئایندە تەواو بێت و لە فیستیڤاڵی سلێمانی ٢٠١٩ بەشداری پێبکرێت. پاشان لە فیستیڤاڵە جیهانییەکان بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەشداری پێبکەن.

لەم بارەیەوە توانا حەمە تایبەت بە چرا تیڤی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆژەو گرێبەستەکەی ووتی:

“پڕۆژەی دۆکیومێنتاریکردنی موزیکی کوردی هەر لەساڵی ٢٠١١ خۆم بۆی ئامادەکرد و دەستم پێکرد. ئەرشیڤی سەردانەکانم و ئەو پڕۆژەیەم دۆکیۆمێنت کردووە، بەڵام وەک فیلم هێشتا تەواو نەبووە، ئەم کارەش بەمەستی فیلم سپێردراوە ئەوان مۆنتاژ و دەرهێنانی بۆ ئەکەن، خۆشم وەک و بیرۆکە و ڕیسێرجی پڕۆژەکە دەمێنمەوە.

کۆمپانیای “مەستی فیلم چەندین زنجیره درامای ته‌له‌فیزیۆنی، کلیپ و کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاریی و فیلمی دریژی سینه‌مایی بەرهەمهێناوە، دوو خولی سەرکەوتوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” به بەرێوه‌بەریی “فوئاد جەلال” بەرهەمهێناوە.

دەربارەی Azad Kurdi

لەساڵی ١٥/١/٢٠٠٤ سایتی چراتیڤی وەک یەکەم وێب تیڤی کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبردنی چراتیڤی لە ئەستۆیانە. دووجار فیستیڤاڵی چرا بە بەشداری دەیان هونەرمەند لەسەرجەم بوارەکان لە هۆڵەندا لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

هەروەها ببینە

هەندرێن خۆشناو لە مەغریب خەڵاتکرا

محەمەد بەرزنجی – هەولێر هەندرێن خۆشناو کە هونەرمەندێکی پێشەنگە لە بواری کاریکاتێر و کارتۆنی کوردی، …

اترك تعليقاً