سەرەتا / چاند و هونەر / شێوەکاری و فۆتۆگرافی / کاریگه‌ریه‌کانی هونه‌ری هاوچه‌رخ به‌سه‌رڕه‌وتی هونه‌ری کوردی مۆدێرن له‌تابلۆو پارچه‌ سیرامیکیه‌کانی هونه‌رمه‌ند ڕێبوارسه‌عید

کاریگه‌ریه‌کانی هونه‌ری هاوچه‌رخ به‌سه‌رڕه‌وتی هونه‌ری کوردی مۆدێرن له‌تابلۆو پارچه‌ سیرامیکیه‌کانی هونه‌رمه‌ند ڕێبوارسه‌عید

شێرکۆجه‌لال: لێکۆڵینه‌وه‌وتـــــــــۆژینه‌وه‌ی هـونه‌رمه‌نــد ڕێبوار سه‌عید له‌ســـــه‌رکاریگه‌ری هــــــــونه‌ری هاوچـــــه‌رخ‌ به‌ســــــه‌رڕه‌وتی هونه‌ری کوردی مۆدێرن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ جیهانداوایکردوه‌که‌ هونه‌رمه‌نــــــد له‌ئـه‌زموونگه‌ری 24 ســـــــــــــاڵی به‌ســــــــــــــه‌رچـــووی کــــاری شێوه‌کاریــــــــدا کـــــــــۆشش بـــــکات زیاترله‌به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌کانی سروشتی تێنگه‌یشتن و ناڕۆشنبیری رامیاری نێگه‌تیفی داگیرکارانی کوردستان بخاته‌ ڕووله‌ســـه‌رته‌واوی که‌ڤاڵه‌کانی یان له‌به‌رهه‌مه‌ سیرامیکیه‌کانیدا به‌هه‌مان شێوه‌ .

هـــونه‌رمه‌ند له‌ڕێگاکانی هێل و ڕێژڕه‌نگه‌یاکانی هه‌وڵی داوه‌به‌شێوازی ئه‌بستراکتی فیگه‌ره‌تیف نه‌هامه‌ت وزوڵم و زۆرداری ســـــــــــــه‌پاوی داگیرکارانی کوردستان له‌ڕێگای به‌رهه‌مه‌هــونه‌ریه‌کانی بخه‌مڵێنێت. که‌مامه‌ڵه‌یه‌کــــــی نامرۆڤانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڵی کـــــورد ده‌که‌ن که‌به‌کۆنترین گه‌لی دێرینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناوزه‌دکراوه‌. گه‌لۆڕێبوارله‌وه‌ته‌ی ژیانی له‌هه‌نـــــده‌ران به‌سه‌رده‌بات هه‌وڵی داوه‌به‌رده‌وامی به‌کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌نـــــــــدی باش بــــــدات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌هــــــونه‌رمه‌نــــــــدان و ڕۆشبیروشاعیرانی بیانی که‌خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگ و هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیرانه‌و نه‌رمن ســه‌باره‌ت به‌ کێشه‌رامیاریه‌کانـی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ بـۆوه‌ی له‌ڕێگای ئه‌وچین وده‌سته‌نوخبه‌ڕۆشنبیره‌ ناوازانه‌ی خه‌ڵکی بیانی بتوانێت هاســــانترشڕۆڤه‌له‌ ڕه‌وشی رامیاری ناله‌باری گه‌له‌که‌ی بکات و بیگه‌یه‌نێت . بێگومان به‌سه‌رنجێکی گشتی به‌ســــــــه‌رپانتای تابلۆو به‌رهه‌مه‌کانی ڕێبواری هونه‌رمه‌ندده‌کرێت کاره‌کانی دابه‌ش بکه‌ین به‌ســـــــــه‌ر چه‌ندقۆناغێکی جیاوازچی له‌باری کارکــــــــردنه‌ هــونه‌ریه‌که‌و شێوازه‌هونه‌ریه‌که‌ چی له‌بواری ستراتیژی بیرکردنه‌وه‌له‌ڕه‌وتی هونه‌ری شێوه‌کاری له‌ســــــه‌رئاستی دنیابه‌گشتی گه‌لۆئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌کاره‌کۆنه‌کانی ڕێبواربده‌ینه‌وه‌له‌نێوانی سـاڵانی هه‌شتاو ده‌ست پێکی نه‌وه‌ده‌کان هـــــــونه‌رمه‌نـــــــدبه‌شێوازی ده‌ڕبین کاره‌کانــــــی له‌ڕێگای فیگه‌روپه‌له‌‌ ڕه‌نگه‌کــان ده‌خه‌مڵاندبه‌تایبه‌تیش زیاتری کـــــاره‌کانــــــی ژیــــــــانی پێشمه‌رگایه‌تی وئه‌وڕۆژگاره‌ســـــــــه‌خته‌ی که‌پێداتێپه‌ڕبوبوو له‌کوردستان وه‌به‌تایبه‌تیش کاره‌ساتی کیمیابارانی شـــــــــاری هه‌ڵبجه‌وهه‌روه‌ها تراجیدی هێڕشه‌کانی ئه‌نفال که‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆریان به‌ســـــــــه‌ربیروهۆشی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ به‌جێ هێشتبوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ هه‌نـــــــده‌ران و بیرفره‌وانی هونه‌رمه‌ندوکرانه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن له‌هونه‌ری هاوده‌م گۆرانکـــاری زۆرنێگه‌تیف به‌سه‌رتابلۆکانی ڕێبوارداهات به‌تایبه‌تیش له‌ســـــــــه‌رشێوازی بیرکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندله‌سه‌رڕه‌وتی ئه‌وهونه‌ره‌ له‌جیهان واته‌بیرۆکه‌ی ده‌ست نیشان کـــــــردنی ڕه‌گه‌زێکی تایبه‌ت له‌کاره‌ هونه‌ریه‌کانی هێدی هێدی به‌ره‌وکاڵبوونه‌وه‌ بردوزێده‌تر کۆششی کـــــــــردهونه‌ره‌که‌ی سیمای جیهان گه‌ری هونه‌رێکی شێوه‌کاری وه‌ربگرێت و خـــــــۆی تۆزێک دووره‌په‌رێزبگرێت له‌هــــــونه‌رێکـــــــــی لـــــــۆکاڵ که‌واته‌ ئه‌وقۆناغه‌ش ده‌کرێت ده‌ست نیشان بکه‌ین به‌قۆناغی دووه‌م له‌کاروگــــــــــــۆڕانکاریه‌کانی ڕێبواربه‌ســـــــــه‌رهونه‌ره‌که‌ی. بێگومان ئه‌گه‌رباسیش له‌کـــــــــاره‌هه‌ره‌تازه‌وقۆناغه‌کانی دواین وێستگه‌ی ڕێبواربکه‌ین ئه‌وه‌ئه‌و هه‌وڵو کۆششانه‌ی ئیمڕۆی هونه‌رمه‌نده‌ که‌ده‌یه‌وێت سوود ببینێت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ومۆتیفانه‌ی به‌رله‌هاتنی ئیسلام که‌وه‌ک که‌رسته‌یه‌ک ئیمڕۆ له‌ناومـــــــــۆزه‌خانه‌ی سلێمانی یان شـــــــــــــاره‌کانی تری کوردستان پارێستراون بیرۆکه‌ی یه‌کسانی ژنوپیاوی له‌لای هــــــــونه‌رمه‌ند دروست کردوه‌ بــــــۆ یه‌ ئیمڕۆئه‌گه‌رهێل سیمای تــــوخمی مێ بێت له‌لای ڕێبوار ئـــــــه‌وه ڕێژڕه‌نگـــــــی و پـــه‌له‌ڕه‌نگه‌کانیش ئـاکارو هێمای نێرینه‌ن له‌ڕه‌وشێکی یه‌کسان و هاڕمۆنیداله‌ دابه‌شکردنی ئه‌رکی ژیان و مافه‌کانیاندا. بێگومان له‌دواکـــاره‌ سیرامیکیه‌کانی هـــــــونه‌رمه‌نــــــــد به‌زه‌قی دووباره‌کــــــــردنه‌وه‌ی ده‌ست و چاووهێل به‌واتای دانانی سنوره‌ده‌ست کرده‌کانی سه‌پاو به‌سه‌رخاکی کوردستان که‌هیچ پیرۆزیه‌کیان نیه‌ بۆمرۆڤی کوردبۆیه‌ هونه‌رمه‌نــــــــد ئه‌وهێلانه‌ی به‌ مانایه‌کـــــــی قول ده‌کێشێت . دووبــــــــــاره‌ی ده‌ست وچــــــــاوه‌کانیش هێماوماناوده‌ربڕینێکن له‌هه‌سته‌کانی ناوه‌وه‌ی که‌ســـــــــایه‌تیکان به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌سـروشت و جــــــــــۆری ڕه‌نگه‌کان بده‌ین له‌ پارچه‌ سیرامیکیه‌کانی ئه‌وه‌ زیاتــــــر ئه‌وڕه‌نگانه‌ به‌دی ده‌که‌ین که‌ له‌ســـــــــــروشتی خــــــاك وخۆڵوگڵه‌کانی کوردستان ده‌بینرێن نمونه‌ی گڵه‌ زه‌ردووسووروره‌ســـــــــاسی که‌تاپله‌یه‌ک له ر‌ه‌نگی برونزده‌چێت وه‌جۆرێکن له‌توخمی گروکشتوکاڵیه‌کانی ســـــــــــروشتی وڵاتی نێوانی هه‌ردووزێ واته‌ میزۆپۆتامیا بێگومان نابێت به‌کارهێنانی وشه‌ له‌کاره‌هونه‌ریه‌کانی ڕێبوار فه‌رامـــــــۆش بکه‌ین چــــونکه‌ هونه‌رمه‌نــــــــــد ژماره‌یه‌ک له‌تابلۆی میسکتی کێشاوه‌ واته‌ تێکه‌ڵیه‌ک له‌نێوانی ره‌نگ و وشــــــــــــه‌و هێل و فیگه‌رکه‌زۆرجاروشــــه‌ ده‌وری فیگه‌ره‌کانیان داوه‌که‌له‌وباوه‌ڕه‌م هونه‌رمه‌ند مه‌رج نیه‌ وشـــــــــه‌ی به‌کار هێنابێت له‌پێناوی خوێندنه‌وه‌ی په‌یامێکی تایبه‌ت وای بـــۆ ده‌چم زیاترمه‌به‌ستی هـــــــــونه‌رمه‌ند بۆ بــــــــــواری جــــــوان زانــی بێت واته‌ ڕه‌وشێکی تیستیاتیکا له‌کاره‌ هونه‌ریه‌کانی دا به‌رپابکات .

له‌کــــۆتایی گه‌ره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌بکه‌م که‌ ڕێبواری ســــــــه‌عید له‌دایک بـــــــــووی شـــــــــــــــــــاری سلێمانیه‌ و ئیمڕۆش نیشته‌جێی وڵاتی ئینگلته‌رایه‌و له‌کـــــــــۆلێژی هونه‌رشێوه‌کاری میدلسکس له‌له‌نــده‌ن له‌دواساڵی خوێندنی دایه‌ بۆوه‌ده‌ست هێنانی بــــــــڕوانامه‌ی دکتۆرا هــونه‌رمه‌نــــــــــد خـــــــــــاوه‌نی ژماره‌یه‌کی یه‌کجـــــــــار زۆره‌ له‌ پێشنگای تایبه‌ت و هاوبه‌ش له‌ســــــــه‌رئاستی کـــــــوردستان و هــــــــه‌نــده‌ران به‌گشتی یه‌کێکیش بـــــــــووله‌وهـــــــــونه‌رمه‌نـدانه‌ی به‌شــــداریکــــــــرد له‌ پێشنگای ناونه‌ته‌ویی بێناله‌ له‌شــــــــــاری ڤونیس له‌وڵاتی ئیتاڵیا. جگه‌له‌وه‌ی یه‌کێک بوو له‌دامه‌زرێنه‌ری کــــــــۆمه‌ڵه‌ی باڵنــده‌باران له‌وڵاتـــــــی فره‌نســـــــا له‌شــــاری لیل له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نــــــدره‌مزی قوتبه‌دین وژنه‌شێوه‌کــــــــاری فره‌نـــــــــسی ئێدیت هـــــــــه‌روه‌ها ئاوات هاورامی هونه‌ردۆست.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

اترك تعليقاً