سەرەتا / وتار و بیروڕا (صفحه 5)

وتار و بیروڕا

چۆن هه‌ڵپژاردنێك وكام په‌رله‌مان پێویسته‌؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب هه‌ڵبژاردن ئه‌كرێ یان ناكرێ و، بكرێ یان نه‌كرێ به‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ زۆر گرنگ نییه‌و، په‌رله‌مانی پێشوو، نموونه‌ی په‌رله‌مانێكی ئیفلیج‌و بێ تواناو سه‌قه‌ت بوو، مۆركی تاكه‌ حزب له‌كارو بریاره‌كانیدا باڵاده‌ست و زاڵ بوو، خه‌ڵكی بێزارو نيگه‌ران كردبوو‌، له‌ ئه‌مرۆشدا حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان پرش و بڵاون و ته‌بایی و یه‌كریزی …

زیاتر بخوێنەوە

كرین و فرۆشی مرۆڤ و بازبازێن له‌ سێبه‌ری هه‌ڵبژاردندا

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ئاشكه‌رایه‌ خه‌ڵك له‌ بازاردا پیازو په‌تاته‌و سه‌وزه‌و میوه‌و برنج و رۆن و جلو‌به‌رگ و شتومه‌كی دیكه‌ ئه‌كرێت و، ئه‌وه‌ش كارێكی سروشتییه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به‌ڵام له‌ وڵاتی ئێمه‌ بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ئه‌كرێت وحزب و به‌رپرسان له‌و‌ رووه‌وه‌ ده‌ستی باڵایان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت حزب و به‌رپرسانی خاوه‌ن موڵك …

زیاتر بخوێنەوە

هەگبەی زانین

نوسینی: د. ساماڵ مانیی دکتۆرا لە فەلسەفەدا، پرۆگرامی فەلسەفە بەزمانی ئینگلیزی، ئەورۆپا. بەکالۆریۆس و ماجیستێر لە فەلسەفەدا، زانکۆی لەندەن. دووساڵ مامۆستای فەلسەفە بووە لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستانی باشووردا. ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانە لە بەریتانیا. ئەندامی لێکۆڵینەوەی باڵای فەلسەفەیە لە بەریتانیا. ئەندامی کۆمەڵەی فەیلەسوفە ژنەکانە لە بەریتانیا. تێکستە فەلسەفیەکانی بە زمانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئۆغرت ئاسۆدە..بۆ ساڵیادی مەرگی کاکە حەمەئاوات

ئەی کاکە خاکی و خەڵک و خاکپەرستەکەم، نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم، لە کوێوە بەڕێت بکەم،،،. بە کام زمان لەگەڵت بدوێم؟، بە زمانە ڕاستگۆ و ڕاشکاوەکەی خۆت، یا بە زمانی درۆ و دراوەکانی ئەوانی کە بە خوێنی هەزارانی وەک تۆ بونە سوڵتان؟. ئاخر گەنجێک هەموو ژیانی عەوداڵی بانگەوازی حەقیقەت بێت، …

زیاتر بخوێنەوە

زمانی داڕشتنی ھەواڵ لەکەناڵەئاسمانییەکاندا

سەدیق سەعید ڕواندزی زمانی کوردی یەکێک بووە لەو ماکەنەتەوەییانەی بەدرێژایی مێژووی کورد ھەرلەسەردەمی گۆتییەکانەوە تاکوئێستا،شوناسێک بووە بۆناسینەوەی نەتەوەی کورد، جیا لەھەموو شوناسە سیاسیی و فەرھەنگییەکانی تر.بەومانایەی ئەگەرکورد لەمێژوودا ڕووبەڕووی چەندین ستەمی سیاسی و داگیرکاری و جینۆسایدکردن بووبێتەوە تاڕادەی لە نێوچوون، ئەوازمانی کوردی دواجار ئەوھێمایە بووە بۆ مانەوەی نەتەوەیەک.بۆیە گرنگیدان بەزمان …

زیاتر بخوێنەوە

تێــگەیشتنی من و تۆ لە گۆڕان

فەرەیدون کونجرینی گـــــــۆڕان پەیوەندی لەگەڵ هەر لایەنێک دەهێڵێت و بەردەوامی دەبێت، دەرگای گڤتوگۆ بەکراوەیی دەهێڵێتەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەری کێشمەکێشی سیاسی بەتایبەت ناوخۆی هەرێم ” لەم پرسەدا نا عەدالەتی دزی و گەندەڵی لەهەرکەس و حیزبێك قبوڵناکات و شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاسا و سیاسەتەکانی ، ئیدی چەندجار …

زیاتر بخوێنەوە

رووره‌شی و سه‌رشۆری بۆ دوژمنانی كوردو كوردستان

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب روون و ئاشكرایه‌ هاوڵاتیانی كوردستانی دابه‌شكراو به‌زۆر لكێنراو به‌ وڵاتان رۆژانه‌ تووشی هه‌زاران ناخۆشی و مه‌ینه‌تی ئه‌بنه‌وه له‌ گرتن و تێهه‌ڵدان و گواستنه‌وویان بۆ زیندان و له‌ پاش ئه‌شكه‌نجه‌دانیان رووبه‌رووی “”دادگای”” تاریكستانی دروستكراو له‌ سه‌ر بیری ئاینی دواكه‌وتوو ئه‌بنه‌وه‌و”” دادوه‌ره‌كان”” ئاره‌زوومه‌ندانه به‌ پێی ده‌ستوری داتاشراوی ئایه‌تووڵلا خامنه‌یی و …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌رزشوانانی جیهان و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستان

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب زۆربه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاكانی كوردستان له‌ پاش رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ڵگیرسانی راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ شاخ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ناو شاره‌كان و به‌ پێی پێگه‌ی هه‌ردوو حزبه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ پارتی و یه‌كێتی كوردستانیان دابه‌ش كردو هه‌ر یه‌ك جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كانیان له‌ شاخ ده‌یان هه‌زار گه‌نجیان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ناونووس كرد بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك كۆمار پشكی سه‌وزه‌ یان زه‌رده‌؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له‌ ساڵانی پێشوو پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ( لیستی سه‌وز) بوو له‌ جه‌لال تاله‌بانییه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو ئه‌م پۆسته‌ هه‌رچه‌نده‌ پۆستیكی ( سیادییه) ‌‌و پشكی‌ كورده به‌ڵام هه‌مو لایه‌ك ئه‌زانن پۆسته‌كه‌ ( ته‌شریفاتیه)‌ واته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیارو سنوورداره‌و مام جه‌لال وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ گه‌ڵ وراوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كان

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له‌ كۆتایی ساڵی 2010 وه‌و له‌ پێناو ئازادی و كارو نان و بژێوی هه‌ژاران و بۆ له‌ ناوچوونی رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌ خوێنرێژه‌كان و بنبركردنی گه‌نده‌ڵی له چه‌ند‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی زه‌نجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو، كار گه‌یشته‌ خۆ سوتاندن و ئه‌وه‌ بوو لاوێكی هه‌ژاری زه‌حمه‌تكیش خه‌ڵكی وڵاتی تونس كه‌ له‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

‌كه‌ی به‌رپرسان هێرشه‌كانی توركیا رێسوا ئه‌كه‌ن؟؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا‌ رۆژانه‌ به‌چری ناوچه‌ جیاجیاكانی باشوری كوردستان بۆردوومان ئه‌كه‌ن، له قه‌ندیل و‌ وه‌رتێ و سیده‌كان و باڵاكایه‌تی و به‌رواری بالا تا ئه‌گاته‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامیدی و زاخۆو شه‌نگال و، توركیای ره‌گه‌زپه‌رست به‌ بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی  نه‌وه‌ستاوه‌و، تۆپخانه‌كانی سوپاكه‌ی كه‌ زۆر شوێنی …

زیاتر بخوێنەوە

خەمێ بۆ دڵشکانی داھێنەرێ، نامەیەک بۆ ھونەرمەند زیرەک میرە

سەردار جاف : بە داخەوە جگە لە ناو و ناوباگتان لە نزیکەوە ئاشنایەتیمان لە گەڵ ئێوەی دەست و پەنجەڕەنگین و ھەڵقوڵاوی کانیاوی بیر و داھێنان نییە، ئافەرین و دەستخۆشانەی ئێمە و سەدان ھەزاری وەک ئێمە چەندە باڵا و پڕ مۆڕاڵ بێ بەرەو ترۆپکی ئاسمان ھەڵکشێ و ھەڵبزنێ، لە تەک ھەموو ئەو …

زیاتر بخوێنەوە

مەلاش هەڵە ئەکات

دانا هەڵەبجەیی 13.8.2018 هێشتا تازە هەژدە ساڵ بووم، سیمینارێکم سەبارەت بە هونەرمەندی میللی هەڵەبجە،بە ناوی مینەی لولک ژەن و ژیانی خۆی و هونەر لە ماڵی پاشا و کاریگەری لە سەر هۆشیاریی گەل، بە ناوی ( خاڵە مینە و سۆزی شمشاڵەکەی) لە ساڵی 1983 لە هۆڵی ڕۆشنبیریی جەماوەر لە هەڵەبجە سازدا، …

زیاتر بخوێنەوە

بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی شیوه‌ن بۆ لیره‌ی توركی ئه‌كات؟

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: به‌ هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو ئه‌مریكاو باج دانان له‌ سه‌ر شیش و ئه‌له‌منیۆم له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زیوه‌و توركیا دووچاری قه‌یران بووه‌ته‌وه‌و ترسێكی گه‌وره‌یش لای وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان درووستبووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ ئابووری وڵات. رژێمی توركیای فاشیست له‌ سایه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی دادو گه‌شه‌پێدان …

زیاتر بخوێنەوە

تەقینەوە گەورەکە یا گیسکەکەی هەیاسی خاس

 دانا هەڵەبجەیی-لاهای ئەگەر بەرواردێکی تازەترین تیۆری دروستبوونی گەردون و کونە ڕەشەکە و تەقینە گەورەکە و کوانتۆم، لەگەڵ دۆخی نەتەوەی کورد (هەرێمی کوردستان) و دروستبوونی سیستەمێکی سیاسی دادپەروەر و هاوسەنگ بکەین؛ نە ئەوەندە ئەتوانرێت بە ئاسانی راڤەیەکی ساکاری بۆ بکرێت و نە ئەوەدندەش بە سانایی و سەرپێی ئەتوانرێت تێگەیشتمان بۆی هەبێت، …

زیاتر بخوێنەوە