نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە (page 2)

هۆنراوە

مەرگەساتی بەهار

سوهەیلا مێهەمى بە جێم بهێڵن، لە نیشتمانی گەردەلوولدا خاکیتر خەونەکانم، خەمڵاوە پرچی زێڕینی هێوا، بە ددانی خاک و دەستی با، مەزات بە خاچی بەروارێکدا فرمێسکم، سوور بە تەمەنی خودادا خنکانی کانی و خەڵۆزی دارستان لە ئاوێنەی شەڕێکی پیرۆزدا، مردنەکانمان پیر دەبێ“.   سنە سوهەیلا مێهەمى

زیاتر بخوێنەوە

وڕێنە

سەردار جاف  لە دوێنێوە شەش ساڵە خۆم ون کردووە قەڵەم خانەی خوێنم دەخوا کە لە شيعر ياخی دەبم نازانم گێژم يا سەرکێش يا ديدێکی تەمتوماويم وڕێنەکانم پێ دەگرن کۆيلەم مەکە کەمێ کاتم پێ بدەوە خەسڵەتێکی خۆرسکيم و لە نێو شارا لە دايک بووم نها ياخی و هەنگاوم ئولفەتی دەشت و …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنفال

عەلی حەمەڕەشید زامی ئەنفال ساڕێژ نابێ و ساڵانە نوێ دەبێتەوە برینێکی بە ئازارە و لە نیساندا دەکولێتەوە … وێنەکانیان ئەلبومێکی پڕ یادگاریی نێو مێژووە مۆسیقای ئازار و ژانە و بەهەناوماندا ڕۆچووە … بەتەنها تاوانی ئەوان ئەوە بووە کەوا کوردن کەچی ڕژێم بێڕەحمانە بەرەو دورگەی مەرگی بردن … وا بوون بە …

زیاتر بخوێنەوە

جگەرەکەت هەڵکە…

سوهەیلا مێهەمی   دەستێک بێهێنە بە پێستمدا نەرم بە مەمک و لێو و قژەکانمدا شێت.   بە ئەم شیعرەدا کە ئازای ئەنامی ئاڵۆزە.   جگەرەکەت هەڵکە لە هەڵەمووتی هەتاوێک کە ناوی بێ تۆێیە.   خەریکە خەسار بێ لە خۆمدا خەیاڵێکی ڕووت بە شاوەتی شەوێکەوە و تامی تاوانی  تەماشایەکت کە نەمکرد.   …

زیاتر بخوێنەوە

نیشتمانم

#شیرین_كافی  ئەی نیشتمان کام ئازارەت بە خوێن و دڵ بنووسمەوە لە کام پارچەی جەرگمەوە دەستپێبکەم لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا هەر ئازارە و دێتەوە سوێ کەزیەکانی کام کیژۆڵەت بهۆنمەوە هەڵەبجە، شەنگال، کوبانی یاخود ئەنفال ئەی نیشتمانە بێنازەکەم کام ئازارەت بنووسمەوە ئازاری جەرگسوتانی دایکان قژڕنینی خوشکە ڕەشپۆشەکان پشتچەمانی باوکان پاکیزەیی فرۆشراوی کیژەکان چاوەڕوانی …

زیاتر بخوێنەوە

چرۆ

بەر لە ئاو ڕژانی ڕۆحم کاڵباکن قەڵاو سەنگەری ئەوینم بوو ژوانێکە لە دوا تەمەنی ئۆخژنی  لە نیگا پێی دەگاتەوە بەر لە جاویدانی ئیشق شەکەت و ماندووی ھەورازم بە تاسەی ھەناسەیەکی ئۆخەیەوە حەسرەتکێشی سەفەری دووری ونبوونیش بە تۆزی ڕێم ناگاتەوە بەر لە ڕازانەوەی ئاوەز بیرم لە،خونچە گوڵێکا بە ئۆقرەیە تا بپشکوێ …

زیاتر بخوێنەوە

غەریبیم

خودایە كەی ئەو ھەموو نامۆییە و غەریبییەم دەگاتە كۆتایی؟ ئێستا چاوشاركێ لەگەل میلی كاتژمێری تەمەن ئەكەم و دڵم پڕییەتی لەو نەرمەتەڕییەی ژیان ئاوت ئەكا خودایە ئەو ھەموو غەریبییە تاكەی تاكەی بچمەوە ناو گەردەنێكی خاڵی و ونبوو لە پێكەنینێكی شیرین خودایە، كەی دێتەوە یاری ڕەزا شێرینم.     دڵى ڕۆژهەڵات

زیاتر بخوێنەوە

به‌رده‌كان

شیعری شاعیری گه‌وره‌ : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** له‌ عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب به‌ردێك له‌ سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێ به‌ سه‌ر شاخی ئازاره‌كان  هه‌ڵده‌كشێ سه‌رده‌كه‌وێ دێته‌خواره‌وه‌ له‌ بازنه‌یه‌كدا ، ئاسۆش تاریكه‌ ، عه‌مار هاواركه‌ی به‌ند ده‌كات  (1) سیزیف به‌رده‌وامه‌ ،  دۆراوه‌ وه‌ك  لاستیكی لێهاتووه‌ (2) ***** پادشا له‌ سێبه‌ر دانیشتووه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

خەیاڵ

كاتێ بەر شنەبای ئێوارانت كەوتم لە نەسیما خۆمم بینییەوە شەوان ئەستێرەم ئەبینی ڕۆیشتن، سەرەتای كەوتنی ئەو خەیاڵانەبوو لە درۆكردنێ لە خیانەتكردنێ بەربوونەوە بەر پای من. سۆفییەكی ڕیشسپی نزای پاكبوونەوە و نەڕۆیشتنی كرد.     دڵى ڕۆژهەڵات

زیاتر بخوێنەوە

گۆڕان

ئەوسا خەمەکانت کەم شادیەکانت زۆر، ئێستا شادییەکانت کەم خەمەکانت زۆر.   ئەوسا گەشبینییەکەت چرای ڕۆشنکەرەوی بەستەڵەکی بیری تاریکی هاودەمانت بوو، ئێستا تروسکەیەك بەدی ناکەی بەدوی چرای ئەم و ئەودا ڕێگە دەکەی.   ئەوسا چرپەت ئاوازێك بوو بەبیستنی.. هاودەمانت دڵیان ئاوی دەخواردەوە و دەکەوتنە جۆش و خرۆش، ئێستا.. نوزەی ئەستەمە. دڵی …

زیاتر بخوێنەوە

سووڕانەوە

  سەردار جاف لە خولگەی خەم قورتار نابم ڤالانتاين دەسرازەی سێ پای جەڕاندووم ڕامدەژەنێ پەری لێم بووە سوژن و مژدەی کاڵباکن نابەخشێ خەم ژانمە و لە تاریکی تێمدەژەنێ بە گێلاخەی زرێبارا هەڵواسراوم بە نێو چەمی سوورباويا نغرۆی ساتی غەفڵەتم بوو بە سێ زێ دا بەرەو مەنفا شۆڕبوومەوە دڵويستێکی پەرۆشاوی لە …

زیاتر بخوێنەوە

بەيانی باش

سەردار جاف سپێدەيە و لە نێو تەمی غوربەتی ئەم تەمەنەدا ئاونگێکی سەر لێ شێواو و بێ نەوام لە لەرەی گەڵای گوڵەوە دەچمە سۆراغ و بەستەڵەک ببمە درەختی پڕ سێبەر بۆ پشوو هانای بۆ ببام ئاای لە وڵاتی بەفرستان کوا یا من نەمديوە هێشتا خۆر لە ئامێزی نيگا بێ و جەستەمانیش …

زیاتر بخوێنەوە

عـیـشـق، لـه‌ سـه‌رده‌مـی كـۆڕۆنـا و چـه‌ن پـه‌یـڤـێـك

هـــیـوا كـه‌ریـم مـه‌لا ڕۆژانـی ڕابـردوو، یـه‌كـه‌م نـۆبـه‌ره‌ چـاپـیی هـاوڕێـی هـێـژام، ســرووشـــــت بـارانـی، لـه‌ ژێـر ئـه‌دره‌سـیـی (عـیـشـق، لـه‌ سـه‌رده‌مـی كـۆڕۆنـا دا) كـه‌وتـه‌ بـه‌ر دیـدی خـوێـنـه‌رانـی كـوردســـــــتـان‌، (عـیـشـق، لـه‌ سـه‌رده‌مـی كـۆڕۆنـا دا) پـه‌یـڤـیـنـه‌ ده‌ربـاره‌ی ئـه‌ڤـیـن و عـیـشــــــــــق و ڕه‌هـه‌نـده‌كـانـیـان، لـه‌ ژێـر هـه‌ژمـوون و هـه‌یـمـه‌نـه‌ی ڤـایـرۆسـێـك دا،  كـه‌ تـه‌واوی كـۆمـه‌ڵـگـای مـرۆڤـایـه‌تـی خـسـتـه‌ ژێـر …

زیاتر بخوێنەوە

زەنگیانەی ئاویی

( ڕستی دوانزەهەم)   ( ساویلکە) سەد ھێندەی دڵم شكاوە دڵنەوایی خەڵكم کردوە و دڵم ڕاگرتوون چش دەبا ھەر پێمبڵێن ساویلكەی. ( نازانم ) نیوەی ئەو تەمەنەی ماومە دەیبەخشم بەکەسێك زەردەخەنە بگەڕێنێتەوە سەر لێوانم.. ساتە ناساتێ. پێکەنینم دێت، وەلێ نازانم بەخۆم پێدەکەنم یا بەژیانی موسەیەرم. ( جگەرە و کۆتر ) …

زیاتر بخوێنەوە

بمکوژە با زیاتر بژیم

١ ھەرچندە منت لەناو تەنیاییدا خنکاند ، بەلام رۆژێک ھەر زیندوو دەبمەوە دێمەوە بەر دەرگاکەتان لێت دەپارێمەوە دووبارە بمکوژی مردن لە عیشقی تۆ ژیانە. ٢ لە بەھەشت بەدواتدا دەگەرام لەناو دۆزەخ خۆم دۆزیەوە گوناھەکانم پاک بوونەوە فریشتەیەک ملی گرتم بەدوای خۆیدا بەرەو بەھەشت رایدەکێشام من دەگریام دەمگوت نایەم سبەی ئەو …

زیاتر بخوێنەوە