نــوێ
سەرەتا / ئەدەب (page 10)

ئەدەب

وانەی چۆلەکەکان

عەلی حەمەڕەشید ھەر کە چۆلەکەکانی دەبینی ڕۆژانە پوش دەھێنن و بێ ماندوبوون ھەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ھێلانەیەک تا تێدا بحەوێنەوە و ھێلکەی تێدا بکەن و بێچووی زەرنەقوتە ھەڵبھێنن.

زیاتر بخوێنەوە

حەجکردنێک بەخەیاڵ لەڕۆمانی مەککەدا

سەدیق سەعید ڕواندزی تیمەی بەشێکی زۆری ئەوڕۆمانانەی نووسەرانی فارس نووسیویانە، بەلایەنی کەمەوە ئەوانەی من خوێندوومنەتەوە، تیمەیەکی سادە، بابەتێکی ساکاربوونە.ڕووداو لەوڕۆمانانەدا، ڕەنگە ڕووداوێک بێ، ئاڵۆز نەبێت کەھەموومان پێی ئاشنا نەبین، بەڵام ئەم ڕووداوانە دەبنە جێگەی سەرنجی خوێنەروھەڵوەستەکردنی. ئەمەوێرای ئستاتیکای گێڕانەوە لەودەقانەدا، کەھونەرکارییەکی ھێندەجوانی تێدایە، کە سەرنجی خوێنەر ڕابکێشن. خوێنەرکەڕۆمانی(لەمەککە)دا دەخوێنێتەوە، سەرسام …

زیاتر بخوێنەوە

پێنووس و پەڕاو

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی بومەتە هاوڕێی پەڕاو دەیپارێزم وەکو چاو تیا دەنووسم ژمارە بەم پێنووسە نازدارە پێنووسەکەم خۆشدەوێ لەبەرچاوم ناکەوێ پێی دەکێشم وێنەی جوان سەوزایی وشاخ وئاسمان پەڕاو هاوڕێی ژینمە پێنووس وزەو تینمە بۆیە ئاوا چالاکم لەنەزانین بێباکم۰

زیاتر بخوێنەوە

ژن

سەردار جاف لەو دیو وەرزی زستانەوە باڵا ڕنووی بەفر پۆشە ھەناسەیەک چرپەی گەرم بە گوڵزاری ئەرخەوانیم کە دەسپێرێ دەبێتە قردێلەی لۆکە لەو دیوی کلوە بەفرەوە پەنجە ڕچیوەکانی شەڕە تۆپەڵی بە نێو لەپم ڕادەبوورێ لەو دیو کزە بای تەزیوا ڕچەشکێنێکی کۆنە و شڵەقیوە شلەژان سەراپا جەستەی وا پۆشیوە و روحی منی …

زیاتر بخوێنەوە

زەنگیانەی ئاویی

بەشی هەشتەم ( قیروسیا ) گەر تۆ نەیەیت بڵێی رۆژ ئاوابێ؟ بڵێی جۆگە بڕژێتە روبار و روباریش دەریا؟؟ ئەگەر رۆژ ئاوا نەبوو جۆگە نەڕژایە روبار و روباریش دەریا.. دەتۆش مەیە.   ( کفری عیشق ) لەژوانێکدا بە ئەفسونی جوانی چاو ، تێر نەبێ ,لوت پڕنەبێ لەبۆنی رەشە رێحانەی پەرچەم بە …

زیاتر بخوێنەوە

ڕۆمانی دوا وێستگەم باکوورەو چەند سەرنجێک

سەدیق سەعید ڕواندزی ئەوەی ڕۆمان لەگێڕانەوەی مێژوویی جیادەکاتەوە،بەرجەستەکردنی وێنەیەکی دیکەی نوێیەبەدەرلەوێنە مێژووییەکە. نوێ بەومانایەی ڕۆماننووس چەند لەکڵاوەڕۆژنەی ئەدەبەوە بۆڕووداوەکان دەچێت و گوزارشتیان لێدەکات.کێشەی بەشێک لەوانەی ڕۆمان دەنووسن بەتایبەتیش کەھیچ ئەزموونێکی نووسینی ئەوژانرەیان نییەلەوە دایە، کەدرک بەوجیاوازییە ناکەن کەڕۆمان لەبیۆگرافیاو یادەوەری، وەک مێژووجیادەکاتەوە. واتەبەھەمان زمانی واقیع ڕووداوەکان لەدەقی ڕۆماندا، بەرجەستەدەکەن. مێژووئەوەیەکەڕوویداوە. …

زیاتر بخوێنەوە

بۆرژان

١.خۆر  گیرفانەکانی لەپاڵتۆی  ڕووناکی خاڵی دەبن   تارمایی ڕوانینەکان  لە برژانگەکانی ڕێگە دەشۆیتەوە، وەکو پرسی دەرنگ کەوتووی بێگانەیەکیت لە نێو نەڕڕەی ڕەشەبادا بۆ ھۆتێلێک خۆت و جانتایەک نیگەرانی  لە نێو خەونەکانی سبەی دەنووی .   (بەسەر ترسی-ئیستا- بێ دەنگ کەوتووی، چەندین پرسیاری ڕەنگاو ڕەنگ لە دۆڵەکانی مێشکت گەشت و ڕەو …

زیاتر بخوێنەوە

پاکیزەکەی شنگال ئەو خوێنەی کەکاڵ نابێتەوە

سەدیق سەعید ڕواندزی لەبەرەبەیانێکی زوودا، لەگەڵ ھەڵھاتنی یەکەم گزنگی خۆری ئەم بەیانییە،لەشکری جەھالەت، لەشکری خوێن وسەربڕین، پەلاماری شنگال دەدەن. ئیدی چیڕۆکە دڵتەزێنەکەلێرەوەدەست پێدەکات. ئەوان کەبەدرێژایی مێژوو، بۆماوەی ھەفتاو سێ جارفەرمانی قڕکردن و لەنێوبردنیان دراوە،ئەمجارەشیان لەسەردەستی ڕیشدارەکانی داعش، نەوەی خوێن ڕێژەکانی دوێنێ، پەلاماردەدرێن.تەنھا لەسۆنگەی ئەوەی وەک ئەوان موسڵمان نین و ئایینێکی …

زیاتر بخوێنەوە

ساڵی تازەی خوێندن

ئێمەی خوێندکار بەبڕواوە ھەنگاو دەنێین بۆ سەرکەوتن گشت وەستاوین لە پێشوازی بۆ ساڵێکی تازەی خوێندن @@@ دەی با ھەموو  بەڵێن بدەین بۆ داھــاتوو کۆشش بکەین بەخوێندن و بـــە زانیاری کورستانمان پێشتر بخەین @@@ ٢٠١٨/٩/١٧ عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

زیاتر بخوێنەوە

کورتە چیڕۆکی (ئالوودە)

یاسین برایم _ ڕواندز _ بڕۆ … تا مەیدانی (ئیمام خومەینی) مەوەستە) ! _ لەوێ ، لە یەکێک لە بازاڕەکان، میوانخانەکان زۆرن. ئەوە ئاسانترین ناونیشانی بوو ، بە ئێمەی دا.. وامانکرد… جێگای حەوانەوە و خەوتنمان پەیدا کرد ، جانتاو کەل و پەلمان دانا. وەختی ئێوارە دابەزیمە نێو بازاڕ. کە تا …

زیاتر بخوێنەوە

زەنگیانەی ئاویی

ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە.     ( کێ دەڵێت .. کێ ) پێش ئەوەی مۆسیقایەك، تەواو بێ پڕ بەدڵی خۆم سەما دەکەم، دی خۆم ئاوێزانی، گۆرانییەك دەکەم …

زیاتر بخوێنەوە

ددان

عەلی حەمەڕەشید ھـاورێکانــم بــــزانن ددانەکـانم جـــــوانن دەیپارێزم بـە چـــاکی پێوەی دەنووم بە پـاکی بەیانیان لە خەو ھەستام وەک پێی وتــم مامۆستام کاتێک شۆردم دەم و چاو ددانیش دەشۆم تـــەواو کڕیومە فڵچەو دەرمـان بـەتایبەتی بـــۆ ددان ھەر کاتێکیش شـت بخۆم خێرا دەم و دان دەشــــۆم شــــتی ڕەق بــە ددانم ناشکێنم تـا …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق …

سەردار جاف بۆ … رۆزەی من عەرشی خاوەن باغی خانەدان دەریای جوان و پاک و بیگەرد بازەڵەی ئەوینم بە سەر شاباڵی بیبیلکەدا لە سۆراغی خرمژنی تۆدا بە ھەڵەت و کووڕەنی زەنوێرستانی غەریبیما ھەڵوەدایە و بێتورە لە نێو ھەناوی ئیشقما نغرۆی ئافاتێ بووە چەشنی بێ تەرش لە کانگای ژینا ھەڵتوورتاوم ، …

زیاتر بخوێنەوە

ئۆپەرێتی گۆڤارەکانی منداڵان

نوسینی: عەلی حەمەڕەشید به‌رزنجی کۆمەڵێک منداڵ لەسەر شانۆ کە دەردەکەون، یان ھەریەکەیان گۆڤارێکی منداڵانی پێیە،یان جلوبەرگەکانیان بە بەوێنەی بەرگی گۆڤارەکان نەخشاون،یان بەس بەرگەکانیان لکێنراوە بە سنگ و پشتی منداڵەکانەوە و کڵاوەکانیشیان ھەر لەو بەرگانە دروستکراون ،ئەم گۆرانییە دەڵێن: گۆڤارەکان : ببینن چــــــەند ڕازاوەین……….چــەپکە گوڵی ئەم ناوەین ھــــاوڕێی گشت منداڵانین……….بۆیە وەک …

زیاتر بخوێنەوە

دەچینەوە بۆ خوێندن

عەلی حەمەڕەشید ئێمەی منداڵ ھەر ھەموو دوای تەواو بوونی پشوو دڵ پڕ لە ھیوای مەزن دەچینەوە بـــــۆ خوێندن دەچین بۆ قـــوتابخانە بە چالاکی و ژیــــــرانە پڕ سۆزترین جێگــــایە پیرۆزترین ڕێگایــــــــە دڵسۆزی ئێمەی تیایــە کە ئە ویش مامۆســتایە دەچین لەوێ دەخـــوێنتن داری ھیوا دەڕوێــــــنین ھەوڵی زۆر و تێکۆشــــان دروشمێکە بۆ ھەمـــــووان …

زیاتر بخوێنەوە