سەرەتا / ئەدەب (page 13)

ئەدەب

کۆڵنج

#کوڵەنج کۆڵنج بیانوویە گوڵم ئازای لەشم هاتوونە تکا .پەنجەکانتم لێ مەسێنەوە *** #دونیا_بێت و مانگەشەو قۆمێ شێعر من بم و دڵێكی سەر شێت و مردن بمرێ و  نەبێت و نەبێت و نەبێت ئەگەر تۆ نەبی قیاااااامەتە قیامەت #شیوا_میرەكی – #شاری_قوروە

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق..ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٨ – کازیوەیەک بێ بیرکردنەوەی ژوانی نوسین مانا و چەمکەکانی خۆی دەسوتێنێ، گزنگێ بە بێ ئەندێشەکردنی ڕۆژانی ڕابردوو….. تەمەن ڕووە و کزبوونەوە دەبا، بەیانیانێ بێ تێفکرینە ھەستە جوانەکانت مۆتەکەیەک بینەقاقای ھەناسەم دەتەنێ، چۆن ساتەکانم بە ئازاری دووری تۆوە دەبەمە سەر ھەر ئاوایش مەحاڵە و ناکرێ پەنجەکانم یادەکانی پێکەوەییمان …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار ڕەزا جاف ٤- بەیانییە و لە ژوورێکی سیغناخی نامۆیی نوێدا ژێی میلۆدی نیشتیمانم زەنگی بیرکردنەوەی ساتە شیرینەکانی تۆم بۆ لێ دەدا، ئەو ساتەی ھەنگوینی وەلا دەنا و بۆ خۆی شیرینترین شێوە دەردەکەوتن، خۆر لەم وڵاتە یەخسیری تاریکە سەڵایە ھەنگوین ساتیمان رۆمانسی تر دەنوێنێ، تۆ خۆر و ڕۆشناییە ھەمیشە بە …

زیاتر بخوێنەوە

کیژی نەورۆز

هۆمەر نۆریاویی بە بەرزیی “شاهۆ”بەفر باریوە هەورامان بەرگی بووکی پۆشیوە بڕوانە “تەتە”، “داڵانی”،”ڕشکاو” ئەگێڕن بەزمی شایی تا “ئێڵاو” هەموو پێکەوە هەڵپەڕکێیانە ئەبەخشن مژدە بەم کوردستانە ئەڵێن: دە ڕابن ،خەڵکە بەهارە شایی مەزنتر، چاو ئینتیزارە ئەمساڵ بەهارمان سەدڕەنگ ئەنوێنێ کیژی نەورۆزیش خۆی ئەخەمڵێنێ ئەڵێ: خەم لاچۆ،بەسیەتی ئازار ئەمڕۆ نا ،سبەی،هەر دەبین …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٢ – ھەموو بەیانییەک ئینجانەیەک خەونی پەمەیی بە دیاری لە گەڵ دەستی خۆما دێنم، شەن و کەوی خەونم بە، چەپک چەپک ھیواکانمان باڵا پێ بکە، بەری ڕەنج و ماندوێتی ئیشق بدوورینەوە، ھەموو بەیانییەک دەبمە شوانێکی بێ دەرەتانی گوندێکی نیشتیمان تا پەنجەکانی شەنگەبێریم بۆ مەڕ دۆشینێ سەرە ڕێی نیوەڕوانی …

زیاتر بخوێنەوە

داربه‌ڕوو

هۆمەر نۆریاویی ڕۆژێک ته‌نیا ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم، مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندیی ده‌واری گریان بووم. ڕێگام بڕی، که‌لار گه‌ڕام، گۆپکه‌ی ده‌رکرد زاری هۆنراوه‌ی به‌ستراوم، هاته‌ به‌رهه‌م چڵی دره‌ختی تاساوم. زۆر شتم دی،ده‌مێک ڕامام، به‌ڵام به‌ژنی لاوازی داربه‌ڕووی لاپاڵێکی نیشتمانم که‌وته‌ به‌رچاو. بێ پێشه‌کی خۆم تێکه‌ڵ کرد به‌ لق لقی …

زیاتر بخوێنەوە

بۆ هەڵەبجە

دیسان واشانزەی سێیە یادی هەڵەبجەکەمە شاربەجارێ ڕەشپۆشن هەموودڵپڕ لەخەمه. *** جیهان ئەمڕۆ،ڕووگیرە بۆڕۆژێکی مێژوویی یادی مۆمیاکردنی شارێکە بەزیندوویی. *** گەردوونیش مات وزیزە سەرۆکەکان بێدەنگن من گوێم لەهەڵەبجەیە پێیان دەڵێ دەبەنگن. *** هەزارهێندە دڵڕەقبن عاشقم بەسەوزایی من شارم،ئاوەدانیم نامفەوتێنێ،کیمیایی. *** فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

زیاتر بخوێنەوە

داتاشینی وشەو شێواندنی زمان لەپەراوێزی گەیاندنی مانادا

سەدیق سەعید ڕواندزی بەھۆی نەبوونی زمانێکی ستانداری یەکگرتووی کوردی کەلەنووسیندا پەیڕەو بکرێت،شێوەکانی نووسین و ڕێنووس بەشێوازی جیا لەبڵاوکراوەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەونە بەرچاو.تائەو ڕادەیەی ڕێنووسی وشەیەک بەچەندین شێوەلەھەربڵاوکراوەیەک دەنووسرێت. لەکاتێکدا وشەکە ھەرھەمان وشەیە.کتێبێکم خوێندەوە،ڕێنووسی یەک وشە بەچوار جۆرنووسرابووکەئەویش:(حکومەت_ حکوومەت_ حوکوومەت_حوکمەت)بوو.لەھەموو دنیادا، زمان وەک زانستێک ڕێکخستن و یەکخستنی ئەرکی نێوەندە زانستی …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق هەموو بەیانییەک

سەردار جاف بۆ ……… رۆزە ژنی شۆخ و شەنگ و خان و مان. ١ – ئەم بەیانییە روحی چیمەنی کیژ و کوڕان بۆنی ئەوینی گرتووە، ئاوەزم سەراپا شیلاوی ئیشقی تۆی لێوانلێوە، لە سەر گوێسەبانەی ڤالانتاینەوە جریوەی ئەوینم نێرگزەجاڕێکی یەقین و ئەبەدییە، پەنجە تەزیوەکانت بنێ نێو لەپمەوە، با وەک جەستەی ئامێزم …

زیاتر بخوێنەوە

ئالبوم 

کەزاخاوی چاوم بەوێنەکانت ئاوئەدەم.. هاوڕێکانتا سەما دەکەیت لەتەك لەهەمویان، شۆخ وشەنگتر.. ئەتۆی هاوڕێت هەیە،موزیکیستە توانیوێتی، وێنەی ئەتۆ خەندەی، تێکەڵ بە ئاوازی پیانۆ بکا ؟؟ گۆرانیبێژە وەلێ.. توانیوێتی سۆزی دەنگی وەکو ئەتۆ تێکەڵ بە شەپۆلی دەریاکا؟ شانۆکارە بڕواناکەم ،بەچەشنی تۆ لەناخەوە ڕۆبچێتە نێو رۆڵەکەی.   فەتاح حەسەن   دانیمارك / ڤالبی 2016

زیاتر بخوێنەوە

شیعری کوردی و ستەمی سیاسی!

سەدیق سەعید ڕواندزی بەدرێژایی مێژوو، کورد وەک نەتەوەیەک ھەمیشە لەپاڵ داگیرکاری سیاسی وجینۆسایدی نەتەوەیی، ڕووبەڕووی داگیرکاری فەرھەنگی و کلتووریش بۆتەوە. لەوسۆنگەیەشەوەھەمیشە دوژمنانی ئێمەھەوڵی لەنێوبردن، یاخود بێ بەھاکردن، یانیش توانەوەی فەرھەنگی کوردییان داوە لەبۆتەی فەرھەنگی ناسیۆنالیزمییانەی خۆیان. ناونانی کوردبەتورکە کێوییەکان، بەئاگرپەرست، ناساندن ونیشاندانی زمانی کوردی بەزمانی فارسی وعەرەبی، وێناکردنی شیعری کلاسیکی …

زیاتر بخوێنەوە

کتێبی ھەموو شەوێک وەرە بۆ لام

ڕانانی/ سەدیق سەعید ڕواندزی شیعری جیھانی بەبەراورد لەگەلڕ ژانرەکانی دیکەی ئەدەب وەک چیڕۆک وڕۆمان، کەمتروەرگێڕدراوەتە سەرزمانی کوردی. ڕەنگە ئەمە بەشێکی پەیوەست بێت بەوەی کەوەرگێڕانی شیعربەبەراورد لەگەڵ ژانرەکانی دیکە، کارێکی قوڕستر بێت. بەوپێیەی شیعر لەوێنەی ھونەری وڕیتم و شعریەت پێکھاتووە. جیاوازلەڕۆمان وچیڕۆک کە ڕەگەزی گێڕانەوە بینای سەرەکی دەقەکە پێکدەھێنن. بێگومان گێڕانەوەش …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق لە پەنای قایلبوونەوە

سەردار جاف لە تەک متبوونی ھەوری سپیدا، یا لە گەڵ سەمای نمەباران، بشێ بە ھاودەمی لەنجەی بەفر گەڵا ماچەکانت سپارد بێ ، وڕێنەکانم ساغکەوە ، با ئۆغری ئەملاولا نەبن و نەتارێن و کێواوکێو نەڕۆن، تا رووتبوونەوەم بە گەڵا سەوزەکانی لێوەتەڕەکانتەوە لە سەفەری یەکێکیاندا بێت، چما سبەی بە شەونمی شنەی روحت …

زیاتر بخوێنەوە

کتێبخانە

عەلی حەمەڕەشید کتێبخــانە شــــیرینە رازاوەیـــە و ڕەنگـــینە بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ بووە بە خـــۆشترین ماڵ شوێنێکە تــــەواو دڵگیر بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر وەکو پێشەنگە دیـــــارە پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە ھی چیرۆکی جــۆراوجــۆر ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر یان زانیاری ھەمـــەڕەنگ لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بۆیە ھـــەر کتێبخــــانە خۆشترین جێی ھەمـــووانە …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاستکردنەوەی مێژووێکی ناتەواو

سەرنجێک لەبارەی کتێبی ڕواندز مێژوو وبیرەوەری سەدیق سەعید ڕواندزی یەکێک لەوبوارەگرنگانەی پێویستی بەقوڵبوونەوە و وردەکاری و ساغکردنەوەھەیە، بواری مێژووە. نووسین و توێژینەوەلەبواری مێژوودا، ئەرک وبەرپرسیاریەتییەکی ئاکاری وکۆمەڵایەتی گەورەیە.

زیاتر بخوێنەوە