سەرەتا / ئەدەب (page 4)

ئەدەب

کورتە چیرۆک:وێنە سیحراویەکەی وەرداش

یاسین برایم : لە نێوەراستی بازاڕی شار،  ناونیشانەکەی بە ئاسانی دەدۆزریتەوە ، دوکانێکی درێژ ، پڕ لە کەل و پەلی کارەبایی .  لە کۆتایی دوکانەکەش،  کۆگایەکی بچووک و قەڵەباڵغ لە کارتۆن و کەل و پەلی یەدەگ ، ھەروەھا کۆمەڵێک کتێب و گۆڤار لە نێو کارتۆنەکان بەرچاودەکەون ، کە ھی کۆمەڵەی …

زیاتر بخوێنەوە

پیره‌کچێک به‌جلی سووره‌وه‌

له‌ئێواره‌یه‌کی سه‌رخۆشدا له‌گه‌ڵ سرته‌ی با له‌گه‌ڵ خلسیکان له‌سه‌ر تنۆکی ده‌ریا له‌دامێنی سێبه‌ری تۆوه‌ وه‌ک مێرووله‌یه‌ک به‌دوای که‌له‌به‌رێکدا ئه‌گه‌ڕام تا تۆ بدۆزمه‌وه‌ له‌بیابانێکی ته‌ڕدا به‌دوای به‌رداشێکی توڕه‌دائه‌گه‌ڕام ڕێگای تۆم بۆ بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌یانیه‌کی  بێبه‌ری له‌من و پڕ له‌تۆ له‌هه‌تاوی گۆزه‌داڕزداوه‌کان به‌دوای  شه‌ڕواڵیکی پیس و به‌دوای مایه‌یه‌کی خوێناوی و به‌دوای قردێله‌یه‌کی شکاو‌ …

زیاتر بخوێنەوە

دەسپێک لە چیڕۆکی (دوایین شەوی مینا)ی تێکۆشەر خالید_دا

سەدیق سەعید ڕواندزی بێگومان دەسپێک لە ھەموو دەقێکدا، یەکەم ئەڵقەی گرێدانی دەقە بە خوێنەر و یەکەم دەروازەی چوونە نێو دەقیشە لە دوای ناونیشان وەک ئاماژەیەکی گشتی دەق. زۆرجار سیحری گێڕانەوەی ڕووداوێک لە سەرەتاوە، ئەو ھەستە لای خوێنەر دروست دەکات کە بە دوای ڕووداوەکان دابچێت وکەمەندکێشی بکات.واتە لە سەرەتای دەقەوە، ھەرتەنھا …

زیاتر بخوێنەوە

کورتەنامەی شیعریی..بەشی یانزەهەم

ئەتۆ.. بازنەی خۆشەویستیی منی کۆتاییەکەت.. سەرەتایە. *** بڕوام نەدەکرد خۆرئاوابون هێندە جوان بێ تا لەنێوان گەردنی دوو گەنجدا دیم، لە ساتی ماچی ناودەما. *** ئەگەر تەنها یەک کەس حەز بە بیستنی ترپەی دڵم بکا حەز دەکەم تۆبی و بەس. *** لەو ساتەدا كە دوو ئاشق خوا حافیزی لەیەك دەكەن دڵم …

زیاتر بخوێنەوە

دوو هۆنراوە بۆ منداڵان

خاوێنم عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی ھەتا خــــاوێن بم کردوومـە بـــە خوو وەکـــــو پێویستی ڕۆژانــــــە زوو زوو بــــۆ ڕاگــــرتنی پاکیی جەستەی خۆم دێم دەستەکــانم بـە سـابون دەشۆم ….. سابون عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی من سابونم کەف دەکــــەم….بـــــۆپاکیی ھەوڵدەدەم چڵک و میکــرۆب و پیسی….ڕادەکــەن کـــە منیان دی لەگەڵ ئاو دا دوو ھــاوڕێین….بەیەکەوە بەکـــــار دێین …

زیاتر بخوێنەوە

سەیری کچانی نیشتمان کە

دڵی ڕۆژهەڵات چاوێ لەو کچانەی نیشتمان کە چۆن دەچنەوە ناو خۆیان چۆن دەچنەوە ناو بە کاڵابوون سەیرکە سەیر چۆن قاقایەکی درۆزنانە دەمانخاتەوە ناو ڕابردوو ڕابردووم لە تۆدا سڕیبوویەوە تۆ هاتی جوانیت نەخشاند ئێستاش دڵشکاوترینی ناو داهاتووم سبەینێم لە پێکەنینێک دەچێ و خەیاڵم دەبا وێنەکان شتێکن و هەمووکات پڕن لە درۆیەکی …

زیاتر بخوێنەوە

وانەی ھونەر

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی کە مامۆستای ھونەر دێ ئـای چەنــد دڵمان خـۆش دەبێ بە پێنووسی ڕەنگاو ڕەنگ دەکێشین وێنەی قەشەنگ کام شت لامان زۆر جوانە یاخود جێی سەرنج دانە وێنەکەی دروست دەکەین نیشان مامۆستای دەدەین چون سەیری کرد ھەر کاتێ تێبینیمــان دەداتــــێ تا بۆ وانەی داھاتوو سوود بەخش بێ بۆ ھەموو …

زیاتر بخوێنەوە

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ ڕۆمانی خورمای سەر پەنجەکان

سەدیق سەعید ڕواندزی کۆمەڵناس وزانای ناوداری عێڕاقی(عەلی وەردی) لە کتێبی وانەکانی ژیانمدا، کە بیرەوەرییەکانی خۆیەتی و تیایدا باسی کۆمەلگەی عێڕاقی لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەکات، ھەروەھا لە گەلێک لە کتێبەکانی دیکەشی، باسی کەسییەتی تاکی عێراقی دەکات و ڕەھەندە کۆمەڵایەتییەکانی دەردەخات. بە بڕوای ئەو کۆمەڵناسە، تاکی عێڕاقی تاکێکی دووفاقییە ولە زۆربەی …

زیاتر بخوێنەوە

چەوسانەوەی زەکیە لە ژێر سایەی (زۆَڵبوون، شێتبوون، مێبوون)

لە ڕۆمانی (لە بەرزایی شوراکانەوە) یاسین برایم بۆ چوونە نێو باسەکە، ھەر لەخودی ناونیشانەکە، ژمارەیەک لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی دەوێت ئەگەر لە دیدی کۆمەڵناسی و دەرووناسی سەیر بکەین. چەندین تیۆری جیاواز دێنە بەردەمان، قسەکردن لە ھەر لایەنێک، پرسیار و وڵامی جیاواز دەستمان دەکەوێت. بۆیە ئەم چەمکانە لە چەند پەیڤێکی کورت ئاماژەی …

زیاتر بخوێنەوە

بڕوا بەخۆبوون

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی حەزم دەکرد باخچەی گەڕەک خۆشترین جێی ئەو نــاوە بێ پڕ چیمەنی ســەوز و جوان و بە دار و گـــوڵ ڕازاوە   بێ بۆ یاریی و حـەوانەوەمــان گشت کـات دەرگەی کراوە بێ … یەکەم ھەنگاو دەستم پێکرد بەرنامە بوو بۆ ئەو کــــارە وتم تەنیا ئاســـــان نییە زۆر پێویستیم بە …

زیاتر بخوێنەوە

لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

داکشانی شیعریی لای کەژاڵ ئەحمەد سەدیق سەعید ڕواندزی ئەزموونی شیعریی،ئەزموونێکە لە گۆڕاندایە. کاتێ شاعیرێکیش ھیچی نوێی پێ نامێنێ بۆ وتن، یاخود ئەزموونە شیعرییەکەی لە جێی خۆی وەستا، ئەوا جاری مەرگی خۆی دەدات. خولانەوە لە بازنەی شیعرو زمانێکی دیاریکراودا، ناتوانێت گوتارێکی دیکەی شیعری جیاواز بێنێتە ئاراوە. یەکێک لەو ڕەگەزە شیعرییانەی وایکرد …

زیاتر بخوێنەوە

ەنامەی شیعریی

ڕستیدەهەم دووری، نابێتە مایەی دابڕان وەلێ بێدەنگی .. با. *** رەشەبا زیندووە ئەی ئەوە نییە لورەی دێت. دەریا زیندووە گوێ بۆ شەپۆلەی رادێرە منیش زیندوم گوێ لە ناڵەی دڵم بگرە *** دڵمواڕێناوەبەبینینیتۆ، زیكر بكا و حاڵي لێبێ .. كە،تۆنەبینم، زیكری چی و حاڵی چی؟! *** ترپەی دڵی من و تەپڵی …

زیاتر بخوێنەوە

خەونێکی تری باران

نوسینی:عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی . (باران) ڕۆژانە جانتا قورسە کەی دەکردە شانی و بە دڵخۆشییەوە دەچوو بۆ قوتابخانە،ھەرچەندە قوتابخانەکەشی لە ماڵەوەیانەوە نزیک بوو، بەڵام قورسی جانتاکەی زۆر ماندووی دەکرد و ئازاری پشتی دەدا.شەوێک لە ماڵەوە هەموو پەرتوکەکانی دەرهێنا.و لەگەڵ خۆیدا کەوتە وتووێژ.(باشە من ڕۆژانە ئەم ھەموو پەرتوکە دەبەم ،کەچی ھەریەکەیان یەک …

زیاتر بخوێنەوە

لە ژووانەوە بۆ دابڕان لە شیعری بەیەکگەیشتنێکی دڵزار_دا

سەدیق سەعید ڕواندزی زمان، یەکێکە لە ڕەگەزە سەرکییەکانی شیعر. ھەروەک مالارمێی شاعیری جیھانیش دەڵێت:(شیعر تەنھا زمانە). بێگومان زمان لێرەدا ڕەھەندێکی دیکەی ھەیە. چونکە ئەگەر زمانی شیعری ھەمان زمانی ئاسایی دەربڕین بوو، ئەوا جیاوازییەک نامێنێتەوە لە ڕووی فۆڕمی زمانەوە. زمان لە شیعردا،وێنەی ھونەری، واتا،شیعرییەت و چێژو ئستاتیکایە. ئەوە گرنگ نییە زمانی …

زیاتر بخوێنەوە

کە ڕۆماننووس بێ ئاگا دەبێت لە مێژوو!

کە ڕۆماننووس بێ ئاگا دەبێت لە مێژوو! ڕۆمانی(من تامەزرۆی خۆشەویستیم بە نموونە) سەدیق سەعید ڕواندزی لە دوای ڕاپەڕینەوە بەگشتی و لەم ساڵانەی دواییش بە تایبەتی، ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆمان کەوتوونەتە بەر دیدەی خوێنەران. بەشێکی یەکجارکەمیان لێ دەرچێت، دەنا زۆربەی ئەو ڕۆمانانە نەخوێنراونەتەوە و پشت گوێ خراون. ئەم پشتگوێ خستنە، پەیوەندی …

زیاتر بخوێنەوە