سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی منداڵان

ئەدەبی منداڵان

خۆشترین خەون

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی دوای یـاریکــردن ھیلاک و مــاندوو خــەونێکـم بینی خۆشترین خەو بـوو … لەســەر جۆلانەی حەوشـەی ماڵـەوە خـــۆمــم دەبینی بە دوو بـــاڵەوە … دەمویست لەو جێیە دەربـــاز بم بڕۆم تا گەشــتێک بکەم بە ئــارەزووی خۆم … دام لە شـەقەی باڵ ھــەر کـەوتمە رآ لەگــــەڵ کۆتردا خۆم کـرد بە ھاوڕآ …

زیاتر بخوێنەوە

ژووری وێنە کێشان

عەلی حەمەڕەشید ئەمڕۆ ژووری وێنەکێشــان پڕ بوو بوو لە منداڵی جوان زۆر دڵخۆش و شادومان بوون خــەریکی وێنەکێشان بوون بەخــولیاوە،زۆر باش و ورد ڕەنگەکانیان تێکەڵ دەکرد تا ڕەنگی تر دروسـت بکەن وریایی خـــۆیان دەربخەن گیانی یارمەتی و ھاوکاری ژوورەکەی کرد بەجێی یاری ھێندەیان وێنە کێشــا بوو ژوور وەکو پێشەنگە وابوو …

زیاتر بخوێنەوە

جوانترین ماڵ

فەرهاد ئەحمەدبەرزنجی باش لەبیرم دێ جاران لەماڵێکی سادەوجوان ئاسودەوکامەران بوین لەگەڵ یەک میهرەبان بوین۰ ئەوێ جوانترین ماڵبوو باخی سەوزو بۆنداربوو لەوێدا لەدایکبووین ئێستاکە واگەورەبووین۰ ماڵمان هێلانەی سۆزی دایکوباوکی شیرین بوون ڕێزی نێوان خوشک و برا پڕلەخەندەو ئەوین بوون۰ بە خەیاڵ ڕۆژەکانم دێنەوە بەرچاوانم چیرۆکی مناڵیمان بۆتە یادەوەریمان۰ چەند ئاوەدان بووماڵمان؟! …

زیاتر بخوێنەوە

دارتـوو

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی مــــنم نـــاوم دار تــــــــووە ســـەیری چـــەند(توو)م گــرتووە بــــۆ ئێوە منــــــــــــداڵینە خــــواردنم زۆر شـــــــیرینە کــــــاتێ بەردم تێ ئەگــرن ئــــــازارم پێ ئەگـــــــا من بــەڵام خـــــۆ لە تاو ئازار تــووی زۆر ھەڵئەدەمە خوار ھەتا ئێوە لێی بخــــــــۆن دەورم چۆڵ بکـــــــەن بڕۆن لەگەڵ توو ئامــــــۆژگاری پێشکەش دەکــەم بە دیاری چونکە گفتوگۆی …

زیاتر بخوێنەوە

ھیوا

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی ھیواکانم گەش و دیـارن وەکو خـۆری پرشنگدارن بەھەوڵی بەردەوامی خۆم بەرەو لوتکەی ھیوا دەڕۆم بۆیــــــە دەبێ دڵنیابم لەو ڕێگەیە مـاندوو نابم بەبـــڕوای پتەو و بەتین بۆ سەرکەوتن لەباخی ژین ھەر ھەنگاوی گورج دەنێم بـۆ ھیواشم ســرود دەڵێم خۆزگە ئێوەش وەک من وابن دڵ پڕ لـە خۆزگە و …

زیاتر بخوێنەوە

ماسی

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی دوێنێ لەماڵی پورم لەگەڵ بانو شادویاد کاتی خۆشمان بەسەربرد بەئێکس بۆکس و ئایپاد   ئینجا(بانو)بردینی بۆلای حەوزی ماسییەکان زانیاری زۆری پێداین لەسەر ژیان و جۆریان   ڕەنگیان پرتەقاڵی و سور زۆردڵگیربوو دیمەنیان دیاربوو یارییان دەکرد بەکلک و باڵ و سەریان   لەدڵی خۆمدا دەمووت خۆزگە منیش هەمبوایە …

زیاتر بخوێنەوە

کتێبخانە

عەلی حەمەڕەشید کتێبخــانە شــــیرینە رازاوەیـــە و ڕەنگـــینە بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ بووە بە خـــۆشترین ماڵ شوێنێکە تــــەواو دڵگیر بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر وەکو پێشەنگە دیـــــارە پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە ھی چیرۆکی جــۆراوجــۆر ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر یان زانیاری ھەمـــەڕەنگ لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بۆیە ھـــەر کتێبخــــانە خۆشترین جێی ھەمـــووانە …

زیاتر بخوێنەوە

یەکەم بووم 

ســــڵاو ئــازيــزانــی مـــاڵ دايــەو بـابـەی لـە خـەيــاڵ ئێوەن خـۆشـەويستی مــن لــە نێو  بيرو هـەستی مــن ئێـوە بــــۆ مـن  ئــاوێـنــەن لـــە چـــاكيـدا بــێ وێـنــەن پـێـتـان  گـوتـــم بـخــوێـنـە زانـيــاری  بـەدەســت  بێنـە منـيش خـوێـنـدم  بـە وردی تـــا ئـــاواتــــــم  بــێــتــەدی ئـــامــۆژگـــاری  ئێـوە بـــوو كــەوا  مـنـی  پـێ دەرچــوو ئەوەش كـارتی  دەرچوونــم كـۆشش و  ماندوو  بـوونــم يەكەم بــووم  …

زیاتر بخوێنەوە

بــه‌فـر ….

فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی بـه‌فر شاری سـپی كرد دڵـی مـنـداڵی خـۆشـكرد به‌تاك تاك و به‌كۆمـه‌ڵ ده‌یكه‌ین به‌شه‌ڕه‌ تۆپه‌ڵ وابـۆئـه‌م بـه‌فـره‌ جـوانه‌ خـه‌نـده‌لـه‌سـه‌رلـێومانه‌ بـه‌پـاڵـتـۆ وجـلی گـه‌رم له‌گه‌ڵ ده‌ستكێشی چه‌رم مــلـپـێـچ و پــووزه‌وانـه‌ كـه‌هـێـمـای كـوردیمانه‌ زۆرجوان خۆمان پـۆشیوه‌ له‌شمان سه‌رمای نه‌دیوه‌ چـه‌نـدڕۆژێـكـی شـیرینه‌!! ده‌یكه‌ین شێره‌به‌فـرینه‌ لـه‌بـه‌فرپه‌یكه‌رده‌كه‌ین ده‌ست وقاچی بۆده‌كه‌ین ده‌م ودووچاوله‌گه‌ڵ لووت ده‌یكه‌ینه‌پێی …

زیاتر بخوێنەوە

بەفر و یاری

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی پڕوشــەی بەفـــر سپی وەک شـەکــر شــــاری داپـۆشی بوو بە ھـۆی خۆشی منیش دەسـتــوبرد خۆم ئامـادە کـــرد بینیم مــــنداڵان ھـاتوون بۆ کـۆڵان ئـەوانیش وەک مـن شــــاد و دڵخـۆشن ھاتوون بەشـدار بن لەیاریکـــــــردن @@@ ھـەتا توانیمـان تێر یاریمـان کرد لەوێ خۆشـــترین کاتمان بەسەر برد 20/12/2016

زیاتر بخوێنەوە

ئۆپەرێتی: چنار و ھێمن

ئه و دوو منداله ي كه له زستاني سالي 1992 دا و له رؤزي 7/1 دا كيانيان بةخشي و بوون به سونبولي به روه رده و زانست لة شارؤجكه ي سيد صادق نوسینی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی منداڵان پێکەوە خەریکی یاریی کردنن لەسەر شانۆکە. دارا:ھاوڕێیان دەزانن خوێندن چرای ژیانە و ڕێگەی …

زیاتر بخوێنەوە

تاقیکردنەوە

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی ئەوا   تاقیـــــکردنەوە بۆمان ھـــاتە پێشــەوە پێویستە ھـــەوڵ بدەین خۆمان زۆر ماندوو بکەین ھەتا تاجی ســـەرکەوتن بە ھەوڵ و کــۆشش کردن لە مامۆستا وەربگــــرین پێی شاد و دڵخۆش ببین قوتابی ئازا و وشـــیار ھەوڵی خۆی خستۆتە کار خۆی ئامادە کـــــــردووە ئەم ماوەیە مــــــاندووە زۆر حەز دەکات کە دەرچێت …

زیاتر بخوێنەوە

بەخشین

نوسینی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی سەر شانۆ دیکۆری چەند ماڵێکە و باخچەیەکی لەلاوەیە،کۆمەڵێک منداڵ یاری دەکەن ..دوور دەکەونەوە..منداڵێک دەردەکەوێت کە پەڕتوکێکی منداڵانی بە دەستەوەیە.وردە وردە دەڕوات و تەماشای دەکات. ئارۆ:بەڕاستی چیرۆکەکانی ناوئەم پەڕتوکە زۆر خۆش بوون و سودی باشم لێوەرگرتن..پێویستە ھاوڕێکانیشم ھەر وەکو من سودی لێوەربگرن..دەیاندەمێ َ و زیاتر خۆشەویست دەبم …

زیاتر بخوێنەوە

خۆزگەی مناڵان

 فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی منداڵی کوردستانین دۆستی ئاشتی و ژیانین بادووربین لەناخۆشی هەتا بژین بە خۆشی   جیهانی ئێمە وایە! پڕلەخۆزگەو هیوایە ئامانجمان گەش و روونە ژینی بەرەو پێشچوونە   بەپرسیارو تێڕوانین تێدەگەین ودەزانین ئەو گەلە پێشکەوتووە کەڕۆڵەیی تێگەیشتووە   دنیامان مەشێوێنن لەژین مەمانڕەنجێنن دەمانەوێت دواڕۆژمان گەشبێ وەک ناخی خۆمان۰

زیاتر بخوێنەوە