سەرەتا / ئەدەبی (صفحه 4)

ئەدەبی

نامەکانی ئیشق..ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٥١ – ئەم بەیانیە جوانیەکەت لە ڕەنگی یاقوتەکانی دەریا دەچێ، زەنگیانەت لە گەوھەری ماسی بۆ دەچنم، بە شەپۆلی دەریاوە گوژم دەخۆم و دەخزێمە گڵێنەی چاو و سۆما و لە گەڵ بریسکانەوەی زەنگیانە روحێکی ئاوی پاکتر لە دەریا دەدەینە ڕۆژگارە لێڵەکانی نھا، نیگاکانم سەما لە سەر تاڵ تاڵی بسکت …

زیاتر بخوێنەوە

ماسی

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی دوێنێ لەماڵی پورم لەگەڵ بانو شادویاد کاتی خۆشمان بەسەربرد بەئێکس بۆکس و ئایپاد   ئینجا(بانو)بردینی بۆلای حەوزی ماسییەکان زانیاری زۆری پێداین لەسەر ژیان و جۆریان   ڕەنگیان پرتەقاڵی و سور زۆردڵگیربوو دیمەنیان دیاربوو یارییان دەکرد بەکلک و باڵ و سەریان   لەدڵی خۆمدا دەمووت خۆزگە منیش هەمبوایە …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٤١ – گزنگی بەیانیت ڕۆشن و بە تریفە، ئەم بەیانییە ئاوازێکت بۆ دەچڕم ھێشتان ڕیتم و ژێیەکانی ھیچ ئامێرێ نەیژەنیوە، گۆرانیەکت بۆ یەژم نۆتەکانی لە خەڵوەتی کارێزچۆڕەوە سەرچاوەی گرتبێ، تێکستەکەی لە میحراب و کڕنوشی ئەوینەوە ھەڵقوڵا بێ. بشێ پرسیارگەلێ ھزرتان ماندوو و خامۆش و مت و دەستەمۆ بکا، …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف : ٣٣ – بەیانیت بە تریفەی ھەستەکانم جوان ، بەیانیەک خەمڕەوێنی دڵتەنگیت بێ، بەیانیەک ئیدی ئەم ژنکوشتنەی نیشتیمانی خۆمان نەبینین، ئیدی ئەوە باھۆزە و گێژەڵوکەی خەرەندی کەڵچەری من و تۆیە، نازدارەکەم دەزانم چەند خەم لە خۆ کوشتنی ژن یا لە ژنکوشتن دەخۆی ، باڵات بە بارتەقای ئەو لە …

زیاتر بخوێنەوە

لاندای شیعرو ژیانی ژنانی پەشتون

ڕانانی/ سەدیق سەعید ڕواندزی بەشێکی زۆر لە خوێنەرانی کورد، ئاشنایەتییەکی باشیان لەبارەی ئەدەبی نەتەوەی ئەفعان ھەیە،بە تایبەتیش لە ڕێگەی خوێنەوەی ڕۆمانەکانی خالید حوسێنی وڕۆماننووسەکانی تر. کە ھەمیشە لە ڕۆمانەکانیاندا، ئازارو مەینەتی ئەو گەلە و ئەونیشتمانە دەخەنە ڕوو، کە شەڕو ئاشووب و خوێن، بەشێکن لە مێژووەکەی.وەلێ ئەمجارەیان لە ڕێگەی شیعرەوە ئازاری …

زیاتر بخوێنەوە

کروزانەوەو نوزانەوە لە شیعری کوردیدا..کۆمەڵە شیعری چۆڕاوی تریفە بەنموونە

سەدیق سەعید ڕواندزی بە شێوەیەکی گشتی لە ئێستادا،دابڕانێکی گەورە لە نێوان شیعرو خوێنەری شیعردا ھەیە. بەشێکی گەورە و سەرەکی ئەم دابڕان و تۆرانە لەشیعر، پەیوەندی بەوەوە ھەیە کە ڕووبەرێکی گەورە لە ئەزموونی ئێستای شیعری کوردیدا، خاڵییە لە چێژی شیعری و مانای شیعری. لەئەدەبی کوردیدا، لەقۆناغی کلاسیکەوە بۆ ڕیالیزم و بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

دارستانی من

ئەگەر سەدان نەهەنگت هەبێ هەرچەند دەریـــاش لە ووڵات نەبێ سەرت نەسوڕمێ،ڕاستیـــە زەمەن پەرجووی تێدەکەوێ   شێرمان هەیە ،بەردەستی ڕێوی گورگ،تیمساح،کەمتیاری کەوی هەمانە کۆتری براکوژی، لەسەر خوێنی خەڵک دەژی.   ئەسپە و لە پێ کەوتووە شەمشەمەکوێرەیە و خەوتووە حوشترە و پشتی ڕاستــــە مەیمون شاجوانە،بە واستە   هەڵۆیە کوێرایی داهاتوە کێویە و …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق..ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٢٧ – بەیانیەک بە جوڵەی شنە تەنگبوونی دڵم ھەڵوەرێنە، خەندە و بزەیەک بە دیاری ڕەاون بکە با کەنەفتی دوو ڕۆژی بووریم لە ھەگبەی سەفەری بێ گەڕانەوە بنێم ، جارێکی دی ئەو مۆتەکە سپڵە و وەیشوومە نەک دەرگای ناخمان گوزەری ھاموشۆی ئەوینداریشمان پەی پێ نەبا، ئەمڕۆ بە باوەشێک بۆخچەی …

زیاتر بخوێنەوە

تارمایی دیکتاتۆر لەچیڕۆکی پەیکەرەکانی سەلاح زەنگەنەدا

سەدیق سەعید ڕواندزی یەکێک لەو سیما سیاسییانەی لە سەردەمی دیکتاتۆردا لە عێراقدا بوونی ھەبوو، ئەو پەیکەرانەی خودی سەدام بوون کە ھەموو شارو لە شارەکانیشدا، زۆربەی شەقامەکانی تەنیبوو. بە ڕادەیەک مرۆڤ بۆھەر لایەک ڕووانیبای ئەوا پەیکەرێکی دیکتاتۆری دەکەوتە بەرچاو.بوونی ئەو ژمارە زۆرانە لەپەیکەرەکان، گەرچی بەقەبارەو شێوە و شوێنی نماییشکردنیان جیاوازبوون لە …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٢٥ – لە دەفتەری ئەم سپێدە سپییەی ئەندێشەمەوە لە دەوری باڵات دەگەڕێم، ھەڵسە بەدەم ئەو تاڤگەی خەیاڵەوە پیاسەیەکی نەورۆزانە بکەین، لە مەلا ئۆمەرەوە پێکەوە چاو دەبڕینە تونێلە داخراوەکەی پیرمام و بە نیگایەکیش لە نەینۆکەکەوە دەڕوانمە ئەو ئاپۆڕا و حەشاماتەی لە پیرە ھەولێرەوە ھەڵساوە و بۆ توانەوەی بەستەڵەکی زمستانەی …

زیاتر بخوێنەوە

کۆڵنج

#کوڵەنج کۆڵنج بیانوویە گوڵم ئازای لەشم هاتوونە تکا .پەنجەکانتم لێ مەسێنەوە *** #دونیا_بێت و مانگەشەو قۆمێ شێعر من بم و دڵێكی سەر شێت و مردن بمرێ و  نەبێت و نەبێت و نەبێت ئەگەر تۆ نەبی قیاااااامەتە قیامەت #شیوا_میرەكی – #شاری_قوروە

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق..ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٨ – کازیوەیەک بێ بیرکردنەوەی ژوانی نوسین مانا و چەمکەکانی خۆی دەسوتێنێ، گزنگێ بە بێ ئەندێشەکردنی ڕۆژانی ڕابردوو….. تەمەن ڕووە و کزبوونەوە دەبا، بەیانیانێ بێ تێفکرینە ھەستە جوانەکانت مۆتەکەیەک بینەقاقای ھەناسەم دەتەنێ، چۆن ساتەکانم بە ئازاری دووری تۆوە دەبەمە سەر ھەر ئاوایش مەحاڵە و ناکرێ پەنجەکانم یادەکانی پێکەوەییمان …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار ڕەزا جاف ٤- بەیانییە و لە ژوورێکی سیغناخی نامۆیی نوێدا ژێی میلۆدی نیشتیمانم زەنگی بیرکردنەوەی ساتە شیرینەکانی تۆم بۆ لێ دەدا، ئەو ساتەی ھەنگوینی وەلا دەنا و بۆ خۆی شیرینترین شێوە دەردەکەوتن، خۆر لەم وڵاتە یەخسیری تاریکە سەڵایە ھەنگوین ساتیمان رۆمانسی تر دەنوێنێ، تۆ خۆر و ڕۆشناییە ھەمیشە بە …

زیاتر بخوێنەوە

کیژی نەورۆز

هۆمەر نۆریاویی بە بەرزیی “شاهۆ”بەفر باریوە هەورامان بەرگی بووکی پۆشیوە بڕوانە “تەتە”، “داڵانی”،”ڕشکاو” ئەگێڕن بەزمی شایی تا “ئێڵاو” هەموو پێکەوە هەڵپەڕکێیانە ئەبەخشن مژدە بەم کوردستانە ئەڵێن: دە ڕابن ،خەڵکە بەهارە شایی مەزنتر، چاو ئینتیزارە ئەمساڵ بەهارمان سەدڕەنگ ئەنوێنێ کیژی نەورۆزیش خۆی ئەخەمڵێنێ ئەڵێ: خەم لاچۆ،بەسیەتی ئازار ئەمڕۆ نا ،سبەی،هەر دەبین …

زیاتر بخوێنەوە

نامەکانی ئیشق، ھەموو بەیانییەک

سەردار جاف ٢ – ھەموو بەیانییەک ئینجانەیەک خەونی پەمەیی بە دیاری لە گەڵ دەستی خۆما دێنم، شەن و کەوی خەونم بە، چەپک چەپک ھیواکانمان باڵا پێ بکە، بەری ڕەنج و ماندوێتی ئیشق بدوورینەوە، ھەموو بەیانییەک دەبمە شوانێکی بێ دەرەتانی گوندێکی نیشتیمان تا پەنجەکانی شەنگەبێریم بۆ مەڕ دۆشینێ سەرە ڕێی نیوەڕوانی …

زیاتر بخوێنەوە