سانا حه‌یده‌ر – هه‌ولێر له په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت به (ئاسۆ)، مه‌له‌ك ڕۆژهات وتی: "ئێستا كه به جاری سێیه‌م له باشووری كوردستان‌م بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی تازه كه به ناوی (بوكا چیا)یه له په‌یڤ و ئاوازی (میر بۆتان)ه. ناوه‌رۆكی ئه‌م گۆرانییه باس له كچێكی شه‌هید ده‌كات كه به ستایلێكی پرۆفیشناڵ له یه‌كێك له ستۆدیۆكانی باكووری كوردستان كاره‌كانی ده‌نگی ئه‌نجامدراوه و له ده‌ره‌وه‌ی شاری وان له باكووری كوردستان وێنه‌ی گیراوه. گۆرانییه‌كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری تورك (فه‌رید ئوگون)ه". هه‌روه‌ها ڕۆژهات وتی: "پێش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی ترم به ناوی (ژانا ئه‌ڤینێ) تۆماركرد كه كلیپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆڕه‌ك میوزیك ئه‌نجامدرا و له‌لایه‌ن سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر "شیرین جیهانی" ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدرا و له تێكست و ئاوازی خۆمه و به‌م نزیكانه هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كه‌مه‌وه
 |
|