سەرەتا / ئەدەبی / دارستانی من

دارستانی من

ئەگەر سەدان نەهەنگت هەبێ

هەرچەند دەریـــاش لە ووڵات نەبێ

سەرت نەسوڕمێ،ڕاستیـــە

زەمەن پەرجووی تێدەکەوێ

 

شێرمان هەیە ،بەردەستی ڕێوی

گورگ،تیمساح،کەمتیاری کەوی

هەمانە کۆتری براکوژی،

لەسەر خوێنی خەڵک دەژی.

 

ئەسپە و لە پێ کەوتووە

شەمشەمەکوێرەیە و خەوتووە

حوشترە و پشتی ڕاستــــە

مەیمون شاجوانە،بە واستە

 

هەڵۆیە کوێرایی داهاتوە

کێویە و لەشار ڕاهاتوە

مشکە و پشیلە ئەگرێ

فیلــە و لەسوکیـــان دەفڕێ

 

بزنە سومبولی ئاوەدانی

ئەگەر تائێستا نایزانی

کوێخای دارستان،کەرە

هەرچی ڕووبدا،خەتای مەڕە

دەربارەی Didar Nanekeli

هەروەها ببینە

زەنگیانەی ئاویییڕستی یانزەهەم

( خەون ) مرۆڤی تەنیا کەمتر خەون دەبینێ خەونەکانیشیزیاترزیندەخەون هەرکات سەرەتای خەوبینیم، لەبیرما دڵنیابە، ئەوسا …