سەرەتا / ئەدەبی / داکوەستا.. 

داکوەستا.. 

ئەی داکوەستای ژیان و یەکەم وشەی زمانم
فێرت کردم چۆن دەبێ خۆشمبوێ نیشتمانم
بەدادە دادە و بابە هەردەم قسەت پێکردووم
فێری ئاکاری چاکەو بەرەو مەزناتیت بردووم

بەتامی شیری مەمەت تاتی چوونە سەرپێیان
بوومە مرۆڤی بەخشندە خاوەنی پێگە و جێیان
تۆ شانازی و نیشانەیت لەسەر سینە و دڵمدا
هەرچی لەتوانات دابوو بەخشیووتە بەمنتدا
بۆیە لە ئاستی وەفات سەرمت بۆ دادەنوێنم
بەهیوای بەخشینی تۆم پەیامت بەجێ دێنم
دڵشاد تاقانە

دەربارەی Dilshad Taqana

نوسەر و پێشمەرگەی دێرین، وێژە و هونەر کۆڵەگەی نوسینەکانیانە. نوسەر لە سایتی چراتیڤی ساڵانێکە لەبوارە هونەری و ئەدەبیەکان چاڵاکە.

هەروەها ببینە

وانەی چۆلەکەکان

عەلی حەمەڕەشید ھەر کە چۆلەکەکانی دەبینی ڕۆژانە پوش دەھێنن و بێ ماندوبوون ھەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی …