سەرەتا / ئەدەبی / نامەکانی ئیشق …

نامەکانی ئیشق …

سەردار جاف
بۆ … رۆزەی من
عەرشی خاوەن باغی خانەدان دەریای جوان و پاک و بیگەرد
بازەڵەی ئەوینم بە سەر شاباڵی بیبیلکەدا لە سۆراغی خرمژنی تۆدا بە ھەڵەت و کووڕەنی زەنوێرستانی غەریبیما ھەڵوەدایە و بێتورە لە نێو ھەناوی ئیشقما نغرۆی ئافاتێ بووە چەشنی بێ تەرش لە کانگای ژینا ھەڵتوورتاوم ، نامزەدەی ئاکارم پێوە دەلکێ.
بەرەو ھەوارێ لە ئۆغرام پەترووبرینی ئەو ژوانە دەکولێتەوە و بۆ خۆی دەبێتە ھەتوان و ھەر بۆ خۆیشی جێ ھەوارم تەدارەکڕێژ دەکا، پەتپەتێنی دڵم لە قایەغێکی بچووکا بە ناو پانتایی و بەرینی دەریا ، ھێدی ھێدی پەچنینم پەرش و بڵاودەکاتەوە ، گۆبەندم بە سەر تاڵ تاڵی مژۆڵتا بۆ دەسازێنێ ، ئیدی لە چۆڵەوانییەکی ئاوییدا بە تەنھا و تەنھا خو دەجووم و خو دەخۆم و بۆم نایەتەوە.
سەیوانێ بە سەر لاشەی ساردەوە بووی بێ تۆییما ھەڵبدە، تا کەساس و داماو و مەلوول لە بن گەڵا شیوەنا چەپک چەپک ئەشکم بۆ بھوننەوە، ئەرخەوانێک یاساوڵی گەڵاڕێزانی دڵبەندیم بێ ، ھاموشۆیانی یارانی دەم سپێدە باوەشێنی قسەلۆکەی دەستە خوشکی نامرادی بە گوێما بەن، تا ئەو ساتەی ھەسارەی رۆزە لە ئامبازی ئامێزا ئازاد و بێ ئازار بێ .
بە سەر قەدی چناریما بچەمێوە ھێشتان لە بەرایی فەریکەیی ئەوینام نا حاڵی و بێ ئاگای دونیای دڵی سەوداییتم، ھێندە وەئاگام چەلکینن بە رووحی تولە ڕێی دەرگائاوەڵای دوێنێی کڵۆمدراوم ، نھا بە بەر سێبەری وێنەتا زولف و رووخسار ماجەرای جاڕدانی بەیانم بدا، پۆپەشمینە ئاوییەکەت لە سەر پرچت وەلادە، با کوتری قورمی ئاسا بالە شینەکان لە ھەناوی چاوا بخزێن بۆ ئەوەی بە سەر شەربەتی رەِشیما ببارێنی، جوانی سیمات ئەی دولبەرە دڵبەرەکەم …………..

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

دەچینەوە  بۆ  خوێندن

عەلی حەمەڕەشید ئێمەی  منداڵ  ھەر ھەموو دوای  تەواو  بوونی  پشوو دڵ پڕ  لە  ھیوای  مەزن …