سەرەتا / ئەدەبی / وێنه‌

وێنه‌

ستار ئه‌حمه‌د

كاتێك كه‌ شیعرێك ده‌نووسم
تۆ ده‌بیته‌ یه‌كه‌م وشه‌
هه‌ر وه‌كوو هه‌نگ
یه‌كسه‌ر به‌رۆحمه‌وه‌ ده‌ده‌ی
پیته‌كانم ده‌بنه‌ شه‌وباو
ته‌رمه‌كه‌ت بۆ خوێنم دێنن

ئیستا ناخم بووه‌ته‌ كووره‌و
گه‌رای عه‌شقی لێده‌بارێ‌
جه‌سته‌ی تۆش وردو خاش بووه‌
ته‌نها ئه‌دگارێ‌ بۆم مابێ‌
وێنه‌كه‌ته‌
له‌رۆحما هه‌ڵمگرتووه‌

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

داربه‌ڕوو

هۆمەر نۆریاویی ڕۆژێک ته‌نیا ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم، مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندیی ده‌واری گریان …