ژن

سەردار جاف
لەو دیو وەرزی زستانەوە
باڵا ڕنووی بەفر پۆشە
ھەناسەیەک چرپەی گەرم
بە گوڵزاری ئەرخەوانیم
کە دەسپێرێ
دەبێتە قردێلەی لۆکە
لەو دیوی کلوە بەفرەوە
پەنجە ڕچیوەکانی شەڕە تۆپەڵی
بە نێو لەپم
ڕادەبوورێ
لەو دیو کزە بای تەزیوا
ڕچەشکێنێکی کۆنە و شڵەقیوە
شلەژان سەراپا جەستەی
وا پۆشیوە و روحی منی لێ تەنیوە
ئا ئەوەیە
شمشاڵ مەمەری نێو پەنجەم
ناسکێ پڕ لە ئەوین و
ھێشتا ژنە
خۆی بۆ ئەوین
نەگۆڕیوە

ئەڵمانیا
٧ / ١٠ / ٢٠١٨

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

وانەی چۆلەکەکان

عەلی حەمەڕەشید ھەر کە چۆلەکەکانی دەبینی ڕۆژانە پوش دەھێنن و بێ ماندوبوون ھەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی …