سەرەتا / ئەدەبی / ھەروا بوە و ھەرواش دەبێ

ھەروا بوە و ھەرواش دەبێ

-١-
جێنزرگەی کەسانێکە
ھەردەم
بێ کێشە و خەفەتن
گڵکۆ.
-٢-
ھەرچەندە سیسبێ
یا بژاکێ
ھەربۆنی دەبێ
گوڵەباخ.
-٣-
زۆر وەستان بەرامبەری
حەقیقەتی خۆت نیشان دەدا
یا دەتبا بەرەو شێتبوون
ئاوێنە.
-٤-
کە منداڵێک
چاوساغی باوکێکی نابینایە
ئەوجا بایەخی باشتر دەزانرێ
چاو.
-٥-
ھیچ ئاوێک،ئینجانەیەک
باخەوانێک
نایپارێزێ لە ژاکان
گوڵی کێویی.
-٦-
بەئاسانیی دەستمۆ نابێ
کەویی بوونی
بە ونبوونی خۆی دەزانێ،
قەتێ.
-٧-
چنگەکڕێی تینووە بەڕوی سەرابا
سوڕانی ڕۆحە بەدەوری جەستەدا
مردنێکە بەکاوەخۆ،
خۆشەویستیی تاک لایەنە،
-٨-
گەر تەنھا ئەرکی ترپەبێ
دەرھێنانی باشترە
دڵ.
-٩-
لە تەنیایی و دابڕان
ترسناکترە،
ونبوون.
-١٠-
پشتتی بۆ بکە بەپرد
کەپەڕییەوە،
دەڵێت ڕەق بوو
سپڵە.
-١١-
بۆ سەرکەوتن
ھەموو کەسێک
دەکات بەپەیژە
خۆپەرست.
-١٢-
ھەرکات ڕیشۆڵە
لە کۆچکردن کەوت
ئەوساش
مرۆڤ.
-١٣-
حەز بە تەنیایی دەکات
ببن بەدووان
دەیکەن بەشەڕ
دووپشک.
-١٤-
بۆ سەرکەوتن
ھەموو کەسێک
دەکات بەپەیژە
خۆپەرست.
—————–
فەتاح حەسەن
دانیمارک/ڤالبی
٢٠١٩

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

پەساپۆرتی سەفەرێکی نامۆ 

شەونم زەندی – هەولێر دەنگێک لە ناخەوە : ” ئێوارەیەکی نامۆیەو” ، هەموو شتێ لە …