سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی / نامەکانی ئیشق هەموو بەیانییەک

نامەکانی ئیشق هەموو بەیانییەک

سەردار جاف

بۆ ……… رۆزە ژنی شۆخ و شەنگ و خان و مان.

١ – ئەم بەیانییە روحی چیمەنی کیژ و کوڕان بۆنی ئەوینی گرتووە، ئاوەزم سەراپا شیلاوی ئیشقی تۆی لێوانلێوە، لە سەر گوێسەبانەی ڤالانتاینەوە جریوەی ئەوینم نێرگزەجاڕێکی یەقین و ئەبەدییە، پەنجە تەزیوەکانت بنێ نێو لەپمەوە، با وەک جەستەی ئامێزم گەرمیان دابێنم، لێوەکانت بە قەد و قامەتی ماچا ھەڵزنێنە، شنەی سپێدە دڵسۆزترین کەسی منە بەوی بسپێرە بۆم دێنێ، نەک ئەو ماچە پڕ شیلانەی ھەنگوینی بە بادا ڕەوانە بکەی نەبا ببێتە گێژەڵوکە و ئەو چاوە ڕەشانەی چاوەنواڕیم کاڵ بکاتەوە، ھێندە ئاشقتم نەک بە خەیاڵ گەرەکمە بە کردەنیش ھەمیشە دەست لەملانێم بکەی، غوربەتیم بە نیگای سۆماکانت دەتارێ، چاوەڕوانیم بە بزەیەکت دەبێتە خانەخوێی جەژن و ھەڵپەڕکێ دادەبەستێ، بە گەورەیی و جوانی ئەم سپێدە کاتێ پێڵوی چاوەکانت ھەڵدەبڕی و باڵەکانت ڕادەوەشێنی بیری ماچەکانی لێوە بە ترسەکانم بکەوە، یەکەمین جێ ژوانی ماچ گەواھیمان بۆ دەدا، ئەو دەمەی داچەمیمەوە دەستەکانتم ماچ کرد ، سەرائا ھەموو لەزەت و شیلەی ئیشقی خۆم بە سەر لەپی دەستەکانتان باران و شۆڕ بوونەوە بە سەر پەنجەکانت، ئەم بەیانییە بیری یەکەم ئاوێزان بوونمان لە باڵەفڕخانەکە بکەوە، چ ھەستێک بوو شاگەشکەی کردین، ئەم بەیانییە بیری ئەوکە پڕ لە گریانەکەم بکەوە کە نەم دەویست لە من بچی، بیری ئەو نامەی ڕۆژی دوایی بکەوە سەراپا ژینمانی گۆڕی ، ئەو دەمە پەنجەکانت بە تاسوقەوە وەک ناخت دوان، گوتیان : )) کە ھاتم توند لە باوەشتم بگرە )) بەیانیت بە یادی یەکەم ئاوێتەبوونی یەکتریمان جوانتر بکە ، بەیانیت گوڵ گوڵەکەم ، لە گوڵ گوڵتر .
ئەڵمانیا
١٤ / ٢ / ٢٠١٩

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

کتێبی ھەموو شەوێک وەرە بۆ لام

ڕانانی/ سەدیق سەعید ڕواندزی شیعری جیھانی بەبەراورد لەگەلڕ ژانرەکانی دیکەی ئەدەب وەک چیڕۆک وڕۆمان، کەمتروەرگێڕدراوەتە …