سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی منداڵان / ئۆپەرێتی باخچەی منداڵان: باخچەی منداڵان

ئۆپەرێتی باخچەی منداڵان: باخچەی منداڵان

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

کۆرس١:

ئێمــــەی منداڵ زۆر جـوانین

لـــە باخچــــەی منداڵانین

ژیکـــــــەڵە و ئازا و وردین

ڕۆڵەی نەشـــمیلەی کوردین

کۆرس٢:

باخچەمان پڕ جـــــوانییە

جێی ســـــــەما و گۆرانییە

دادە و مامۆســــتاکــــانی

زۆر بـــــە نـــەرم و نیانی

لەگــــەڵ ئێمــەدا دەدوێن

بۆیە وا خۆشــــــمان دەوێن

کۆرس١:

بۆ ئێمە دەریای ســـــــۆزن

خۆشەویست و دڵســــــۆزن

بە خـــــەندەوە ، زانیـاری

بۆمان دەکــــەن بە دیـاری

کۆرس٢:

چیرۆک و ھـــۆنراوەی جوان

سوودی زۆرە بۆ ھەمــــووان

کام یاری لامان خــۆش بـوو

ئەنجــامی دەدەین زوو زوو

کآ حـــــەزی لە وێنـەیە

ھەمـــوو شــــت ئامادەیە

کۆرس١:

جـــار جـــار یاری میکانۆ

ئەنجام دەدەین لەســەرخۆ

خــــۆ بۆ مــاڵـە باجێنە

یاخود بۆ خــــلیســــکێنە

باخچە باشـــــترین شوێنە

ڕازاوەیە و خــــــــاوێنە

                                 ****                    

عەلی حەمەڕەشید

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

پێنووس و پەڕاو

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی بومەتە هاوڕێی پەڕاو دەیپارێزم وەکو چاو تیا دەنووسم ژمارە بەم پێنووسە نازدارە …

اترك تعليقاً