سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی منداڵان / وانەی بیرکاری

وانەی بیرکاری

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

چەندە خۆشـــە ئەو ڕۆژانەی

وانــــەی بیرکــاریمان ھەیە

لە ســـــەرەتا تــا کۆتایی

مامۆســـتا لێو بەخــەندەیە

وانەکــەی وەک یــاریی وایە

ھەر ھەمــوومان بەشدار دەبین

بەســـۆز و بە میھرەبـــانی

مامۆستا گشت بەختیار دەبین

لەگەڵ پرسیار شیکارکــردن

بە ھـۆنراوەو بە چــــالاکی

دڵخۆش و ئاســـــودە دەبین

وانەش تێدەگـەین بە چاکی

بۆیە بەیەکــــــەوە دەڵێین

ئای چەندە خۆشـــە بیرکاری

مێشک و بیرمان چـالاک دەبێت

ھەروەکــــو وەرزش و یاری

٢١/٢/٢٠١٩

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

چەپکێک ھۆنراوە بۆ منداڵان

تاجی سەرکەوتن عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی تەماشا چــــەند بەختەوەرم چونکە تاجی سەرکــــەوتنم بــــەجوانی کردۆتە ســەرم …. …