سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی منداڵان / پێنووس و پەڕاو

پێنووس و پەڕاو

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

بومەتە هاوڕێی پەڕاو

دەیپارێزم وەکو چاو

تیا دەنووسم ژمارە

بەم پێنووسە نازدارە

پێنووسەکەم خۆشدەوێ

لەبەرچاوم ناکەوێ

پێی دەکێشم وێنەی جوان

سەوزایی وشاخ وئاسمان

پەڕاو هاوڕێی ژینمە

پێنووس وزەو تینمە

بۆیە ئاوا چالاکم

لەنەزانین بێباکم۰

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

ئۆپەرێتی گۆڤارەکانی منداڵان

نوسینی: عەلی حەمەڕەشید به‌رزنجی کۆمەڵێک منداڵ لەسەر شانۆ کە دەردەکەون، یان ھەریەکەیان گۆڤارێکی منداڵانی پێیە،یان …