کتێبخانە

عەلی حەمەڕەشید

کتێبخــانە شــــیرینە

رازاوەیـــە و ڕەنگـــینە

بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ

بووە بە خـــۆشترین ماڵ

شوێنێکە تــــەواو دڵگیر

بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر

وەکو پێشەنگە دیـــــارە

پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە

ھی چیرۆکی جــۆراوجــۆر

ھۆنـــراوەی تایبەت و زۆر

یان زانیاری ھەمـــەڕەنگ

لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ

بۆیە ھـــەر کتێبخــــانە

خۆشترین جێی ھەمـــووانە

١٢/٧/٢٠١٨

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

ئۆپەرێتی: چنار و ھێمن

ئه و دوو منداله ي كه له زستاني سالي 1992 دا و له رؤزي 7/1 …