سەرەتا / ئەدەبی / هۆنراوە / ئاسمانی پاییزی

ئاسمانی پاییزی

سەردار جاف
پاییز کەشکۆڵی ئافاتیم لێ دەبەستێ
خەم لە ئاقارەوە دێت و
رووەو ترۆپک و قوڵایی سەختەنی ئەوینم دەبا
تنۆک تنۆک ڕێم پێ دەگرێ و بۆ جەستەما
ڕۆنیشتووە
پاییز لە ئاسمانی خۆیا
لە ئاستما کڕنوش دەبا و
لە نێو شینا دڵم ھەر شین دەکاتەوە
نوقمی زەردەگەڵای خەم و شەونمێکی دەم سپێدەم
کە نەیتوانی خەندەکانی جەستەی برینم ماچ بکا
منی لە سەیوانی ئەرخەوانیدا
لە زەمەنی غوربەتییا جێھێشتووە
ئەی خودایە ….
ئاوی ھەناری دەم حەوا بڕژێنە بە سەر ژیلوانی تەمەنمدا
پەرتەوازەی چاوە نافورەکانمی کە
دەبا شەوچرەی ئەو چراتۆڕەی ماھم بە ئەوینم
ئولفەت بگرێ
لە میتۆدی
کولبەیەکی قاوە تاڵەکانی تەمەن ، نەی دەژەنم
خۆ تۆ چەشەی ژەھرم دەکەی ، ئولفەتگری چرکەکانی کاتژمێرمی
سەرخەوێکی کەساسی خۆم دەشکێنم و
دەتۆیش ڕێ بەو دڵەت بدە
لە نێو ھەناسەی ھەستما
ھێور ھێور تێمدا بمرێ

کات دووی بەرە بەیانی ٣٠ / ٩ / ٢٠١٩

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

ھەروا بوە و ھەرواش دەبێ

-١- جێنزرگەی کەسانێکە ھەردەم بێ کێشە و خەفەتن گڵکۆ. -٢- ھەرچەندە سیسبێ یا بژاکێ ھەربۆنی …