سەرەتا / ئەدەبی / هۆنراوە / بارانه‌ ماچ

بارانه‌ ماچ

ده‌ڕۆی
ده‌روونی خاڵی و
دڵی برسیم
تژی كه‌ له‌به‌رامه‌ی خۆر
رستێك وشه‌ی ئه‌ستێره‌یی
بستێك خاكی ره‌نگ هه‌ناری
له‌ژێر دارێك بكه‌ به‌گۆڕ
ورده‌ پیت
نه‌رمه‌ شیعر
ناسكه‌ عه‌شق و
شیبای نیگات
به‌سه‌ر ته‌رمما ببارێنه‌
فرمێسكه‌ دێڕو
بارانه‌ ماچ
له‌شه‌ده‌ی رۆحم بته‌كێنه‌
شه‌و دره‌نگه‌
چاویلكه‌ی نووری داكه‌نه‌
بڕۆ له‌خه‌نده‌ ده‌رباز به‌
جه‌رگی زامێك بۆ عه‌شق و
جوانیی و
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هه‌ڵبكه‌نه‌
ستار ئه‌حمه‌د

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

بۆ هەڵەبجە

دیسان واشانزەی سێیە یادی هەڵەبجەکەمە شاربەجارێ ڕەشپۆشن هەموودڵپڕ لەخەمه. *** جیهان ئەمڕۆ،ڕووگیرە بۆڕۆژێکی مێژوویی یادی …