سەرەتا / ئەدەبی / هۆنراوە / دوو کورتە شیعر

دوو کورتە شیعر

سەردار جاف
پەلە
ھێند بە تاسە و حەسرەتت بووم
کە بێمە لات
تا کڕنوش بۆ پاکی و جوانی ئیشقت بەرم
لە ئامێزی خۆمت بگرم
گەر ڕێم نەدەی
شەیدامە لە گەڕانەوەم
لاشە سارد و ھەناسەبڕ بم و بمرم

ئۆسلۆ
زۆر بە پەلە
وەک ڕشەبا
بووم بە میگ میگ گەیشمە لات
لوتفی سۆزم لێت نەبینی
ئامێزی ساردم گەرم کەی
بمرێ حەز و ویست و ئاوات

ئۆسلۆ
٧ / ١٢ / ٢٠١٨

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

داربه‌ڕوو

هۆمەر نۆریاویی ڕۆژێک ته‌نیا ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم، مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندیی ده‌واری گریان …