چه‌ورمه..‌

له‌چه‌وراتی هاتیه‌ واته‌ به‌ز و قه‌رواتی گۆشت ، ئه‌و خواردنه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا خواردنسازی کوردیه‌ له‌باکوری کوردستان داهێنراوه‌ ، له‌بواری ئابوری زۆرقازانج و که‌م خه‌رجی یه‌ خواردنێکی پاروو یا بابۆڵه‌ی گه‌رم و خۆشی خێرا و ڕێڕه‌ویه‌ .

له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بڵاوبویته‌وه‌ گه‌یشته‌ لای عه‌ره‌به‌کان له‌شام واته‌ سوریا و لوبنان تا ئوردنیش ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ شاورمه‌ چونکه‌ پیتی (چ) له‌عه‌ره‌بیدا نی یه‌ ، له‌میسر و عێراقی عه‌ره‌بی کردیانه‌ عه‌ره‌بی ( گه‌ص ) . ئه‌وکاته‌ تورکه‌ مه‌غۆله‌کان هیچ که‌ڵچه‌رێکی بنگه‌ییان نه‌بوو به‌هاوکاری ئه‌رنائوت ( ئه‌لبان نه‌ژاد ) و چه‌رکه‌س و ئازه‌ر و بولگار و ڕۆمانه‌کان …تاد. که‌ له‌بۆته‌ی تورکیدا توێنرانه‌وه‌ ده‌ستیان کرد به‌دزین و گۆڕینی ناو و ئاواز و مێژووی گه‌لانی ناوچه‌که‌ … پرشکی زۆر به‌رکورد که‌وتووه‌ ، ئه‌تاتورک هانده‌ری گۆڕینی ناوی چاورمه‌ بۆ شاورمه‌ و دواییش کردیانه‌ به‌ ( دۆنه‌ر ) نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵێکه‌ . به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ئه‌وروپا کوردیش خواردنه‌که‌ به‌دۆنه‌ری تورکی ناوده‌به‌ن که‌چی له‌ڕاستیدا کوردیه‌ شێوازێکی قاورمه‌یه‌ .

Dlshadtakana@yahoo.com

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

اترك تعليقاً