سەرەتا / تەندروستی و ژیان / کۆمەڵایەتی / زانیاری لەبارەی تەحەروشی جنسی و چۆنێتی خۆپاراستن لێێ

زانیاری لەبارەی تەحەروشی جنسی و چۆنێتی خۆپاراستن لێێ

ئامادەکردنی: ھادی ئەمین ــ توێژەری کۆمەلایەتی
hadi.ameen@gmail.com

لەبارەی تەحەروشی جنسی ئەم فایلەم ئامادە و پێشکەش کردووە بەو ھیوایەی ھاوریانم توێژەرانی کۆمەلایەتی و دەروونی و مامۆستایان و دایکان و باوکان سوودی لی وەرگرن بۆ ھۆشیارکردنەوەی مندال و قوتابیان وتاکی کۆمەڵگاکەمان، فایلەکەم وا

ئامادەکردووە کە بۆ ھەڵواسین لەسەر دیوار یان بۆ پێشکەشکردن لە ھۆلی خوێندن ئاسان بێت ، بۆیە سایزی فۆنتەکان گەورەیە.
سوپاستان دەکەم بۆ ھەر رەخنە و پیشنیاریک ، دلنیام ھیچ کارێکمان تەواو نییە.
ئەمەش ئەدرەسەکەمە لە فەیسبوک:
https://www.facebook.com/haameenameen

ناوەرۆک و سەربابەتەکانی ئەم فایلە:
تەوەری یەکەم: بۆچی ئەبێت زانیاریمان ھەبێت لەسەر تەحەروش؟
تەوەری دووەم: تەحەروش چیە و کێ و چۆن دەیکات؟
تەوەری سێیەم: چەند زانیاریەک لەبارەی تەحەروش.
تەوەری چوارەم: چۆن خۆت لە تەحەروش دەپارێزیت؟
تەوەری پێنجەم: چەند ھەنگاوێک بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە تەحەروش

تەوەری یەکەم: بۆچی ئەبێت مندال و قوتابیان زانیارییان ھەبێت لەسەر تەحەروش؟
ئەگەر مندال و قوتابیان و سەرجەم تاکەکانی کۆمەلگا زانیارییان ھەبێت لەسەر تەحەروش، ئەوا ئەتوانن خۆیانی لێ بپارێزن ، وەک چۆن ئەگەر زانیاریان ھەبێت لەسەر جۆرەکانی مین و تەقەمەنی ئەتوانن خۆیانی لێ بپارێزن

تەوەری دووەم: تەحەروش چیە؟
• وشەیەکی عەرەبییە بەمانای گێچڵ پێکردن و زۆرداری جنسی دێت.
• تەحەروش کارێکی تاوان و قەدەغەکراوە لەرووی ئاین و یاسا و کۆمەڵایەتیەوە ، واتە ئەو کەسانەی کە تەحەروش دەکەن، لای خوای گەورە بەتاوان بۆیان دەنوسرێت، لەرووی یاساییەوە زیندانی و سزای ھەیە، لەرووی کۆمەڵایەتییەوە بەچاوی نزم و سووک سەیری دەکرێت و دایک و باوک پێی ناخۆشە.
• بریتیە لە کۆمەڵێک وتە و رەفتاری تاوانکارانە و قەدەغەکراوی پەیوەست بە جنس.
وتەکان وەک: ئەوەی کەسێک پێت دەڵێت: فلان شوێنت وایە و وایە .
رەفتارەکان وەک: یەکێک ئەگەر بیەویت دەست بدات لەسەر سنگت ، یان شوێنی دواوە ، شوێنی پێشەوە و ران و قاچەکانت، یان خۆی پێتەوە بنوسێنێت، یان دەست دەھێنیت بەسەر سەرتا … و جۆری تر.

کێ تەحەروش دەکات؟
کەسانی دەروون نەخۆش و ناتەواو دەیکەن،

چۆن دەروون نەخۆشەکان تەحەروش دەکەن؟
لەبەرئەوەی تەحەروش تاوانە بۆیە:
• بەئاشکراو لەبەرچاوی کۆمەڵەوە نایکەن.
• لەشوێنی چۆڵدا دەیکەن.
• فێل و تەلەکەبازی تیادا بەکاردەھێنرێت بۆ ھەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر.

جەستەم موڵکی خۆمە بۆ کەس نیە دەستی لێ بدات

تەوەری سێیەم: چەند زانیاریەک لەبارەی تەحەروش:
١- جەستە و لاشەی خۆت ، تەنھا موڵکی خۆتە ، بۆ ھیچ کەسێک نییە ئەو سنورە ببەزێنێت ، دەست لەجەستەت بدات ، جگە لەدایک و باوکت نەبێت.
٢- لەکاتی یاریکردن کەس بۆی نییە دەست بدات لەسەر سنگت یان شوێنی پێشەوە و دواوەت و قاچەکانت.
٣- جگە لەدایک و باوکت ھیچ کەسێک بۆی نییە ماچت بکات .
٤- وتەکانی تەحەروش و دەست لێدانی تەحەروشی بزانە، نابێت لاوازبیت و بیەڵیت کەس بەرامبەرت بەکاریان بھێنێت.
٥- ئەوە بزانە لەم جیھانەدا ھەموو کەسێک باش نییە، ھەندێک کەس ناتەواو و دەروون نەخۆشن و ئەیانەوێت تەحەروش بکەن بەکەسانی تر.
٦- ئەگەر کەسێک بیەوێت تەحەروشت پێ بکات ، ئەوە مانای وانیە کە تۆ کەسێکی خراپیت، بەڵًکو مانای ئەوەیە کە ئەو کەسە نەخۆشی دەروونی ھەیە و تەواونییە.
٧- ئەگەر رێگە بدەیت کەسێک تەحەروشت پێ بکات ، ئەوا دواجار زۆر ئازارت دەدات و بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە رێگری لێ بکەیت و کۆتایی پێ بھێنێت.
٨- ئەوەی تەحەروش دەکات، ھەرەشە دەکات کە ئاشکرای نەکەیت، بەڵام تۆ ئازابە و گرنگی بە ھەرەشەکەی مەدە و ھەڵوێستت ھەبێت، چونکە ئەوەی تەحەروش دەکات وەک دز وایە، وەکچۆن دز بەشاراوەیی و بەترسنۆکانە دزی دەکات، ئەگەر دزێک لەکاتی دزیدا گوێی لە وشەیەکی ئحم بێت، لەرز دایدەگرێت و رەنگە جەڵدە لێ بدات.
٩- ئەو، بۆیە ھەرەشە دەکات ، چونکە ترسنۆکە ، ئەزانێت رەفتاری تاوانی کردووە و دەگێریت و سزادادەدرێت، بۆیە زۆر دەترسێت ، وەک دز چۆن لە وشەی ئحم دەترسێت، بۆیە تۆ پێویستە بەھەڵوێست بیت دڵنیابە زۆر لە ھەڵوێستی تۆ دەترسێت و وازدەھێنێت.

تەوەری چوارەم: چۆن خۆت لە تەحەروش دەپارێزیت؟
ئەگەر کەسێک ویستی وتەو رەفتاری تەحەروشانە بەرامبەرت بکات، شەرمی لێ مەکە و بەتوندی و بێ ترس پێی بڵێ:
– بۆچی وا ئەکەی من پێم ناخۆشە؟
– ئەگەر وازی نەھێنا بڵێ: بوەستە ، واز بھێنە ، ئەگینا دەقیژێنم. (پێویستە قوتابیان راھێنان لەسەر وتنی ئەم قسەو دەست بەرزکردنەوەیە بکەن)
– ئەگەر ھەر وازی نەھێنا بقیژێنە، تا کەسانی دەوروبەر بێن و ئەویش یەکسەر رادەکات.
– لەکاتی ئەو حاڵەتانە بەتوێژەر و بە دایکوباوکت و بە ژمارە ١١٦ بڵێ

بۆچی وا ئەکەی من پێم ناخۆشە؟

بوەستە ، واز بھێنە ، ئەگینا دەقیژێنم

تەوەری پێنجەم: چەند ھەنگاوێک بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە تەحەروش:
١- لەگەڵ کەسانی تر مەچۆرە ھیچ شوێنێکی چۆڵەوە، وەک: کۆڵان، کەلاوە، خانووی چۆل، یان توالێت، دووکان و سوپەرمارکێت.
بەتەنیا سواری تەکسی و ھیچ ئۆتۆمبێلیکی تر مەبە، با دایک و باوکت یان خوشک و براکانت لەگەڵ بێت.
بەتەنیا مەچۆ بۆ سۆپەرمارکێت با دایک و باوک یان خوشک و براکانت لەگەڵ بێ.
٢- کاتێک قسە لەگەڵ کەسیی غەریـبدا دەکەیت، پێویستە لانی کەم یەک مەتر لێی دووربیت.
٣- شوێنی نوستنی خۆت تەنھا ھی خۆتە، نابێت کەسانی تر لای تۆوە بنون ، بەتایبەت ھاورێ یان خزم.
٤- کاتێک کەسێک بانگت دەکات بۆ ناو خانوویەک یان ناو ئۆتۆمبێل یان لە شوێنێک یان لەسەیران، بەبیانوی ئەوەی کە یارمەتی بدەیت، یان بەپاساوی ئەوەی شتێکی جوان یان دیاریەکت دەداتێ، ئەوا برٍوای پێ مەکە و بەقسەی مەکە، چونکە رەنگە کەسێکی خراپ بێت و بیەوێت تەحەروشت پێ بکات.
بۆ نموونە:
لە سۆپەرمارکێتێکدایە و پێت ئەڵێت دێتە بەشی پشتەوە ئەو شتانەم بەیتی و یارمەتیم بدەیت.
– لە خانوویەکدایە و ئەڵێت دێیت یارمەتیم بدەیت بۆ فلان شت.
– یان لە ئۆتۆمبلێلکدایە و ئەڵێت دیاریم پییە بۆت، یان دێیت فلان شوێنم نیشان بدەیت.
– یان لە سەیراندا کەسێک پێت دەڵێت ئەھا شتێکم دۆزیتەوە وەرە سەیری بکە، یان دێت یارمەتیم بدەیت.
نابێت بەقسەیان بکەیت ، ئەیانەوێت فێڵت لێ بکەن.
٥- ئەوانەی تەحەروش دەکەن خۆیان کەسانی ترسنۆک و دەروون نەخۆشن، ئەگەر بزانن تۆ چاونەترس و بەھەلوێستیت و بێ دەنگ نابێت ، ئەوا یەکسەر رادەکەن، چونکە دەزانن کە دەگیرین و سزادەدرێن.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

توێژینەوەیەک دەریخست،٤ لە ١٠ی ژنانی گەنج لە جێیە گشتییەکان لە رووی سێکسییەوە هەراسان کراینە

توێژینەوەی (یو-گۆڤ) لەسەر ژنان لە لەندەن ئاستی هەراسانکردن ئاشکرا دەکا – بانگەوازەکانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی گشتیی …

اترك تعليقاً