سەرەتا / تەندروستی و ژیان / پرسیار لە بارەی تەمەن بێزاریان دەکات

پرسیار لە بارەی تەمەن بێزاریان دەکات

راپۆرت: توانا تەھا
لەدەستپێکی قۆناغی ھەرزەکارییەوە کچان ئەو ھەستەیان لادروست دەبێت کەبوونەتە مایەی سەرنج ڕاکێشانی ڕەگەزی بەرامبەر ھەربۆیە دەبینین لەسەرەتای ئەم قۆناغەدا حەز بەگەورەکردنی تەمەنی خۆیان دەکەن، واتە کاتێک پرسیار لە کچان بکرێت دەربارەی

تەمەنیان لەو قۆناغەدا، زۆرینەیان ئارەزووی ئەوە دەکەن تەمەنیان گەورەتر پیشان بدەن، ئەم ڕەوشە ھەتا تەمەنی نزیکەی حەڤدە ساڵی لای کچان بەمجۆرە دەمێنێتەوە”.
شیراز کچێکی گەنجەو ئەوە ناشاریێتەوە کە کچان گفتوگۆیەکی زۆر دەکەن لەسەر تەمەن و بەشێکی زۆریان تەمەنی خۆیان دەشارنەوەو پێچەوانەی پیاوانن، ئەو کچە ئەوە بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت “ئەوکاتەی بەھاری تەمەنیان وەکو خۆیان نامێنێت و ھەست بە پاشەکشەی جوانی و سەرنج راکیشان دەکەن، ئەوە دروست دەبێت تەمەنی خۆیان بچووکتر بە بەرامبەرەکەیان دەڵێن”.
بەبڕوای سامان سیوەیلی دەرونناس، دوای دەرچوون لە قۆناغی ھەرزەکاریدا کچان ھەوڵی بەرجەستەکردنی ئەندامە سەرنجڕاکێشەکانی جەستەیان دەدەن بەتایبەتی سنگ، پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەکەن بۆ ئەوەی باڵایان بەرز بنوێنێت، زۆر خەریکی دەموچاو و پەڵە و زیپکەکانی پێستیان دەبن بەدوای کرێم و دەرمانی تایبەتدا دەگەڕێن تا لەم ژانکۆیانەیان دووریان بخاتەوە”.
ئەم دەرونناسە پێیوایە لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە تا نزیکەی بیست و پێنج ساڵی (بەنزیکەیی) تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەڵێن ھەر کاتێک پرسیاریان لێبکرێت، چونکە ئەو ھەستەیان ھەیە کە ئەم قۆناغەی تەمەن بۆ ئەوان وەک بەھاری تەمەنیان وایە و خۆیان بەشیاو دەزانن بۆ بەستنی پەیوەندی سۆزداری و پلاندانان بۆ چوونە ژیانی ھاوسەری”.
سامان گوتیشی “لەپاش تەمەنی بیست و پێنج ساڵییەوە، کاتێک پرسیار لە تەمەنیان دەکرێت حەز بەبچووککردنەوەی تەمەنیان دەکەن و تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەشارنەوە چونکە دەخوازن ھەمیشە لەو پێگەیەدا بمێننەوە کە مایەی سەرنج ڕاکێشانی دەوروبەر بن، ئالێرەوە ئەم حاڵەتە دەبێتە بەشێک لە سایکۆلۆژیای مێینە، بۆیە بەتوندی بەگژ ھەر بەربەستێکدا دەچن کە بێتە سەر ڕێگەیان و کار لەم پێگەیەیان بکات، بەڵام یەکێک لەو بەربەستانەی ھەڕەشە لەم پێگەیە و لەو پێکھاتە سایکۆلۆژییەی کچان دەکات، ھەڕەشەیەکی سروشتییە و توانای ڕوبەڕوبوونەوەی لەلایەن کچانەوە مەحاڵە، ئەویش چوونە پێشی تەمەنە، بۆیە لەبارترین و گونجاوترین چەک بۆ ئەم ھەڕەشەیە کەمکردنەوەی تەمەنە، یان خۆدزینەوە لە دەرخستنی تەمەنی ڕاستەقینە یان ڕاکردن لەو پرسیارانەی دەربارەی تەمەن دەکرێت”.
بەھەمان شێوەی شیراز، شیفا کچێکی دیکەو کاتێک وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە وتی تەمەنم ٢٣ ساڵە، لەبارەی باسنەکردن و شاردنەوەی تەمەنی راستەقینە گوتی “بۆ شاردنەوەی تەمەن راستەقینە ئەوە دەکەن و ئەگەر تەمەنیان ٢٠ ساڵ بێت ئەوا دەڵێن ١٨ە ساڵین، یان بچووکتر دەری دەخەن و بە جل و بەرگ و شێوازی قژ و چەند شتی دیکە خۆیان بە بچووکتر نیشان دەدەن”.
شیفا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم حاڵەتە تەنھا میکانیزمێکی بەرگری دەروونیە بۆ ھێورکردنەوەی دەروون، بچووککردنەوەی تەمەن لای ڕەگەزی مێینە و بۆیاخکردنی قژ لای ڕەگەزی نێرینە ھەردووکیان فێڵێکی بەرگری دەروونین بۆ کەمکردنەوەی نائارامی دەروونی”.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

کچان بە نھێنی جگەرە دەکێشن

راپۆرت: توانا تەھا پێچەوانەی کوڕەکان کچانی گەنج بە نێھنی جگەرە دەکێشن و پێیان وایە تا …

اترك تعليقاً