چۆن چاکی کەین !؟

زۆرن ئەوانەی زیاتر لە دەساڵە لە وڵاتە دیموکراسەکان دەژین بەتایبەت ئەوروپا” دەخوێنەوەو باس لە راستیەکان ناکەن و هەوڵی بەسەروەری کردنی یاسایان نەداوە، بەردەوام وەك تۆناردۆو گەردەلول کەوتونەتە هەڵدانەوەی کولتوری خۆمان و نەیان توانیوە بیگۆڕن بۆ شارستانیەکی نوێ لەکاتێکدا لەوڵاتی پڕیاساو واقعی ژیان دەژین کەپێمان دەڵین چۆن فێردەبن و چیبکەین بۆ گەیشتن بە سەربەستی تاك” هەوڵی چاکردنی هەڵەکانی کۆمەڵگەی کوردیان نەداوەو خۆیان حەشارداوە” ئەرکی ئێمە لەدەرەوەی ولات گەیاندنی شتەباشەکانە بۆ ناوخۆی وڵات بە ئاستێکی تەقلیدیبێت یان وەرگێرانێکی وەهابکرێ پارێزگاری لە مافی مرۆڤ بکات تاوانبار بە سزای یاسایی بگات” هەوڵی ئەکتیڤکردنەوەی دادگاکان بدەن تا یاسا سەروەربێت تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام نەدرێت” پارێزرەکان توندو یاساییبن و بەدواداچون بکەن بۆ نەشاردنەوەی راستیەکان و حەقبێژبن و نەفرۆشرێن ” بەرپرس و لێپرسراوو فەرمانبەران و هەمو ئەوانەی پێان دەوترێ مرۆڤ مافیانی بەردەکەوێت و دەبێت هۆشیاربکرێنەوە.

دەبێت یاسا سەروەرکەین و درزوکەلێنی دیموکراسی شەقبردو بگرین” ئەمەیش بە وەرگرتن و گەیاندن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەکەمان بەهەموان فشار بکەین و دادگاکان ئەکتیڤ بکرێنەوەو یاسا خاوەنی بڕیاربێت نەك بەرپرس و حیزب لە مالەکانی خۆیانە فەرماندەرکەن”

ئەم بەسەرهاتە لە ولاتی نەمسا ڕویداوەو زۆر بەکورتی دەگێڕمەوە” بەراوردی دەکەم لەگەڵ هەمان تاوانی کوشتنی تاریقی بەقاڵ و ئەو تاوانانەی لەماوەی رابوردودا گروپێك ئەنجامیاندا ” چیرۆکەکە نەمساییەو هی ساڵی 2008 ە. ئەم جۆرە سزایە درا” هەتایی” سزای هەتای بەپێی تەمەنەو لە 90 ساڵیدا هەمو تاوانبارێك ئازاد دەکرێت” پێم وابێت تا ئێستا لە زینداندا ژیان بەسەردەبات و جەند ساڵ جارێك مێدیاکان باسەکەی زیندو دەکەنەوە وەك بەربەست بۆ ئەوانەی پلانی تاوانیان هەیە”

ساڵی 2008 لە وڵاتی نەمسا پۆلیس کچێك دەدۆزێتەوە باوکە تەمەن 73 ساڵەکەی لە ساڵی 1984وە لە ژێرزەمینی مالەکەیدا حەشاری دابوو لەماوەی 24 ساڵدا چەند منداڵێکی لە باوکی ببوبوو ، دروستکردنی مندالەکان لەژێر ترس و لێداندا پەروەردەکردبوو ” بەلێ لەمالەکەی خۆیداو لە ژێرزەمینێکی کەم ڕوناکیدا جارەکە تەمەنێک زیندانی دەکات و شەوانە لەگەڵیدادەبێت ، لەماوەی 24 ساڵدا چەندجاریك دوگیانی دەکات منداڵی دەکوژێ و دومناڵی گەورە دەکات” لەم هەمو ساڵەدا ڕۆژانە کچەکەی سزادەدات بەلێدان” خواردن و ئاو زیاتری ناداتێ” پاش 24 ساڵ دراوسێیەکی شکــدەکات بەنەهێنی لە دەرگا نهێنیەکانەوە گوێ هەڵدەخا پێدەزانێ و پۆپلیس ئاگادار دەکاتەوە” تاوانی ئەم باوکە بۆ کچەکەی و دروستکردنی مناڵ لێی بە سزای زیندانی تەواودەبێت” جا گەر ئەم کارە لە ولاتی ئێمەدا ئەنجام بدرایە دەبو خراپتر بە بکوژان و تاوانباران بکرێت بەهەمان جۆر دەگوترا با بە سزای لەسێدارەدان سزابدرێت”

هەڵبەت ئەمە گوتەو بۆچونی خۆمەو واش خۆم فێرکردوە تاڕێز لە مافی مرۆڤ بگرم چونکە لەوڵاتێکدا دەژیم و فێرکراوم بەدەر لە کلتوری کوردەواریم ” ئەو دابو نەریتە قێزەونە فاشستەی لە باشوی کوردستان هەیە لەبیرخۆمم بردۆتەوە و فێری یاسایەک کراوم کە مافی بێتاوان دەپارێزرێ ” وە سزای هەر تاوانبارێك بدات بە پێی ئەوتاوانەی ئەنجامیداوە

من داکۆکی دەکەم لە یاسایەك سەروەربێت و مافی مرۆڤ” نەك خود و تاوانبار” کێشەی کورد ئەمەیە کە دەکرێتە پەندێکی بێ ناونیشان و نایناسن ” بەتۆمەت دروستدەکات و بێ ئاگایە لە خودەکە” بۆ دەبێت کوشتن بە کوشتن ئەنجامدرێت بۆ” ئەمە داکۆکی یە لە تاوانبار ” سزای کوشتن بەکوشتن وانەیەکی ئەرەبی فارسی ترکیەو دەبێت ئاراستەمان بگۆڕین بۆ ولاتانی خۆرئاواو ئەوروپا” دیموکراسی لەبەرگە تەقلیدیە هەڵەکە دەرکەین”

منیش وەك تۆدەزانم کە تاوانباران دەیان تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە شایەنی قورسترین سزان ” بەڵام سزای کوشتن نا” بەڵکو زیندانی هەتایی بدرێن ئاسمان نەبینن جارێکی تر بە ئازیزەکانیان شادنەبن دەرگای زیندانیان بۆ ئەبەدی لێداخرێ و ئازادیان لێ قەدەغەبکرێ” هەندێجار وەها برسی بکرێن تا گۆشتی جەستەی خۆیان بخۆنو خۆیان لەناو دەبن و بەدەستی خۆیان خۆیان دەکوژن ” گەر یاسای توند هەبوایە نەیان دەتوانی ئەوکارە قێزەونە ئەنجام بدەن” هەوڵەکەی من بەئاگا هێنانەوەی دادوەرە بۆ ڕێکخستن و ئەکتیڤکردنەوەی سزاکان و پارێزگاری لە مافی مرۆڤ”

 

فەرەیدون کونجرینی

 

نابێت هەمو شتەکان ناوبنێین بکوژ” چونەکە

هەرکەسێك بکوژێك بکوژێ ” دەبێتە هەمان بکوژو تاوانبار

تەنها یاسا دەتوانێت بڕیاربدات بەپێی ئەو نوسراوەی لە کیتابی دادوەردایە

 

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

زانیاری لەبارەی تەحەروشی جنسی و چۆنێتی خۆپاراستن لێێ

ئامادەکردنی: ھادی ئەمین ــ توێژەری کۆمەلایەتی hadi.ameen@gmail.com لەبارەی تەحەروشی جنسی ئەم فایلەم ئامادە و پێشکەش …