ئێمە هەمانە 80 میوان سەرهێڵ

چه کوچ....1 که مال ڕێناس تاتلی ساز...ئه نفالکردنی گۆرانی ئه ی وه ی زارا.

  • نیشاندان
  • 1 of 2
  • داهاتوو

ماوه یه ك له هه ندێ ڕۆژنامه و سایته کوردیه کان هه واڵی ئه وه بڵاوکراوه که گوایه گۆرانی بێژئیبراهیم تاتلی ساز له تۆمارگاکانی پایته خت گه ڕاوه،ئه و به کرانه ی په یدا کردوه که گۆرانی بێژانی کورد گۆرانی ئه ی وه ی زارایان چڕیوه،گوێی له هه مویان گرتوه تا ئه و گۆرانیه به باشترین شێوه تۆمار بکات،ئه و هه وا ڵه یان کرده مانشێتی با به ته کانیان، وه ك بڵێ ی هه نگوینیان له کونی دار دۆزیوه ته وه،وه لێ هه زار حه یف و مخابن له ئه لبوومی نوێ ی ئه و گۆرانیه که به یه کێ له به رهه مه نه مره زیندوه فۆلکلۆریه کان له قه ڵه م ده درێت،ڕێك بێ گوێدانه هیچ عورف و نه ریتێکی شیاو تێکستێکی تورکی بۆ داناوه و له دوتوێی ئه و ئه لبومه بلاوی کردۆته وه.

 

دوێنێ نه سرین به هاره وئاگر که تیه دلێ من و..گدی گدی ...هتد ئه مڕۆ ئه ی وه ی زاراو...بێ شك و گومان سبه ی نۆره ده گاته سه ر وه ره وه ره لانت که م وگوڵاڵه سوره ی سه رکوڵمی یارم وبه له نجه و به له نجه دێت. تکایه..تکایه..تکایه ،وه زاره تی ڕه وشه نبیری وخه مخۆرانی هونه ری کوردی با وه ك ده ڵێن پێش تایێ به ڕه ی به خۆمان دابده ین،با سنورێك بۆ ئه و ته وهین کردن به میلله تێك دابنێین،له دادگا شکات له ئیبراهیم تاتلی ساز بکه ین ،گه ر جاران ده ستمان نه یده گه یشتێ و لێمان دووربوو ئه وا ئێستا لای خۆمان سه رمایه گوزاره و خێروبێری ئه و هه رێمه ساویلکه ده خوات،بۆ ئه وه ی گه ر له مه ودوا هه ر گۆرانیبێژێکی تری تورك ویستی ئه و کاره دووباره بکاته وه هه زارو یه ك حیسابمان بۆ بکات و جورئه ت نه کات ئه و هه نگاوه باوێ،وه ك ده زانین ئه و کایه زیندوه ی که وه کو نه ته وه پێ ی ده نازین و له میلله تانی تر جودامان ده کا ته وه ، فه رهه نگه که ما نه،که ئه ویشیان ئه نفال کرد،ده بێ هه ر کاڵه ك به ئه ژنۆ بشکێنین.

گۆرانی ئه ی وه ی زارا،که چه ندان ساڵه بۆمان ماوه ته وه،دوای بڵاوبوونه وه ی بوه موڵکی تورك، چۆن ده توانی تورکێکی ڕه گه زپه رست حاڵی بکه ی که کوردیه. له دوماهی دا هیوادارم سه رنجه که م به هه ند وه ربگیرێ ،به ڕاستی له بانێکه و دوو هه وای ئه و برادەرەدۆشداماوم،له لایێ ده ڵێ خزمه تتان ده که مو هه رێمه که تان ئاوه دان ده که مه وه ،له لایێ گۆرانیه ڕه سه نه کانمان ئه نفال ده کات.

kamal.renas@web.de

نوسەری بابەت Tablo Hassan - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

له‌ شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كان هاتووه‌ته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خوێندكاری به‌شی سۆسیۆلۆژیه‌ بەشی ماستەر، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی تێزی ماسته‌رنامه‌كه‌یه‌تی له‌ بواری كۆمه‌ڵناسی،
Read More >>