CHRA.TV

joomla templates

هونەری ئەدەبی ڕۆشنبیری گشتی یە


نەبەز بازیانی : پەیامنێر دەبێت باکگراوندێکی ڕۆشنبیری و سیاسی هەبیت


ماوەی نزیکەی ٧ساڵە  لە راگەیاندن کار دەکات، لە تەلەفزیۆنی کەناڵی ئاسمانی  زاگرۆس و چەندین ئێزگە و رادیۆ و رۆژنامە کاری پەیامنێری دەکات  ، ئەمەش بۆ لێھاتوویی و توانای خۆی لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە، بۆیە لای جەماوەر تا راددەیەکی زۆر ناسراوە، لە بەسەرکردنەوەیەکی کورتدا بەمشێوەیە بۆمان ھاتە ئاخافتن و باسی لە ئەزموونی خۆی کرد.

ئا: ھێڤی ئەحمەد-سلێمانی
لە دەست پێکی ئەم دیدارەدا سەبارەت بە کاری راگەیاندن و ئەو ئەزموونەی لە چەند ساڵی رابردوودا لەم بوارەدا پەیدای کردووە نەبەزبازیانی  دەڵێ: زیاتر لە ٦ ساڵە لە بواری راگەیاندندا بوونم ھەیە، بە شێوازی جیا و لە شوێنی جیا جیا وەک بێژەری ھەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامە لە تەلەفزیۆن و رادیۆدا  کارم کردووە ،بەڵام زیاتر سەرقاڵبوومە بە پەیامنێرییە وە و لەو رێگەیەوە دەرکەوتووم زیاتر  ، لەو شوێنانەی کارم تێیدا کردووە ،زۆر ئاسودەبوومەو بەردەوام ھەنگاوم بۆ بەرەوپێشچوون ناوە ، بۆیە دەتوانم بڵێم راگەیاندن بەشێوەیەکی گشتی بە کار و خزمەتێکی گەورە و پیرۆزی دەزانم و بەشێکی زۆری لە تەمەنی من داگیر کردووە، ھەروەھا دەمەوێ ئاماژە بەوەش بکەم کە راگەیاندن بوو خۆشەویستی و رێزی خەڵکی پێ بەخشیوم و لە رێگەی راگەیاندنەوە ناسرام. براگەورەکەم مامۆستاو ھاندەری  سەرەکیم بووە و تاماوم بە رێبەری خۆمی دەزانم ، ھەروەھا ھاورێکانیشم لە زاگرۆس ی سلێمانی  ، ئەوانیش بە ھەمان شێوە ھانیاندام و پشتیوانی تەواوە تیان کردم و ئەوانەی پێش من لە بوارەکەدابوون رێگە یان پیشان دام

راگەیاندن کارێکی ئاسانە ؟
نەبەزبازیانی  : کاری راگەیاندن بە گشتی و پەیامنێری  بەتایبەتی کارێکی وا ئاسان نییە ھەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی بیەوێ بتوانێت ئەم کارە بکات، چونکە کارێکی سەخت و ھەستیار و بەرپرسیاریەتی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی ھەر کەسێک بیەوێ ئەم کارە بکات، پێویستە چەند خەسڵەتێکی تێدا بێت لەوانە: پێویستە باکگراوندێکی رۆشنبیری و سیاسی ھەبێت، ھەروەھا خوێندنەوەی باش بێت و بتوانێت پەیامەکە وەک خۆی بگەیەنێتە بینەر و بیسەر.


نەبەز بازیانی لاسای کێدەکاتەوە ":
وەڵام :"موتابەعەی راپۆرتی  زۆربەی پەیامنێرەکان دەکەم بەڵام لاسایی کەس ناکەمەوەو فۆرمێکی تایبەت بە خۆم ھەیە لە شێوازی کار کردنم و ئەدای دەنگم . بەردەوامیش ھەوڵم داوە رێچکەیەکی تایبەتی خۆم ھەبێت لە کاری پەیامنێریدا .

نەبەز بازیانی خۆی بە سەرکەوتوو دادەنێت؟
وەڵام :" من ناتوانم  بڕیار لەسەر سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی خۆم بدەم، ئەم پرسیارە پێویستە ئاراستەی جەماوەر بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵەسەنگاندنێک بۆ من و کارەکانم بکات و لایەنە بەھێز و لاوازەکانی من دیاری بکات، بێگومان ئەمەش لە رێگەی راپرسییەکەوە دەکرێت. دوواجار من ھێشتا وا م لە سەرەتای رێگە کەو کاری زۆرم ماوە بیکەم و ھێشتا زۆر شت ماوە فێربم لە بوارەکەی خۆم دا و راگەیاندن دەریایەکی فراوانەو وا بە ئاسانی ناتوانی مەلەوانی تێدا بکەیت .


راگەیاندن لە ئێستا چۆن دەبینی؟

بە شێوەیەکی گشتی روو لە باشیە، بەڵام ئەوەش ناگەێنی کە بڵێَم بێ کەم و کورتیە وەک ھەموو بوارێکی تر زۆر و بۆری پێوە دیارە .

راگەیاندن بەلای تۆ ئەزمونە یان بڕوانامە؟
راگەیاندن یەکێکە لەو کارانەی ئەگەر ئەزموونت نەبێت، ھیچ بڕوانامیەک ناتوانێ بت کات بە راگەیاندن کار بۆیە بۆ راگەیاندن بەبروای من ئەزموون و حەز بۆ کارەکەت زۆر دەور دەبینیت لە بەرەو پێشبردنی تاکەکە وەک راگەیاندن کار .

بریارت داوە واز لە راگەیاندن بێنیت ؟
نەبەز بازیانی :"  ھەموو کارێک ھەر وەک چۆن خاڵی سەرەتای ھەیە ئاوھاش خاڵی کۆتای ھەیە ، بەڵام گرنگ ئەوەیە  لە ماوەی کارکردندا چی دەکەیت و چۆن خزمەت ئەکەیت ،لە ئێستادا نەخێر بیرم لەوە نەکردۆتەوە واز بێنم ،چوونکە پیشەکەی خۆمم خۆش دەوێت و واش بە ئاسانی دەست بەرداری نابم.

نوسەری بابەت Hevi Ahmed - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

نوسەری بابەت هێڤی ئەحمەد لە سلێمانی .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە  بوسەری بابەت هێڤی ئەحمەد لە سلێمانی .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە نوسەری بابەت هێڤی ئەحمەد لە سلێمانی .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە