شوان عەزیز: زۆر گوێمان لێبوو . زۆرمان بیست ، رۆژانە بەمانشێتی گەورە لەرۆژنامەکان ئەمان بینی مۆرینۆ لەم وەرزەدا سەد لەسەد ریاڵ مەدرید جێ ئەھێلێت . نمونەی ئەو مانشێتانە زۆرمان بینی لە ئاس و مارکا و سپۆرت و رۆژنامە ئینگلیزی و ئیتاڵیەکان ، وەلە بەشێک لەرۆژنامەکانی کوردستان ئەو مانشێتانەمان بینی .
سەیرە ئەبێت چ رێکەوتن و تەنسیقێک ھەبووبێت لەنیوان پەیامنێرانی ئەو ڕۆژنامانە و ئەو سەرچاوانە ی ئاماژەی پێ ئەکرا، ئەنوسرا لەسەرچاوەیەکی نزیکەوە مۆ لەم وەرزەدا بای بای . خۆزگە ڕۆژێک ئەوەمان لە رۆژنامانە ئەبینی کە بڵێن مۆ لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکەمان ووتی لەدوای کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگا ریاڵ جێ ئەھێڵم و ئەگەڕێمەوە پریمەر لیگ یان خولی کاڵچیۆ یان ھەر خولێکی تر . خۆزگە ئەوەمان ئەبینی لەرۆژنامەکان . خۆزگە بەشێک لە رۆژنامەکانمان ئەبینی بەپێوەری یاسای رۆژنامەگەری کاریان ئەکرد و دور ئەبوون لەھەواڵی بێ بنەماو ھەواڵی ھەڵبەستراو . خۆزگە ئەوەمان لە ڕۆژنامەکان ئەبینی بە پێوەری کارە جوانەکانی کاری رۆژنامەوانییدا کاریان ئەکرد . . ئەو ھەواڵانە تەنھا بۆبازاڕگەرم کردنی رۆژنامەکانی ئێوەیە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی لێ بفرۆشرێت بەو مانشێتە سەیر وسەمەرانەی بڵاوی ئەکەنەوە بێ ھیچ بنەماو ڕاستی و دروستی ھەواڵەکە . بەرێزان بەھەڵە لێم تێمەگەن وەک لایەنگری مۆرینۆش ئەژمارم نەکەن . بەڵام ماوەیەکی زۆرە رۆیشتنی مۆرینۆ دەکرێت بە مانشێتی رۆژنامەکان بێ ئەوەی تا ئێستا مۆرینۆ خۆی باسی کردبێت ووتیبێتی لەدوای ئەم وەرزەدا ریزی ریاڵ جێ ئەھێڵم . ئەم جۆرە ھەواڵانە ھەر رۆژەو لەڕۆژنامە و وڵاتێکدا دوبارە ئەبێتەوە ئاماژەی پێ ئەدرێت . ,. ھیوادارین بەپێوەری یاسا جوانەکەی رۆژنامەگەری کار بکرێت . ھەواڵەکان وەک خۆیی بگوازرێتەوە . بالەو قالبە دەرچین ھەربڵێن لەسەرچاوەیەکەوە نەی وویست ناوی ئاشکرا بکرێت یان لەسەرچاوەیەکی نزیکەوە با پێوەر بۆ کارکردنمان ڕاستگۆیی ھەواڵ وەک خۆی بگوازرێتەوە ھەواڵ لەسەر بنچینەی ڕاست بێت دوور بێ لەھەواڵی ھەڵبەستراو .
خۆ منیش ئەگەر بە پێوەری بەشێک لەرۆژنامە جیھانی و ناوخۆییەکان بێت منیش قسەم ئەبێت ئەڵێم سەرچاوەک کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت و نزیک لەمۆرینۆ لەوەرزی داھاتوو مۆ بەپارەیەکی خەیاڵی و چاوەڕوان نەکراو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەیەکی ئیِڕاقی وەرئەگرێت . بەڵام با ئەو ڕاستگۆییە بمینێت لەنێو بەشێک لەڕۆژنامەکان با ھەواڵی گواستنەوەی ھەم ڕاھێنەر ھەمیش یاریزان لەسەر بنچینەی ڕاستگۆیی بێت .
shwanaziz22@yahoo.com




