ئاکۆ عارف ;ساتەوەختی ئێستای ژیانی مرۆفایەتی قۆناغی گەشەو سەردەمی خێرایی و داھێنان ەکانە ، کۆی کایەی ژیانی مرۆفایەتی بە وەرزش و میدیا و راگەیاندنەوە لەژێر کاریگەری تەوژمی داھێنان و ساباتی پێشکەوتنەکاندایە ، بەڵام ئایە وەرزش لەکوردستان تاچەند بەشێویەکی تەندروست مومارەسە دەکرێت ، ئەی ئایا میدیا بە ھەرسێ بەشی بیندراو بیستراو خوێندراویەوە لانی کەم تەریب و ھاوشان بە ھەنگاوەکان رێگای گرتوووە .
ھەرچەندە ھەڵسەنگاندنێکی بابەتی و تەواو لەبەردەست دانییە تا ئاستی بەرز و چاکی و بەھێزی و بە پێچەوانەشەوە نزمی و خراپی و سستی و لاوازی میدیا و راگەیاندنی وەرزشی لە کوردستان دا پێوانەکردبێت ، بەڵام وەک لێرە و لەوێ گوێبیستی دەبین و خۆشمان سەرنجی دەدەین ھەمووان یاخود زۆربەمان لەسەر ئەوە کۆک و تەباین کە راگەیاندنی وەرزشی لە کوردستان دا بەتایبەتی لەم قۆناغەدا سست و لاوازە .
لەگەڵ ئەوەی راگەیاندنی وەرزشی لە کوردستان دا بە ھەموو بەشەکا نیەوە لە ئاست خواست و داخوازی جەماوەر و ھەوادارانی وەرزشیدا نیە ، ھەواڵ و راپۆرت ە ھەواڵ و رێپۆرتاژ و ھەموو ئەو بابەتانەی کە لەسەر وەرزشی ناوخۆن بە رێژەیەکی زۆر و دیار بێ پێز و بیِ تام و لاوازە و شێوازی داڕشتنیان تاڕادەیەکی زۆر لاواز و تەقلیدیە و بگرە ئێکسپایەرە وکەمترین خوێنەریشیان ھەیە.
ئەگەر میدیای وەرزشی کار لەسەر رووداوەکانی ناوخۆ و جیھان بکات ئەوا ئەوەی پەیوەندی بە وەرزشی ناوخۆ وە ھەیە چاوی بینەر و خواستی خوێنەر و حەزی گوێگر تێر ناکات و ئەوەی جیھانیش ئەوە ناوەزەیی و گەورەی کایەکە لە ھەموو کاردانەوەیەکیدا رەنگ دانەوەشی بەدیوی ئەرێنی دا لای ئێمەش ھەیە .
بەرپرسیارێتی و بەر پرسی یەکەم لەوەی کە ھەواڵ و بابەتی تایبەت بەوەرزشی ناوخۆ کەم خوێنەر و کەم بینەرە جگەلەوەی داماوی و لاوازی و پاشکەوتووی و کایەکەیە لە ناوخۆدا ، ئەوە بەپلەی یەکەم یش لەئەستۆی خودی رۆژنامەنوسان بەتایبەتی ھەموو ئەو نوسەر و رۆژنامەنوسانەدایە کەلە بەشی ناوخۆی وەرزشی میدیادا کاردەکەن ، لەو حاڵەتەشدا دەبێت خوێنەر یاخود بینەر چ حەزێکی بۆ بابەتەکانی وەرزشی ناوخۆ ھەبێت کەھەواڵێک ھەربۆ نمونە لەسەر یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێ بڵاوکراوەتەوە کەچی وەک ئەوەی ساڵانێک لەمەو پێش دارێژراوەتەوە .
لەم ساتەوەختە ی ئێستادا میدیای بیندراو و ئەلکترۆنی لە زۆربەی ماڵەکاندا و لەبەردەستی زۆربەماندا بوونی ھەیە ، لە بەرانبەریشدا رۆژنامەگەری سەرکاغەز ( چاپ و بلاوکردنەوە ) کەمێک پاشەکشەی کردووە ، ئا لەو ساتەوەختەدا وەرزشی ناوخۆ بەگشت ھەواڵ و چالاکییەکانیەوە بەتەواوی نەیتوانیوە رۆبچێتە ناخی ھەوادارانەوە و کەمترین سەرنجی جەماوەری وەرزشی لەسەرەو ئەوەش رۆژ دوای رۆژ روو لەکاڵبونەوەیە .




