ئێمە هەمانە 77 میوان سەرهێڵ

حه‌ڤده‌ی شوباتی 2012


به‌ندی عه‌لی

پاش ساڵێ له‌هاوار

مه‌فڕه‌ ئه‌ی په‌روانه‌ی خه‌یاڵ
ئه‌مشه‌و ئاسمان بێ چرایه‌

کڕبه‌ ئه‌ی ڕه‌نگاڵه‌ی ئومێد
ئه‌م هه‌واره بێ سه‌دایه‌

 

بسره‌وێ ئه‌ی هه‌نگی خولیا
بۆنی گوڵشه‌ن لێره‌ نایه‌

 

ئێره‌ لوتکه‌ی کێوه‌به‌فری
به‌رهه‌تاوی خه‌ونه‌کانه‌

 

ئێره ئۆقیانووسی ئێشه‌
ئێره‌ پایته‌ختی تاوانه

 

ئێره‌ پێشانگای تفه‌نگ و
سه‌ربازه‌ ڕۆبۆته‌کانه

نوسەری بابەت Bandi Ali - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە .. پرۆفایلی نوسەر بەمزوانە