خۆشم ئه‌وێی خۆشه‌ویستم زیاد له ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی...
ئه‌گه‌ر خوا ڕێگه‌ی بدایه سوجده‌م ده‌برد ده‌مپه‌رستی......
من ئه‌سیرم به عه‌شقی تۆ ئازادمکه هانام هه‌ر بۆتۆ هێناوه....
چۆن شێت نابم خه‌ڵکی ئه‌ڵێن سه‌رده‌می کۆیله نه‌ماوه.......
ده‌ستت بێنه‌و به‌ڵێن بده هه‌تا ماوین بۆ یه‌ک بژین.....
دونیایه‌کت بۆ دروستکه‌م من خۆم مه‌م و
تۆش بکه‌م به زین ئه‌ی خاتو زین....
شیعریشم بۆت ئه‌ناڵێنێ وه‌کو داری به‌ر ڕه‌شه‌با.....
پێشکه‌شت بێت خۆ شآعیر جگه له شیعر چی شک ئه‌با....
ده‌رباز جه‌مال




