ئێمە هەمانە 74 میوان سەرهێڵ

لە حزوری خۆردا


چ حەشرێکە گێلاسێک

سەرچۆپی بە بەرسیلەی

دارمێوەکەی سەر مانگ گرتووە

و

ئەستێرەکانیش بە زوڕنایەک

لە پێشوازی هاتنی خۆر

دان..؟؟

بە گومانم بووم لەوەی ئاسمان سەقفی

بە قەد ناسکی هەنارێک جێگای سکاڵاکانی

پایز بێ

بۆیە مەخڵوقەکانی

هەر لە زکری ڕەدووکەوتن دان..!!

ئێستا .. لالەنگیەک

بەسەر دیواری کۆشکی پادشا

هەڵئەگەڕێ

لە ڕقی لاولاوێک.. ڕۆژێ هەزار

سنگی خۆی هەڵئەدڕێ...

عەجەب من لە گریانی پێکێک شەڕابی

بڕمان ناگەم

کەچی لە ئاهەنگی پادشا

بوە بە گاوان..؟؟

ئای لە تلیلی و بلیلی

پیرە کچەکانی ئاسمان

کاتێک

هەموویان لە ترسی تاریکی بوونی شەقام کردوویانە

بە دەهۆڵ کوتان

هەربژی خۆر گەر بودەڵەیی

شەو

نەبووایە بە کەسی ڕانەدەبوارد....

هاوڕێ ڕەش


نوسەری بابەت CHRA TV - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

چراتێڤێ.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Read More >>