چ مەلێکی نەسرەوتە ژانم ئەمشەو
قەفەزی سینەی هەڵتەکانم ئەمشەو
کە دەنگی تۆ دوورە بە ماڵی چۆڵم
ماڵم لێ بۆتە گۆڕستانم ئەمشەو
----------------------------
بە فریای ئەم حاڵە نەهاتی جارێ
تا موورادم حاسڵ کەی بە دیدارێ
عالەم لە زیکری شەوگارم بە ئاگا
تۆ بێ باك لە ئەشکێ وەك خوێن ئەبارێ
------------------------------------
کە ناتوانی لە سەر دڵ بمسڕیتەوە
ئەی بۆ سڵاووم قەت ناسێنیتەوە
دە باوەشێ بە کوێستانی سینەم کە
با دڵەی تەزیووم ببووژێتەوە
---------------------------
تۆ ڕێت نەدا تا ڕاستییت بۆ بەیان کەم
لە بووختانی نەیارانت قووتار کەم
ئێستاش چاوی بێدارم هەر لە ڕێتە
دە بێرەوە ڕێ ی تارت چراخان کەم
---------------------
چ مەلێکی نەسرەوتە ژانم ئەمشەو
-----------------
- نەوزاد شێردڵ -
________
1983 یاخوود 1982
ئاواز و هۆنراوەی گۆرانییەك




