ناهید موکری / سوید : کێشه‌ی پیاو مه‌زنی . کێشه‌یه‌کی گشتگیر و جیهانیه هەر میللەتێک بەپێی کراوەیی و داخراوی و پێشەکەوتن و چەقبەستنی نەریت و سیستەمی وڵاتەکەی بەشی خۆی بەردەکەوێت، بەواتایک میللەت و وڵاتێک نییە کە کەم تازۆر ژنانی گرفتاری کێشەی پیاو مەزنی نەبن و پیاوانیان له حەوڵی به‌رده‌وام بۆ سالار بوون بوه‌ستن.





سەردانی چاتی چرا بکە بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بابەتەکان و ڤیدیۆکانی چاوی ئازاد
گومان له وه دا نیه كه زه كه ریا عبدلا̌ له سه ره تای ده ركه وتنی دا وه ك ده نگێكی تازه له مۊسیقاو هونەری گۊرانی گوتندا وه رچه رخانێك بو بۊ هونەری كوردی و توانی بەدەنگه زوولا̌ڵەكەی و ئاوازه نایابەكانی خەڵكێكی زۊر له دەوری خۊی كۊبكاتەوەو سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا!!
لەم سەردەمی زانست وعەولەمەدا، زۆربەی وڵاتە دواكەوتووەكان وێرانی چەكە جۆربەجۆرەكانن، پانتایەكن بۆ تاقی كردنەوەی جۆرەها چەك، بەتایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر ئێمە قسە لەسەر ئێراق بكەین بە باشوری كوردستانیشەوە، ئەبینین مێژوویەكی تەواو پێچەوانەی ئێستایان هەیە، شارستانیەتەكان مێژوویەكی كۆنی هەیە، لەگەڵ ئەوەی سەردەمێك ئەو ئەم هەرێمە مەڵبەندی رۆشنبیری وزانست وپێشكەوتن بووە، بەڵام ئێستا بۆتە وڵاتی مەرگ وبێوەژن وهەتیوو، مەملەكەتی بێهیوایی وژیان لە ژێر دوكەڵی چەك وبارووت وپیلانی دوژمنان، تا ئێستا چ جۆرە چەك وپیلانێكی سەربازی ماوە تێیدا بەكار نەهێندرابێت؟!
وشیار ئەحمەد ئەسوەد : ماوەیەک پێش ئێستە ئاماژەکانی دوورکەوتنەوە بوون لە گۆرانیگوتن، ئەگەر ڕاستەوخۆش بڕیاری دوورکەوتنەوەی ڕانەگەیاندبێ، بەڵام ئەو بۆنەمان لە ھەناسەی کرد. لەم ماوەیەی دواییشدا ئاماژەکان پێچەوانە بوونەوە و دڵخۆشی کردین بەوەی بیرۆکەی تێھەڵچوونەوەی ھەیە، ئەوەیان بەخشینی گەشبینییە بە ئێمە، لێرەشەوە لە چاوەڕوانیی باخانداین و دەمانەوێ بزانین چیی تری پێیە ھاوشێوەی ئەوانەی پێشتر پێی بەخشیوین؟ لەو پێودانگەوە دەمەوێ وەک ھەوادارێکی ئەو دەنگ و ستایلە کارکردنە ھونەرییەی باخان ئێمەی پێ ڕاھێناوە، قسەیەکی کورتی لەبارەوە بکەم.
لەم ڕۆدا ھیچ شتێک بە ئەندازەی ئەم وشە بەھارییە،بەرپرسانی دەسەڵات توشی شۆک ناکا،ئەم وشەیە ئەیانخاتە سەرھەزەی ترس‌و تۆقین،ئەم وشەیە قەڵای ھیواکانیان ئەڕوخێنێت و خەونی ناو ڤێلاو کۆشکەکانیان ئەزڕێنێت،
وشیار ئەحمەد ئەسوەد : سەیرە ناویان لێ ناوە "بەھاری عەرەبی"، پێم وانییە کەس لە ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەڵاحەدین ئەھادین وریاتر بووبێ لەوەی ناوی "بەھاری ئیسلامی"ی لێ ناوە، چونکە بەڕاست ئەو ھەلڵایەی لە وڵاتانی عەرەبیدا دروست بووە و دنیا و قیامەتیان تێکەڵ بەیەکتر کردووە، شتێک نییە جیا لە "بەھاری ئیسلامی"، بۆیە جێی خۆیەتی سەرۆکی ئەو حزبە ئیسلامییە کوردییەش دڵخۆشیی خۆی پێ بداتەوە و چاوەڕێی ئەو ڕۆژە و ئەو دەسەڵاتەش بکا.
کۆمەڵگای کوردەواری لە موعارەزەش {ئۆپوزیسیونیش} هەر بێبەختە و دووچاری هیزی دەستپانکەرە و چاونووساندن و دۆلار پەرستن بووە . لە بەختی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری دزوگەندەڵسز ، موعارەزەش بەو پاشکۆ پیسەی کە هەیەتی ئەوەیە ئیدیعای گۆڕانکاری دەکات کە زۆرلەمێژە گووتوومەو دەیڵیمەوە فشەیە پیی ناکرێت ، ئەو ئەرکە بەوانە جێبەجی ناکرێت ، بەڵام گەنجی کورد کە هوشیارتر هاتەمەیدان و هیچ هێزێک بۆی نەکرا لەقاوی بدات و بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنیت ، ئا ئەوکاتە ئەو شوباتە وەکو بەهاری عارەبی دەسەڵات و پاشکۆی دەسەڵات و دەستپانکەرەوی دەسەڵات تووڕ دەدات و دەیان خاتە ناو زبڵدانی مێژوو . سیستەم دەبێت بە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەڕلەمان و سەرۆکی وەزیران و داددوەرەکان بەگشتی و لەبنەڕەتدا بگوردرێت و حکومەت دابمەزرێت.
سارا عومه‌ر : پێش ئه‌وه‌ی کون و قوژبنی شار‌و شارۆچکه‌و لادێ بێنازه‌کانمان بپشکنین، بۆ لافیته و تراکتی هه‌ڵواسراو سه‌باره‌ت به بانگه‌واز بۆ خۆشه‌ویستی، بۆ ڕێز لێنان له مێژوویه‌ک، که قه‌شه‌یه‌ک له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕدا نه‌خشاندی، من پێم وایه ده‌بێت بپرسین .. ئه‌وه چ دنیایه‌که ده‌بێت خۆشه‌ویستی به جاڕنامه بسه‌پێنرێت؟ ئه‌وه چ ژیانێکه .. که خۆشه‌ویستی بکرێته بۆنه‌و ساڵی جارێک به ڕه‌سمی یادی بکه‌ینه‌وه؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنێکی بچوک بڕیارێکی خێرام، به خودی خۆم داب‌و، له ڕابردودا، که که‌م تا زۆر و دور تا نزیک له سیاست و کایه‌کانی سیاسی نزیک نه‌که‌ومه‌وه! به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت، به دوری هه‌زاران مایل، له ناو ماڵێکی گه‌رم و گوڕ و ژیانێکی ئارام و ژینگه‌یه‌کی پاک و خاوێن و پڕ له ئاسایش و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌دا، بێده‌نگ بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێبایه‌خ و له‌خۆڕازی و مل وڕه‌دا، له دوره‌وه ڕۆڵی ته‌ماشاکه‌ر ببینێت،.
راپۆرتی: زانا دڵشاد دزەیی: ھەفتەی رابردوو ئەکتەری ناوداری میسری عادل ئیمام بەتۆمەتی سوکایەتیکردنی بەپارت و لایەنە ئیسلامییەکان لەفیلمە سینەمایەکانیدا، حوکمی سێ مانگ زیندانی و غەرامەی ھەزار جونەی بەسەردا سەپێندرا، ئەو بڕیارە تەواوی ھونەرمەندانی عەرەبی و غەیرە عەرەبی نیگەران کرد.
دارا ئه‌حمه‌د : هه‌ر بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی کۆمه‌ڵ - که هیچ چار نییه ته‌نیا یه‌ک هێڵی یه‌ک ره‌وتی فه‌رهه‌نگیی بنه‌مای سه‌ره‌کیی دامه‌زران و هه‌ڵسووڕێنه‌ریه‌تی - به بێ هیچ گومان و دوودڵییه‌ک تاسه‌ر و جاویدانیی نییه و رۆژه‌ک له رۆژان سه‌رانگرێ ده‌بی و پێویستی بوونی نامینێ به تایبه‌تییش ئه‌و ده‌مه‌ی که بزاڤه‌که زۆره‌ک له خواست و ئامانجه‌کانی وه‌ده‌ستدێنی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونی به بزاڤی تازه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی لۆ نه‌ڕه‌خسێ ئه‌وه ده‌رد لێی ده‌دا و هوورده هوورده بۆگه‌ن ده‌بی و له‌جێی خۆی گیان ده‌دا.